چۆن دەرفەتی دروستکردنی دەوڵەتی كوردى له ساڵى 1920 به بادا چوو؟
چۆن دەرفەتی دروستکردنی دەوڵەتی
كوردى له ساڵى 1920 به بادا چوو؟
نوسینی: گۆردى تیگل
سه‌رچاوه: ئه‌لحه‌یات
له ساڵى 1920دا خه‌ریكبوو كورده‌كان ببنه خاوه‌نى ده‌وڵه‌تى خۆیان، هیچ رۆژێكیش هێنده له‌و خه‌ونه‌یانه‌وه نزیك نه‌بوون، به‌ڵام پاش سێ سالأ ئه‌و ئه‌گه‌ره به بادا چوو. به‌ڵام ئایا چ رێگایه‌ك هه‌یه بۆ تێگه‌یشتن له شكستهێنانى ده‌سته‌بژێرى نه‌ته‌وه‌یى كوردى له به‌ده‌ستهێنانى ده‌وڵه‌تى تایبه‌ت به‌خۆیان؟ له‌كاتێكدا كه بارودۆخى نێوده‌وڵه‌تى له سه‌روبه‌ندى په‌ڕوباڵكردنى ده‌وڵه‌تى عوسمانى و گه‌ڕانى هێزه خۆرئاواییه‌كان به‌دواى هاوپه‌یمانى ناوخۆییدا بۆ ئه‌و كاره گونجاو بوو؟ كه‌چى له به‌رامبه‌ردا ده‌سته‌بژێرى كوردى ئۆباڵى سه‌رتاپاى ئه‌و شكسته ده‌خاته گه‌ردنى هێزه ئه‌وروپییه‌كان و به‌ڵێنه ناڕاسته‌كانیان؟
واقیعه‌كه زۆر له‌وه ئاڵۆزتر بوو، بۆ ده‌ستكه‌وتنى وه‌ڵامێكیش پێویسته له‌یه‌ك كاتدا ره‌چاوى چه‌ند فاكته‌رێك بكه‌ین: له‌سه‌ر ئاستى ده‌ره‌كى (به‌رژه‌وه‌ندیى جیاوازى خۆرئاواییه‌كان و سه‌ركه‌وتنه سه‌ربازییه‌كانى موسته‌فا كه‌مال) له‌سه‌ر ئاستى ناوخۆییش (دابه‌شبوونى لایه‌نه كوردییه‌كان) له‌ڕووى مێژوویشه‌وه (كۆمه‌ڵكوژى ئه‌رمه‌نه‌كان و دووبه‌ره‌كیى خێڵه‌كى و ئایینى كوردى).
ناسنامه‌ی كوردی له‌نێوان عوسمانی و ئه‌رمه‌نیدا
له ده‌وڵه‌تى عوسمانی‌دا، ناسنامه‌ى كوردى به‌شێوه‌یه‌كى راسته‌وخۆ له‌ژێر هه‌ڕه‌شه‌دا نه‌بوو، هه‌رچه‌ند ئه‌سته‌نبولأ سه‌ركوتى میره كورده یاخیبووه‌كان و شۆڕشى شێخه سۆفییه‌كانى ده‌كرد، به‌ڵام سه‌ركوتكارییه‌كه په‌لى بۆ ریشه‌كێشكردنى نه‌ژادى كوردى نه‌هاویشت، به‌ڵكو ئامانج لێى كپكردنه‌وه‌ى هه‌موو مه‌یلێكى جودایخوازى و خۆپاراستن بوو له سه‌رهه‌ڵدانى ده‌سه‌ڵاتێكى ركابه‌رى ده‌سه‌ڵاتى ناوه‌ندى، بۆیه سوڵتانى عوسمانى له سه‌ده‌ى نۆزده‌دا میره كورده‌كانى له‌ناوبرد، ناودارانى كوردیش نه‌فى كران بۆ ویلایه‌ته‌كانى سه‌ربه ده‌وڵه‌ت یاخود ده‌ره‌وه‌ى وڵات. دوایین هه‌ڵمه‌تیش بۆ كۆنترۆڵكردنى كوردستان له ساڵى 1847دا بووه هۆى رووخاندنى (به‌درخان پاشا)، له ئه‌نجامى كه‌لێنى رووخاندنى ده‌سه‌ڵاتى پشتاوپشتى كورده‌كانیش، له كۆتایى سه‌ده‌ى نۆزده‌دا پشێوى هاته ئاراوه، بۆیه سوڵتان له‌به‌رامبه‌ر ملكه‌چبوونیاندا پشتى به هاوپه‌یمانێتییه‌كى به‌رفراوان له‌گه‌لأ خێڵه كورده‌كان به‌ست، به‌وشێوه‌یه‌ش سوڵتان “عه‌بدولحه‌میدى دووه‌م” فه‌وجى حه‌میدیه‌ى له خێڵه كوردییه‌كان پێكهێنا و پڕچه‌كى كردن و له پێدانى باجى به‌خشین و تاڕاده‌یه‌ك پارێزبه‌ندییه‌كى یاسای پێدان تا ئه‌وانیش له به‌رامبه‌ردا ده‌وڵه‌تى عوسمانى له مه‌ترسیى ده‌ره‌كى (قه‌ڵه‌مڕه‌وى روسیا له‌سه‌ر سنوورى باكوورى خۆرهه‌ڵات) و له ناوخۆشدا له ئه‌رمه‌نه‌كان بپارێزن. هه‌رچى خێزانه ده‌سته‌بژێره‌كانى كوردستانیشه له رژێمه‌وه نزیك بوون و كه‌سه رۆشنبیره‌كانیشیان پۆستى كارگێڕییان پێ به‌خشرا، جگه له‌وه‌ى له‌پێش چه‌ندین ده‌یه‌وه په‌یوه‌ندییان به كوردستانه‌وه پچڕا بوو و زیاتر له ده‌ستبه‌ژێرى پایته‌خته‌وه نزیكتر بوون وه‌ك له ته‌واوى كورد له سه‌رانسه‌رى ده‌وڵه‌تدا. سه‌ربارى باسكردنى خۆبه‌ڕێوه‌به‌رى و سه‌ربه‌خۆییش، به‌ڵام په‌یوه‌ندییه‌كى پته‌ویان به ئیداره‌ى سیاسیى و كۆمه‌ڵایه‌تى عوسمانییه‌وه هه‌بوو.
له‌پاش شۆڕشى “توركیاى لاو” له ساڵى 1908، ناودارانى كورد كۆمه‌ڵه‌ى “ئیتیحاد و ته‌ره‌قى” و ده‌زگایه‌كى راگه‌یاندنیان پێكهێنا، ئامانجى ئه‌و لیژنه‌یه یاخود كۆمه‌ڵه‌یه‌ش ساده و میانڕه‌و بوو: پاڵپشتیكردنى بزووتنه‌وه‌ى ده‌ستورى و زامنكردنى پێشكه‌وتن و فێركردنى كورده‌كانى ئه‌سته‌نبولأ و پته‌وكردنى په‌یوه‌ندیى له‌گه‌لأ میلله‌تانى دیكه‌ى ده‌وڵه‌تى عوسمانى به مه‌به‌ستى رزگاركردنى ده‌وڵه‌ت. له‌و قۆناغه‌شدا، واتا له ساڵى 1908 بۆ 1918، كه‌سه رۆشنبیر و ناودار و ریش سپى خێڵه‌كان و شێخه كورده‌كان له‌ژێر ئاڵاى ده‌وڵه‌تدا پابه‌ندبوون به یه‌كێتیى خاكى عوسمانییه‌وه، به‌وپێیه‌شى كورده‌كان كه زۆربه‌یان موسڵمانى سوننى مه‌زهه‌ب بوون، به‌پێچه‌وانه‌ى مه‌سیحى و جووه‌كان و هاوشێوه‌ى زۆربه‌ى تورك و عه‌ره‌به‌كان لایه‌نگرى ده‌سه‌ڵات بوون، به‌ڵام له‌گه‌لأ چاكسازییه كارگێڕى و سیاسییه لیبراڵییه‌كانى ناسراو به “ته‌نزیمات” له ساڵى 1839 – 1876دا په‌یوه‌ندیى نێوان پێكهاته‌كان گۆڕا، چونكه ئه‌و چاكسازییانه چاوى له نمونه‌ى خۆرئاوایى كردبوو و خه‌ونى به‌وه ده‌بینى له‌لایه‌ك دادپه‌روه‌رى له‌نێوان تاكه‌كان له‌به‌رده‌م یاسا به‌بێ جیاكارى زمان و ئایین بچه‌سپێنێت و له‌لایه‌كى دیكه‌شه‌وه دانى به مافى نه‌ته‌وه ناموسڵمانه‌كان و زمانى ئه‌رمه‌نى و یۆنانى و ئارامیدا نا، بۆیه پێكهاته‌كان هه‌ستیانكرد كراونه‌ته هاوشانى یه‌كدى و ده‌سته‌بژێرى سوننه و كورد له‌و چاكسازییانه به‌ده‌ر نه‌كراون، به‌وشێوه‌یه‌ش له‌گه‌لأ ده‌ستوه‌ردانى هێزه ئه‌وروپییه‌كان و تێكچوونى په‌یوه‌ندى نێوان ئه‌رمه‌ن و كورده‌كاندا دۆخه‌كه به‌ره‌و ئاڵۆزى چوو، به‌تایبه‌ت له خۆرهه‌ڵاتى ئه‌نادۆلأ و “پرسى خۆرهه‌ڵاتى”دا، ئه‌و پرسه‌ى په‌یوه‌ندییه‌كى به‌هێزى به سه‌رهه‌ڵدانى “ته‌نزیمات”ه‌وه هه‌بوو له سه‌ده‌ى نۆزده‌دا، كه پرسێكى كشتو‌كاڵى بوو له‌نێوان ئه‌رمه‌ن و كورده‌كاندا، به‌وپێیه‌ى له‌پاش كۆتاییهاتنى میرنشینى كورده‌كان، بوو به‌هۆى ئه‌وه‌ى ده‌سته‌بژێرى شارنشین و ریش سپى خێڵه كوردییه‌كان رووبه‌ڕێكى به‌رفراوانى خاك بۆ خۆیان پاوان بكه‌ن كه له بنه‌ڕه‌تدا تایبه‌ت بوو به جووتیار و خاوه‌ن موڵكه ئه‌رمه‌نه‌كان. ئه‌وه‌بوو له پایزى ساڵى 1895دا فه‌وجى حه‌میدیه كوشتارێكى فراوانى دژ به نه‌ته‌وه‌ى ئه‌رمه‌ن له ناوچه هاوبه‌شه‌كانى نێوان ئه‌رمه‌ن و كورد ئه‌نجامدا، له ساڵى 1915شدا كاتێك ئه‌سته‌نبولأ له‌پالأ ئه‌ڵمانیادا پێى خسته نێو جه‌نگى جیهانیى یه‌كه‌مه‌وه، سه‌ركرده كورده‌كان له‌گه‌لأ ده‌سه‌ڵاتدارانى عوسمانى هاوپه‌یمانیان به‌ست تا ئه‌رمه‌نه‌كان رابگوازن و له‌ناویان ببه‌ن، به‌وشێوه‌یه‌ش پێكه‌وه‌ژیانى نێوان هه‌ردوو گه‌لى ئه‌رمه‌ن و كورد له پارێزگاكانى خۆرهه‌ڵاتى ده‌وڵه‌تى عوسمانی‌دا كۆتایى پێ هات.
سیڤه‌ر چۆن گۆڕا بۆ لۆزان؟
ناسنامه‌ى عوسمانى، ئه‌و ناسنامه‌یه‌ى ریفۆرمخوازه‌كانى سه‌ده‌ى نۆزده شكۆیان بۆ په‌یدا كرد، وشك بووه‌وه و ئایدۆلۆژیاى “بزووتنه‌وه‌ى به‌توركى كردن – تۆڕانى” شوێنى گرته‌وه، به‌وشێوه‌یه‌ش هه‌ستى نه‌ته‌وه‌یى سه‌ركرده یه‌كگرتووخوازه‌كانى چاوبه‌ست كرد پێش ئه‌وه‌ى به نێو ده‌سته‌بژێرى عه‌ره‌بى و ئه‌لبانى و كوردیدا بڵاو ببێته‌وه، ئه‌وه‌بوو له سه‌ره‌تاى سه‌ده‌ى بیستدا‌و له مانگى تشرینى یه‌كه‌م/1918، ئاگربه‌ستى نێوان هاوپه‌یمانان و عوسمانییه دۆڕاوه‌كان رێگاى بۆ هه‌ڵسانه‌وه‌یه‌كى كوردى له ئه‌سته‌نبوڵ خۆشكرد و له‌گه‌ڵ دامه‌زراندنى “كۆمه‌ڵه‌ى ته‌عالى كوردستان”دا له مانگى كانونى یه‌كه‌م/1918 بانگه‌وازى رێكخراوه‌یى كوردى به‌رگێكى نه‌ته‌وه‌یى كرا به به‌ریا و به‌رنامه‌ى كۆمه‌ڵه‌كه‌ش پشتى به پره‌نسیپه ئه‌مریكییه‌كانى “وێڵسن” به‌ست به‌وه‌ى گه‌لان مافى چاره‌ى خۆنووسینیان هه‌یه. بۆیه كۆمه‌ڵه‌كه رۆژنامه‌ى “ژین یاخود ژیان”ى ده‌ركرد و هه‌ستى نه‌ته‌وه‌یى كوردى سه‌رده‌میانه باڵى به‌سه‌ردا كێشا. له به‌رده‌م ئه‌گه‌رى دروستكردنى ده‌وڵه‌ت یان ئیداره‌ى خۆبه‌ڕێوه‌به‌ریشدا كورده‌كان خۆیان له‌به‌رده‌م پرسیارێكى وجودیدا بینییه‌وه: كورده‌كان كێن؟ ژماره‌یان چه‌نده؟ سنوورى كوردستان كوێیه؟ پێوه‌رى ناسنامه‌ى كوردى چییه (زمان، ئایین یان خێڵ)؟ له ساڵى 1918شدا هاوپه‌یمانان ویلایه‌ته عه‌ره‌بییه‌كانى ده‌وڵه‌تى عه‌سمانییان داگیركرد، له‌كاتێكدا به‌شى هه‌ره‌زۆرى كوردستان له‌ژێر چاودێریى ده‌وڵه‌تى عوسمانی‌دا بوو.
كاتێكیش له مانگى تشرینى دووه‌م/1918 هاوپه‌یمانان ئه‌سته‌نبوڵ – یان داگیركرد، كۆمه‌ڵه‌ى ته‌عالى كوردستان په‌یوه‌ندى كرد به فه‌ره‌نسى و به‌ریتانییه‌كانه‌وه تا به‌رگرى له خه‌ونه‌كانى نه‌ته‌وه‌ى كورد بكه‌ن. به‌ڵام سه‌ربه‌خۆیى كوردستان ئه‌و پرسه دڕكاوییه بوو كه ریزه‌كانى كۆمه‌ڵه‌كه‌ى دابه‌شكرد، به‌وپێیه‌ى لایه‌نگرانى سه‌ربه‌خۆیى له چوارده‌ورى (ئه‌مین عالى به‌درخان) خڕبوونه‌وه تا رووبه‌ڕووى شوێنكه‌وتووانى (سه‌ید عه‌بدولقادر) ببنه‌وه، ئه‌وانه‌ى ئاڵاى ئیداره‌ى خۆبه‌ڕێوه‌به‌رییان له ده‌وڵه‌تى توركیاى عوسمانیى تازه له‌دایكبوودا به‌رزكردبووه‌وه و هه‌ڵوێستى خۆیان به په‌یوه‌ندییه ئاینییه‌كانى نێوان كورد و توركه‌وه به‌ستبووه‌وه و دژى پڕۆژه‌ى دامه‌زراندنى ده‌وڵه‌تى ئه‌رمه‌نى بوون له دانووستانه‌كانى ئاشتى پاریس‌دا.
به‌پێچه‌وانه‌ى پێشبینییه‌كانیشه‌وه، جه‌نه‌رالأ شه‌ریف پاشا وه‌ك نوێنه‌رى كۆمه‌ڵه‌كه رێككه‌وتنێكى له‌گه‌لأ (بوگوس نۆبار پاشا)ى ئه‌رمه‌نى ئه‌نجامدا، كه ئامانج لێى دامه‌زراندنى ئه‌رمینیا و كوردستانى سه‌ربه‌خۆ بوو، پاش ئه‌وه‌شى شاندى هه‌ردوولا سووربوون له‌سه‌ر خاوه‌ندارێتى ته‌واوى خاكى خۆرهه‌ڵاتى توركیا، له‌ژێر فشارى ئه‌وروپادا سازشیان كرد و لاى خۆشییه‌وه “شه‌ریف پاشا” ئومێده‌وار بوو قایل بوونى به له‌ده‌ستدانى خاك خۆرئاواییه هاوسۆزه‌كان له‌گه‌لأ ئه‌رمه‌ن رازى بكات به‌وه‌ى ده‌وڵه‌تى كوردى دابمه‌زرێت، به‌وشێوه‌یه‌ش له 10/ئاب/1920 و له په‌یماننامه‌ى سیڤه‌ردا ئه‌و لێكتێگه‌یشتنه په‌سه‌ند كرا، كه به‌پێى په‌یماننامه‌كه مافى چاره‌ى خۆنووسین درا به‌و ناوچانه‌ى كورد تیایاندا باڵاده‌سته، هه‌روه‌ها له به‌ندى 64یشدا باس له دروستكردنى ده‌وڵه‌تێكى كوردى سه‌ربه‌خۆ كرا، به‌ڵام په‌یماننامه‌ى سیڤه‌ر جێبه‌جێ نه‌كرا، خێڵه كوردییه سوننى مه‌زهه‌به‌كانیش له‌گه‌لأ شۆڕشگێڕانى تورك هاوپه‌یمانێتیان به‌ست، له‌سه‌رووشیانه‌وه موسته‌فا كه‌مال، بۆیه په‌یماننامه‌ى سیڤه‌ر و دابڕاندنى خاك و دروستبوونى قه‌واره‌یه‌كى ئه‌رمه‌نى ره‌تكرایه‌وه كورده‌كانیش به‌شدارییان له هه‌ڵمه‌ته سه‌ربازییه‌كانى هێزى فه‌ره‌نسا و میلیشیا ئه‌رمه‌نه‌كان كرد له ناوچه‌ى “كیلیكیا”.
سه‌ركرده كورده‌كانیش له ترسى ئه‌وه‌ى چاره‌نووسیان وه‌ك ئه‌و فه‌رمانبه‌ره عوسمانییانه بێت كه له ساڵى 1919ه‌وه به تۆمه‌تى تێوه‌گلان له كۆمه‌ڵكوژى ئه‌رمه‌نه‌كان په‌لكێشى دادگا ده‌كران، هه‌روه‌ها له‌ترسى ئه‌وه‌ى دامه‌زراندنى ده‌وڵه‌تى ئه‌رمه‌نى كورده‌كان ناچار بكات سه‌رجه‌م ئه‌و زه‌وییانه بگێڕنه‌وه له ساڵانى 1895 و 1915دا ده‌ستیان به‌سه‌ردا گرتبوون، زۆرێكیان دژى په‌یماننامه‌ى سیڤه‌ر جه‌نگان و له‌ترسى سه‌رئێشه‌كانى پاش له‌دایكبوونى ئه‌رمینیاى گه‌وره وازیان له پڕۆژه‌ى ده‌وڵه‌تى كوردى هێنا.
په‌رته‌وازه‌بوون له‌نێوان توركیا و عێراق و سوریا
به‌ڵام به‌هۆى دووبه‌ره‌كیى نێوان هاوپه‌یمانان و نێوان كورده‌كان له‌لایه‌ك و پێشڕه‌ویكردنى سوپا نه‌ته‌وه‌ییه‌كانى سه‌ربه ئه‌نقه‌ره له‌لایه‌كى دیكه، دووباره دانووستان له‌باره‌ى په‌یماننامه‌ى سیڤه‌ره‌وه ده‌ستى پێكرد. له خۆرئاوا توركه‌كان سوپاى یۆنان – یان تێك‌شكاند، له خۆرهه‌ڵاتیش هێزه‌كانى سه‌ربه موسته‌فا كه‌مال راپه‌ڕینى كورده عه‌له‌وییه‌كانى له مانگى ئادار/1921 سه‌ركوت كرد، له‌كاتێكدا كه هێزه فه‌ره‌نسییه‌كان له “كیلیكیا” له به‌رامبه‌ر سه‌ربازه توركه‌كان و كورده‌كان كشانه‌وه، هه‌رچى هێزه ئیتاڵى و یۆنانى و فه‌ره‌نسییه‌كانیشه له نێوان ساڵانى 1920 – 1921 له سه‌رانسه‌رى خاكى توركیا پاشه‌كشه‌یان كرد. له ساڵى 1922شه‌وه به‌ریتانییه‌كان ئاماده‌بوون تاووتوێى مه‌رجه‌كانى ئاشتى له‌گه‌لأ حكومه‌ته‌كه‌ى موسته‌فا كه‌مال بكه‌ن. به‌وشێوه‌یه‌ش له مانگى ته‌مموز/1923دا شاندى توركى له‌گه‌لأ هاوپه‌یمانان رێككه‌وتننامه‌ى لۆزان – یان به‌ست، كه رێككه‌وتننامه‌كه هیچ ئاماژه‌یه‌كى بۆ دروستكردنى ده‌وڵه‌تى كوردى یاخود ده‌وڵه‌تى ئه‌رمه‌نى تێدا نه‌بوو.
هاوكات رێككه‌وتننامه‌ى لۆزان ئاینده‌ى ویلایه‌تى موسڵ – یشى یه‌كلانه‌كرده‌وه، ئه‌و ویلایه‌ته‌ى له ساڵى 1918ه‌وه به‌ریتانییه‌كان داگیریان كردبوو، كورده‌كانیش تیایدا باڵاده‌ست بوون به‌سه‌ر ژماره‌یه‌كى زۆر عه‌ره‌ب و توركمان و مه‌سیحیدا. ناكۆكیى نێوان تورك و به‌ریتانییه‌كانیش له رێككه‌وتننامه‌ى لۆزاندا به‌ڕوونى له بروسكه‌یه‌كى “عیسمه‌ت ئینونو” بۆ سه‌رۆك وه‌زیرانى ئه‌وكاتى توركیا دیاره كاتێك ده‌ڵێت “موسلأ له‌چاوى ئێمه‌دا پرسێكى په‌یوه‌سته به ئاسایشى نه‌ته‌وه‌ییه‌وه به‌ڵام له‌چاوى ئه‌واندا – مه‌به‌ست له به‌ریتانییه‌كانه – پرسێكى په‌یوه‌سته به نه‌وته‌وه”، سه‌ره‌نجام له ساڵى 1921دا ده‌سه‌ڵاتدارانى به‌ریتانیا له‌به‌ر هه‌ندێك هۆكارى جیۆپۆڵه‌تیكى لكاندنى موسڵ – یان به‌لاى عێراقى عه‌ره‌بیدا شكانده‌وه، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته توركیا و به‌ریتانیا په‌نایان برده به‌ر كۆمه‌ڵه‌ى گه‌لان تا ئه‌و ناكۆكییه یه‌كلابكاته‌وه، ئه‌وه‌بوو كۆمه‌ڵه‌ى گه‌لانیش له مانگى كانونى یه‌كه‌م/1925دا بڕیاریدا موسڵ بخرێته‌پاڵ عێراق، به‌وشێوه‌یه‌ش بیسته‌كانى سه‌ده‌ى رابردوو دۆخى نوێى كوردیان كێشا: په‌رته‌وازه‌بوون له‌نێوان توركیا و عێراق و سوریا له‌ژێر سایه‌ى ئینتیدابى فه‌ره‌نسیدا، هه‌رچى ئێران – یشه كه رێككه‌وتننامه‌كانى سیڤه‌ر و لۆزان نه‌یگرته‌وه، هه‌وڵیدا كورده‌كان بلكێنێت به زۆرینه‌ى فارسه‌وه، به‌وشێوه‌یه‌ش پڕۆژه‌ى ده‌وڵه‌تى كوردى زینده‌به‌چاڵ كرا.
وه‌رگێڕى میللەت: ابراهیم احمد حسین
نووسراوه له‌لایه‌ن
زريان احمد
ليست هناك تعليقات: