Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

زانكۆ و په‌یمانگاكانی سنووری سلێمانی له‌ بایكۆت به‌رده‌وام بوون

لەو ناوچانەی بایکۆتی خوێندن کراوە، پڕۆسەی خوێندن لە دۆخێکی ئاڵۆزدایە و لەلایەکەوە بەشیک لە مامۆستا و خوێندکاران گەڕاونەوە هۆڵەکانی خوێندن و لەلایەکی دیکەوە بەشیک لە مامۆستایان دەڵێن، تا داواکراییەکان جێبەجێنەکرێت بەردەوام دەبن لەسەر بایکۆتکردنی خوێندن.

 هاوکات بەشێک لەمامۆستایان و فەرمانبەرانی زانکۆی سلێمانی و گەرمیان و ڕاپەڕین و مامۆستایانی ناڕازی سەیدا سادق گردبونەوە و داوای پێدانی موچەکانیان و لابردنی سیستمی پاشەکەوتیان دەکرد.

پرۆسەی خوێندن لەو ناوچانەی بایکۆتی تێدا کراوە گەیشتوەتە دۆخێک نە حکومەت و نە مامۆستایان و نە خوێندکاران نازانن بەکوێ دەگات.

لەلایەک بەشێک لە دەرگاى خوێندنگاکان کراونەتەوە و لەلایەکی دیکەوە خۆپیشاندان و نارەزایی دژى سیستمى پاشەکەوتکردنى موچە بەردەوامە.

بەشێک لەمۆستایان و فەرمانبەرانی زانکۆی سلێمانیش جارێکی تر لەبەردەم کەمپی نوێی زانکۆدا خۆپیشاندانیان ئەنجامدا و بەردەوامی بایکۆتیان دوپاتکردەوە.

لە کەلار بەشێک لەمامۆستایان و فەرمانبەرانی زانکۆی گەرمیان لەبەردەم سەرۆکایەتی زانکۆی گەرمیان گردبونەوەیەکیان ئەنجامدا و ئاماژەیان بۆ ئەوەکرد تا جێبەجێکردنی داواکاریەکانیان لە بایکۆتکردنى پرۆسەى خوێندن بەردەوام دەبن .

لەرانیەش مامۆستایان و فەرمانبەرانی زانکۆی راپەرین خۆپشاندانیان ئەنجامداو داوای لابردنی سیستمی پاشەکەوت و پێدانی موچەکانیان کرد لە کاتى خۆیدا.

لەسەیدسادقیش بەشێک لەمامۆستایانی نارازی و فەرمانبەران گردبونەوەو دژی بریاری وەزارەتی پەرەردە بۆ سزادانى مامۆستایان وەستانەوە.

زیاتر لە ٢ مانگە بایکۆت و گردبونەوەی بەشێک لە مامۆستایانی سەربە وەزارەتی پەروەردە و فەرمانبەر و مامۆستایانی زانکۆ لە پارێزگاکانی سلێمانی و ھەڵەبجە و ئیدارەکانی گەرمیان و راپەرین بەردەوامە و بەشێکیان سورن لەسەر بایکۆت تا موچەکانیان پێدەدرێت و پاشەکەوتی موچە هەڵدەوەشتێتەوە.



نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
user post

زانكۆ و په‌یمانگاكانی سنووری سلێمانی له‌ بایكۆت به‌رده‌وام بوون Reviewed by Unknown on 12:03:00 ص Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.