سوڵتانه عوسمانییه‌كان و كورد (1514 ــ 1930)
ئه‌لفرید ژاكوب له ساڵی 1853دا نووسیویه: (ئێزیدییه‌كان، كه خه‌ڵكێكی جه‌نگاوه‌ر و كۆچه‌رن، هه‌میشه توانای ئه‌وه‌یان هه‌یه دوژمنه‌كانی خۆیان ته‌فروتونا بكه‌ن)
تنۆكێكی كرۆنۆلۆژیایی له زه‌ریای تاوانه‌كانی سوڵتانه عوسمانییه‌كان به‌رامبه‌ر به كورد:
ـ له 1514 له جه‌نگی چالدیران، له‌نیوان شا ئیسماعیل سه‌فه‌ویی ئیران و سوڵتان سه‌لیمی عوسمانی‌دا. سوڵتان سه‌لیمی عوسمانی نیوه‌ی كوردستانی ئه‌مڕۆ له‌سه‌ر ناوی ده‌وڵه‌تی عوسمانیی تورك تاپۆ ده‌كا.
ـ 1548 ـ 1549: داگیركردنی به‌شێكی خۆرهه‌ڵاتی كوردستان له‌لایه‌ن سوڵتان سلێمانی عوسمانییه‌وه. ئینجا هێرشكردنه سه‌ر رواندز.
ـ 1553: له‌شكری عوسمانییه‌كان شاره‌زوور و بانه داگیر ده‌كه‌ن.
ـ 7/9/1559: سوڵتان سوله‌یمانی یه‌كه‌می عوسمانی، میری سۆران (میر سه‌یفه‌دین) له سیداره ده‌دا.
ـ 1580: ته‌یمورخان میرنشینی ئه‌رده‌لان ده‌خاته ژیر ده‌ستی خۆی.
ـ 1586: سوڵتان مورادی سێیه‌م پردی ئاڵتوون كۆپری له ( پردی) نزیك كه‌ركووك دروست ده‌كا بۆ هێرشبردنه سه‌ر كوردستانی ئیران.
ـ 21/3/1590: لورستان و شاره‌زوو، به‌پێی په‌یمانیك له‌نیوان سه‌فه‌وی و سوڵتان مورادی سێیه‌می عوسمانی له ئه‌سته‌مبۆل، كه‌وته ده‌ست عوسمانییه‌كان.
ـ 1655: سوڵتان محه‌مه‌دی چواره‌می عوسمانی، مه‌لیك ئه‌حمه‌د پاشای دڕنده‌ی تورك كه‌والی(وان)بوو، ده‌نێرێته سه‌ر میرنشینی به‌تلیس و وێرانی ده‌كا: سووتاندن و تاڵانكردنی ماڵه میر، ئینجا شار و دێهاته‌كان ده‌خاته‌وه ژێرده‌ستی عه‌سكه‌ری تورك.
ـ ساڵی 1632: له سه‌رده‌می سوڵتان محه‌مه‌دی چواره‌می عوسمانی، ژان باپتیست تاڤیرنیی taverniers كوردناسێكی فه‌ڕه‌نسیه و له ساڵی 1632 هاتۆته كوردستان.
سه‌فه‌رنامه‌كه‌ی به ناونیشانی (شه‌ش سه‌فه‌ر به‌ره‌و وڵاتی ئیران voyages en perse les six ) له ساڵی 1676 له سویسرا چاپ كراوه. زیاتر له هه‌شتا لاپه‌ره‌ی ته‌رخان كردووه بۆ كوردستانی ساڵانی 1630 ده‌ڵێ: (كوردستان ئه‌و وڵاته‌یه كه له هه‌موو وڵاتێكی دیكه به‌هێزتر و سه‌رنجڕاكێشتره. له‌به‌رئه‌وه‌ی نه سه‌ر بۆ سوڵتانی عوسمانی داده‌نوێنێ. نه پاشای فارسه‌كانیش به هیچ ده‌زانی. ئه‌مه له كاتێكدا هه‌موو میره‌كانی دیكه، سه‌ر به یه‌كیك له‌م دووانه) ب2. ل28.
ـ 1802: ئه‌وڕه‌حمان پاشای بابان، زنجیره‌یه‌ك هێرش و په‌لاماری له‌لایه‌ن سوڵتان سه‌لیمی سێیه‌می عوسمانییه‌وه ده‌كرێته سه‌ر.
ـ 1812: به‌درخان پاشا ده‌سه‌ڵاتی میرنشینی بۆتان له جه‌زیره ده‌گرێته ده‌ست و ده‌ڵێ (راسته سوڵتان له من به‌هێزتره، به‌ڵام من له سوڵتان شه‌ره‌فمه‌ندترم noble more).
ـ 1837: رووخانی فه‌رمانڕه‌وای بادینان به ده‌ست عوسمانییه‌كان، هێرشی سوڵتان عبدالمه‌جیدی یه‌كه‌می عوسمانیی تورك بۆ سه‌ر میرنشینی بۆتان، كوژرانی پاشای گه‌وره له ئه‌سته‌مبۆل به ده‌ست توركه‌وه.
ـ 1851: رووخانی میرنشینی بابان كه دوا میریان عه‌بدوڵڵا پاشا بوو، به ده‌ستی عوسمانییه‌كان (به ده‌ستی سوڵتان عبدالمه‌جیدی یه‌كه‌م).
ـ 1853: ئه‌لفرید ژاكوب a. Jacobs له چاره‌گی دووه‌می سه‌ده‌ی نۆزده‌هه‌مدا، واته له سه‌رده‌می سوڵتان عبدالمه‌جیدی یه‌كه‌م، سه‌فه‌رێكی دوورودریژی به كیشوه‌ری ئه‌فریقا و ئاسیادا كردووه: له‌و سه‌فه‌ره‌یدا سه‌ری له كوردستانیش داوه و یاداشته‌كانی خۆی له كتێبێكدا به ناونیشانی ( چه‌ند سه‌فه‌رێك به‌ره‌و ئاسیا و ئه‌فریقیا en asia en afrigne voyages ) له ساڵی 1853دا له پاریس چاپ كردووه، به‌م شێوه‌یه باس له په‌یوه‌ندیی نێوان كورد و تورك هه‌روه‌ها باس له ستراتیژی كوردستانی ژێر ده‌ستی عوسمانییه‌كان ده‌كا:
(ئه‌م میلله‌ته، كه به‌ته‌واوه‌تی له ده‌ره‌وه‌ی بازنه‌ی یاساكانی ئه‌و رژیمانه‌دا كه ئاسیا به‌ڕێوه ده‌به‌ن، له ناو خۆیاندا ژیانیكی ئازاد و سه‌ربه‌خۆیان بۆ خۆیان پێكهێناوه، ئه‌م میلله‌ته جه‌نگاوه‌ره كه به راستی خوێنێكی شكۆمه‌ندانه له‌ناو ده‌ماره‌كانیدا ده‌گه‌ڕێ. پێویستی ته‌نیا به‌وه هه‌یه، كه سه‌ركرده‌یه‌كی ئازادیخواز و یاسادانه‌ر بۆ خۆی په‌یدا بكات: بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێ رژێمه كۆن و كه‌وده‌نه‌كانی توركیا و فارس سه‌ره‌ونگون بكات، هه‌روه‌ها بۆ ئه‌وه‌ی (له‌وانه‌ش) بتوانی به یارمه‌تیی شارستانیه‌تی رۆژئاوا، ده‌سه‌ڵاتێكی گه‌نجانه و به‌هێز له ناوچه‌كه‌دا دابمه‌زرێنی).
ئه‌لفرید ژاكوب باسی شاری ئه‌رزه‌ڕۆم ده‌كان:(گرنگترین شاری ئه‌رمێنیای توركیا له رووی بازرگانی و ژماره‌ی دانیشتوانه‌وه بریتییه له شاری ئه‌رزه‌ڕۆم، ئه‌و شاره‌ی كه به‌م دواییه ژماره‌یه‌كی زۆر له فه‌ره‌نسیه‌كان روویان تێ كردبوو، شاری ئه‌رزه‌ڕۆم ئه‌مڕۆ بریتییه له ناوه‌ندیكی زۆر گرنگی پاشایه‌تی كه سه‌رتاپای به‌رازییه‌كانی ئه‌رمینیا ده‌گرێته‌وه، توركه‌كان به‌م ناوچه‌یه ده‌ڵێن كوردستان)
ئنجا ده‌ڵێ: (ئه‌م ئێزیدیانه…….. توركه‌كان چه‌ند هه‌وڵیان دا، كه بیانكه‌نه موسڵمان و بیانخه‌نه ژێر ركێفی خۆیانه‌وه، نه‌یانتوانی. ئه‌مه‌ش له ئاكامدا شه‌ڕوشۆڕێكی خوێناوی به دوودا هات، چونكه ئێزیدییه‌كان، كه خه‌ڵكێكی جه‌نگاوه‌ر و كۆچه‌رن، هه‌میشه توانای ئه‌وه‌یان هه‌یه دوژمنه‌كانی خۆیان ته‌فروتونا بكه‌ن، راوه‌دوویان بنێن و شپرزه‌یان بكه‌ن)
ـ 53 ـ 1855 راپه‌ڕینه‌كانی یه‌زدان شێر له ناوچه‌كانی هه‌كاری. له 1855 به‌غدای عوسمانی سوپایه‌كی كۆكرده‌وه بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه و هێڕشكردنه سه‌ریان.
ـ 1870: هنری بینده‌ر h. binder گه‌ڕالێكی فه‌ڕه‌نسییه له ناوه‌ڕاستی سه‌ده‌ی نۆزده‌مدا، له سه‌فه‌رنامه‌كه‌ی خۆیدا( له كوردستاندا) به‌م شێوه‌یه باسی ئه‌فسه‌ره توركه سه‌خته‌چییه‌كانی چۆله‌مێرگ ده‌كات:( ئه‌فسه‌ره‌كان بۆ وه‌رگرتنی به‌خشیشی خۆیان هاتوون. به‌خشیشێكی باشیان ده‌ده‌مێ. ئه‌مانه هه‌رگیز به‌وه رانه‌هاتوون ره‌فتاری وا پیاوانه‌یان له‌گه‌ڵ بكرێت. چونكه ئه‌م توركانه‌ی كه به سه‌فه‌ر له‌گه‌ڵت دێن، چه‌ندی بیری لێ بكه‌یته‌وه قرچۆك و پووله‌كین، جگه له قامچی هیچ به‌خشیشێك ناده‌نه ئه‌م شه‌یتانه بێچارانه). ناوبراو جه‌خت له‌سه‌ر ده‌ستپیسی قومانداره توركه‌كان ده‌كاته‌وه (له جوتیارێكی كورد، ده‌سته جلێكی نوێ، كه بۆ جه‌ژن دروستی كردبوو، ده‌كڕم. نیازم وایه له به‌غداوه بینێرم بۆ فه‌ڕه‌نسا. به‌ڵام به‌داخه‌وه له‌لایه‌ن كارمه‌ندانی گومرگی توركه‌وه ده‌دزرێت!).
1878: راپه‌ڕینه‌كانی شیخ عوبیدوڵڵای نه‌هری له پێناو سه‌ربه‌خۆیی كوردستان. تا له ئۆكتۆبه‌ری 1882 شێخ عوبیدوڵڵا له هه‌كاری، له‌لایه‌ن سوڵتان عه‌بدولحه‌میدی دووه‌مه‌وه، به‌دیل گیرا و نه‌فی كرایه مه‌ككه.
ـ 1886: له حه‌مرین كورد دژی سوڵتان عبدالحه‌میدی دووه‌می عوسمانی ده‌وه‌ستنه‌وه.
ـ 21/5/1889: دامه‌زراندنی یه‌كه‌مین رێكخراوی سیاسی، اتحاد و ته‌ره‌قی، له ئه‌سته‌مبۆڵ له‌لایه‌ن دوو رووناكبیری (د. عه‌بدوڵڵا جه‌وده‌ت و ئیسحاق سكووتی): له پێناو رووخاندنی ئیمپراتۆریه‌تی عوسمانی و دامه‌زراندنی سیسته‌میكی په‌رله‌مانتاری.
ـ 1890 ـ 1891: جه‌ندرمه‌ی عوسمانیی سوڵتان عه‌بدولحه‌میدی دووه‌م به ناو خه‌ڵكی كوردستان ده‌كه‌ون بۆ ئه‌وه‌ی ره‌وانه‌ی شه‌ڕی به‌ڵقانیان بكه‌ن.
ـ 9/7/1898: ژه‌نه‌راڵ شه‌ریف پاشا ده‌بێته باڵوێزی ده‌وڵه‌تی عوسمانی له ستۆكهۆلم، له ژێره‌وه‌ش ئه‌ندامی رێكخراوی (ئیتیحاد و ته‌ره‌قی)یه دژ ئیمپراتۆریه‌تی عوسمانی. پاشان عوسمانیه‌كان بۆسه‌ی كوشتنی بۆ داده‌نینه‌وه.
ـ 1907 ـ 1912: راپه‌رینی شێخ عه‌بدولسه‌لامی بارزانی.
ـ 12/1908: كوده‌تای كۆمه‌ڵه‌ی ئیتیحاد و ته‌ره‌قی، هه‌موو رێكخراوه كوردییه‌كان داده‌خه‌ن، دكتاتۆریه‌تێكی سه‌ختیش ده‌چه‌سپێننه سه‌ر ئازادی و مافه‌كانی گه‌لی كورد.
ـ له 1914 شێخ عه‌بدولسه‌لام بارزانی، له سه‌رده‌می سوڵتان محه‌مه‌دی پێنجه‌م، له سێداره درا به ده‌ستی توركه‌كان له موسڵ.
ـ له 1915 له سه‌رده‌می سوڵتان محه‌مه‌دی پێنجه‌م، عوسمانییه‌كان هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر كورده مه‌سیحییه‌كانی كوردستانی توركیا، به كۆڕه‌و، به هه‌زاران په‌نا ده‌به‌نه به‌ر كه‌مپی یه‌عقووبه.
ـ له 1918 سوڵتان محه‌مه‌دی پێنجه‌م، شۆڕشگێری ناسراوی كورد، عه‌بدولره‌زاق به‌درخان، له مووسڵ ئیعدام ده‌كا.
ـ 1919 هه‌مزه به‌گ مۆكسی، سه‌رنووسه‌ر (ژین) له ئه‌سته‌مبۆڵ، له سێداره ده‌ده‌ن.
ـ 23/7/1923 له كۆنفرانسی (لۆزان) ئه‌تاتوركی سه‌رۆك كۆماری توركیا رای گه‌یاند (توركیا ته‌نیا هی توركانه): ده‌وڵه‌تی كورد كۆتایی هات.
ـ 1924 كه‌مال ئه‌تاتورك به یه‌كجاری زمان و كولتووری كوردی قه‌ده‌غه كرد. هه‌رچی رووناكبیر و پیاوماقوڵی كورد هه‌بوون، یان ئیعدامی كردن، یان نه‌فیی كردن. له‌شكری توركیشی به‌ردایه گیانی كورد!.
ـ 1925 سه‌رهه‌ڵدانی راپه‌ڕینه‌كانی شێخ سه‌عیدی پیران، كه له كۆتایی ساڵدا به دیل ده‌یگرن و له سێداره‌ی ده‌ده‌ن.
ـ 22/6/1929 رێككه‌وتنێك له نیوان توركیا و ئیران له تاران له‌پێناو ئه‌وه‌ی هه‌موو بزاڤێكی نه‌ته‌وه‌یی كوردی له‌ناو ببه‌ن!
ـ 30ی ك دووه‌می 1930 شێخ ئه‌سعه‌دی نه‌وه‌ی شێخ هیدایه‌توڵڵای نه‌قشبه‌ندی، له هه‌ولێر شه‌وێك سوپای تورك دێنه سه‌ر ماڵیان و ره‌وانه‌ی زیندانی ئیزمیر ده‌كرێ و پاشان توركیا له سێداره‌ی ده‌دا.
نووسراوه له‌لایه‌ن
didar othman
ليست هناك تعليقات: