پێکهاته‌ی مێژوویی گه‌ڕه‌که‌کانی شاری پاوه
سه‌ردێ ، قه‌ره‌مشانی،( قه‌دیم شاری ) ،شه‌خه‌ڵیان ، حه‌مه دۆساخیان ، ئاسنگه‌ران، پشته‌یان ، قه‌ڵاخوان ، میرئاوا، زوارێ …. .
پشته / پشته‌یان ؛
گه‌ڕه‌کی پشته به گوێره‌ی ئاسه‌واری به جێ ما‌و و به پێی بۆ چوونی زۆرکه‌س له دانیشتوان پێشتر له مه‌ودای نێوان بناری شاخی کۆیمهکاڵ و ئاوایی خانه‌گا(خانه‌قا) [هاوینه مه‌سکه‌نی هه‌نووکه‌ی خه‌ڵکی ئه‌م گه‌ڕه‌که] بوونی خۆی سه‌لماندوه.
هه‌ڵکه‌وتی ئێستای ئه‌م گه‌ڕه‌که (پشته) له مه‌ودای نێوان (شه‌خه‌ڵیان)، (ئاسنگه‌ران) و(میراوا) نێو و نێوبانگی مێژوویی خۆی پاراستوه . خه‌ڵکی پشته جیا له کار‌و پیشه‌ی باخداری که‌سایه‌تی ئه‌هلی زانست و قه‌له‌م ، مودیر، به‌ڕیوه به‌ری ناسراو وبگره ده‌نگ بێژی به ناو‌و ده‌نگیان تێدا ههلکوهتوه .له سه‌رده‌مانی نه زۆر دوور پێش ئه‌وه پاوه ببێته ناوه‌ندی ده‌سه‌ڵاتداره‌تی به‌گزاده‌کانی هۆرامان ، له ده‌ورانی حۆکمی ئه‌رده‌ڵانه‌کان بنه‌ماڵه‌ی (مسته‌وفی) ئێداری پاوه‌یان پێ سپێردرا ىوو.
له بواره‌کانی وڵات پارێزی وێژه و وێژه‌وانی و خه‌ت خۆشی تا سه‌رده‌می ئێمه هێشتار ئه‌م ڕێچکه له نێو نه‌سڵی پاشتری پشته ییه‌کان پارێزراوه .میرزا حه‌مه‌باقر وه‌ک که‌سایه‌تیه‌کی خه‌ت خۆش و خه‌ت نووسی به ناو بانگ ده‌ژمێردرێ که کاتی خۆی زۆرکه‌س به هاوتای “کمال الملک” له هۆنه‌ری خه‌ت نووسیدا ناویان بردوه. ڕه‌حمه‌تی میرزا قاسم ( لالۆ قاسه) له ده‌نگ خۆشه‌کانی هۆرامان و خاوه‌نی جێ په‌نجه‌ی تایبه‌ت به خۆیه‌تی .
که‌سایه‌تی سیاسی ، شاعێروزانا و پایه به‌رزی پاوه میرزا مه‌حمود مسته‌وفی [ مه‌حزوون 1252 ــ 1316 ه.ش] له تۆره‌مه‌ی پشتهییهکان ساڵه‌کانی 1310 تا 1316 له زیندانی قه‌سری قه‌جه‌ری تاران وێرای کۆمهڵێکیتر وه‌ک میرزا جه‌بار مێتران، میرزا عه‌باس مسته‌وفی، میرزا ئه‌سه‌دۆڵلا مسته‌وفی و…زیندانی کراوه ناوبراو به شێوه‌ی خواره‌وه تاسه‌مه‌ندی خۆی بۆ بیر هێنانه‌وه‌ی ناوه‌نده دڵگره‌کانی زێدی خۆی به تایبه‌ت ” پشته ” ده‌ر ده‌بڕی:
خوسوسه‌ن (پشته) چون خولد به‌رین …………………… ڕشته‌ی سونع حه‌ق جێهان ئافه‌رین
تا ئیراده‌ی حه‌ق ئهلتافش یار بێ …………………… موشکڵ گوشای کار هه‌ر ئه‌و دیار بێ
ئیسته نه گه‌ردش چه‌رخ زه‌مانه …………………… باده قوش نهوجا بهسهنش ، یانه
هه‌ر له‌م مایه‌دا :
میرزا ئه‌ولقادر؛ شاعێری نیشتمان په‌روه‌ری پاوه‌یی[1266ــ 1328 ه . ش ] له قه‌سیده‌ی “چنار هه‌وڵی” ئاماژه‌یه‌کی کورتی به سه‌ربرده‌ی پاوه کاتی هێرشی سپای عه‌رب له سه‌رده‌می په‌لاماره به‌رینه‌کان بۆ مسڵمان کردنی زۆره‌ملی خه‌ڵکی ناوچه‌که هه‌یه.
زلـزلهی عه‌زیم خێزا جه پاوه …………………. له‌رزه که‌وت و جه‌رگ سهرقولهی (شـاوه)
یاگه‌ی کلیسا و بۆت و بۆت خانان ………………… که‌رده ن و مه‌سجد په‌ی ، مسڵــمانـان
نه جاگهی ناقووس واده‌ی سۆب سه‌حه‌ر ………………… خێزا بانگ به‌رز ، ( ئه‌للاهو ئهکبــهر)
ئه‌و بوومه له‌رزه به هه‌یبه‌ته له پاوه سه‌ری هه‌ڵدا تا قوولایی و قوله‌ی شاخی شاهۆ کاریگه‌ری نواند . شوێنگه و ماوای که‌نیسه ، بۆت و بۆتخانهکان له ئاکامی ئه‌م په‌لاماره ترس هێنهرهدا تووشی گۆران کرا ، ئه‌مجار په‌ره‌ستگه و که‌نیسه‌کان کران به مزگه‌وت بۆ خه‌ڵکی به زۆره‌ملی موسڵمان کراو وله جێگه‌ی ناقووسی که‌نیسه بانگی ئه‌ڵڵاهو ئه‌کبه‌ر سه‌رله به‌یانیان له ههرلاییک به‌رزکرایه‌وه.
له راستیدا له‌وه ده‌چێ هه‌ر دوو که‌سایه‌تی ناوداری ناوچه که به زانا بوون ویستوویانه هاو خه‌می خۆیان بۆ له ده‌س دانی رابردووی ده‌وڵه‌مه‌ند و له هه‌مان کاتدا کاره‌ساتاوی ده‌ستی جه‌ور ی زه‌مان ده‌ربڕن .
وه‌ک میرزا مه‌حمود فه‌رموویه‌تی: به تایبه‌ت ، (پشته ) ئه‌م به‌هه‌شتی به‌رینه ، ده‌سکاری ده‌ستی به توانای خوڵقێنه‌ری جێهان تا ئیراده و مێهری حه‌ق یار و یاوه‌ری بوو، چاره سازی گرفت و سه‌رتۆپی دیاری دیار ده‌ناسرا . هه‌یهات که سووڕانی چه‌رخی زه‌مان بوومه‌له‌رزه‌گه‌لی ئه‌وتۆی وه ڕێ خست که هه‌موو ئاسه‌واره‌کانی وه‌ها تێک قرماند هه‌نووکه بایه قۆش له وێرانه کانیدا هێلانه‌ی به‌ستوه .
دوو به‌یتی سه‌ره‌وه نه‌خوازراو مرۆ به لای ئاقارێک له شرۆڤه‌ی کورتی بیری وه‌ک یه‌کی دوو که‌سایه‌تی زانا دا ده‌کێشێ ، که ڕه‌نگ بێ، مه‌به‌ستی میزا میرزاکان [ میرزا مه‌حمود و میرزا ئه‌ولقادر] له دوو به‌یتی سه‌ره‌وه ئاماژه به به‌سه‌ر هاتی پڕ له کا رهساتی مێژووی ناوچه‌که‌یان بووبێ . مه‌خابن ئیستا بایه‌قوش نه ته‌نێ پشته ـ ی(ژینگه‌ی مه‌حزوون) وه‌ک هێلانه‌ی خه‌م وماته‌م داگیر کردوه ، بگره پاش له‌رزه‌کانی بوومه‌له‌رزه‌ی ڕۆخێنه‌ری ده‌سنیشان کراوی میرزا ئه‌ولقادر کارگه‌ری ماڵ وێرانکه‌ری خۆیان له قوله‌ی شاوه و ده‌یان قوله‌ی بهرزیتر تێ په‌راندوه !
دوو شاعێر‌و زانای ناوچه‌که میرزا مه‌حمود و میرزا ئه‌ولقادر پاوه‌یی پێوه‌ندی گهرموگۆڕیان وێکرا هه‌بوه. جارێکیان میرزامه‌حمود به هۆیێک باسکی بریندار ده‌بێت . میرزا ئه‌ولقادر ئه‌م به‌یته شێعره‌ی بۆ ده‌نێرێت.
سه‌ت کم که میرزام په‌شێوه‌ن حاڵت ……………… ده‌رد دڵ گرانهن یا ئێش باڵــت ؟
میرزا مه‌حمود به شێوه‌ی خواره‌وه وه‌ڵامی ده‌داته‌وه .
ئــێـش باڵ خا سه‌ن ها نه ئێداره ……………….. حه‌کیم دێر یا زوو مهکهرۆش چاره
ده‌رد دڵ گرانهن جای مژه‌ی دڵبه‌ر ……………….. ساڕ‌ێژ نـــمهبۆ تا یه‌وم المهحشــهر
کاک ئه‌میر ئه‌مینی له پێوه‌ندی ناوی ئه‌م گه‌ڕه‌که (پشته ) ئیشاره‌تێکی هه‌یه که هه‌ر چه‌ند له ده‌سنیشان کردنی مێژووی به سه‌ر هاته‌که‌دا هێندێ که‌مووکوڕی ده‌بیندرێ به‌ڵام له به‌ر ئه‌وه پێوه‌ندی به ناوی گه‌ڕه‌کی پشته و شێعری شاعێره‌کانی سه‌ره‌وه هه‌یه هێنانی له جێدایه.
سه‌ره‌تا ده‌بێ ئه‌و زیاد بکرێ له زۆر شوێن له پێوه‌ندی له گه‌ڵ مێژووی هۆرامان و پاوه باسی ئه‌وه کراوه : ” له سه‌رده‌می فه‌رهادی چواره‌می ئه‌شکانی پاوه له ژێر ده‌ستی ئه‌رمه‌نستان دا ئێداره کراوه و خه‌ڵکی ئه‌م ناوه به پێ ڕاسپارده‌ی ئارتاکسیس [پادشای ئه‌رمه‌نستان] که‌سێک به نێوی( ئه‌سقه‌ف مێتران ) ئایینی مه‌سیح له‌وێ په‌ره پێده‌دا و کلیسایێک به نێوی پشته “به واتای کلیسای موحکه‌م ” له‌م گه‌ڕه‌که بۆنیات نراوه . له به‌ر ئه‌وه ده‌بێ بنه‌ماڵه‌ی مێترانهکانی پاوه له نه‌سڵی ئه‌م ڕێبه‌ره مهسیحیهبن !؟ هه‌روه‌ها باسی ئه‌وه کراوه ،گه‌ڕه‌کێکیتر له ده‌ڤه‌ره‌که به ناوی ” شیشۆ” له ناوی که‌شیشێکی تری هاوڕی ئوسقهف مێتران ده‌بێ بۆ ئێمه به جێ مابێت” .
وه‌ک له مێژوودا هاتوه فه‌رهادی چواره‌م له ساڵی دووی میلادی ده‌بێ به ده‌ستی کوڕه‌که‌ی ( فهرهادهک) فه‌رهادی پێنجه‌م کوڕی مه‌له‌که موزا ( تروزاـ ترموسا) کچێکی ئیتالیایی پێشکه‌ش کراوی [ئۆگۆستۆسی ڕۆمی] 31 مارچی ساڵی دووی پێش زاین ده‌رمانداو کرابێت. فه‌رهادی چواره‌م له 37 تا 2ی پێش زاین واته 35 ساڵ ده‌سه‌لاتدار بوو.
عیسا مه‌سیح له ساته‌وه‌ختی پاش کۆتایی ده‌سه‌لاتی فه‌رهادی چواره‌م وه‌ک پێغه‌مبه‌ر سه‌ری هه‌ڵدا . ئه‌رمه‌نستان له 301ی زاینی ئایینی مه‌سیحی به فه‌رمی ناسی. هه‌ڵبه‌ت وه‌ک مێژوو باسده‌کا ئه‌رمه‌نیه‌کان یه‌که‌م میله‌تی دونیا بوون دینی مه‌سیحیان هه‌ڵبژارد. [ مێژووی ارمنستان] . وه‌نن (ئه‌شکانی) ساڵه‌کانی 7 یان هه‌شتی زاینی شای ئێران بوو . به هۆی ناڕازی بوونی خه‌ڵک ئه‌رده‌وانی سێهه‌م له جێگای داده‌نێن . وه‌نه‌ن پاش لابرانی له شایه‌تی ئێران ڕوو له ئه‌رمه‌نستان ده‌کا و به یارمه‌تی ڕۆم خۆی ده‌کاته شای ئه‌رمه‌نستان .
له‌م سه‌روبه‌نده‌دا ئه‌رده‌وانی ئه‌شکانی هێرش بۆ ئه‌رمه‌نستان ده‌بات له ئاکامدا وه‌نه‌ن بۆ سوریه پاشه کشه ده‌کات . هاوکات ئه‌شکانیه‌کان تووشی کێشه‌ی نێوخۆیی ده‌بن ، ڕۆم به پێچه‌وانه‌ی په‌یمان له گه‌ڵ ئه‌شکانیه‌کان ئارتاکسیس وه‌ک شای ئه رمهنستان دیاری ده‌کات . ئه‌رده‌وانی سێهه‌م له قه‌یسه‌ری ڕۆم تووڕه‌ده‌بێت و (ئه‌رشک) کوڕه‌که‌ی خۆی له ته‌ختی پادشایی ئه‌رمه‌نستان جێگیر ده‌کات.
دواتر ئه‌رشک ده‌کوژرێ و ئه‌رده‌وان ئه‌شکانی له سه‌ده‌کانی 7و 8ی زاینی تا 12 له پێوه‌ندی ده‌سه‌ڵاتداره‌تی ئه‌رمه‌نستان له گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتی ڕۆم تووشی شه‌ڕی مه‌زن ده‌بێ و شکست ده‌خوا. پاش ئه‌م به‌سه‌رهاته تیردادی سێهه‌م ده‌بێته شای ئێران .هه‌ڵبه‌ت ئه‌رده‌وان جارێکی‌تر ده‌سه‌ڵات به ده‌ست دێنێ و له‌گه‌ڵ ڕۆمیه‌کان به واز هێنان له حکومه‌تی ئه‌رمه‌نستان ڕازی ده‌بێ، پاشتر بلاشی یه‌که‌م کوڕی وهنهنی دووهه‌م بیستودووههمین پادشای ئه‌شکانی پاش مه‌رگی بابی ساڵی 51ی زایینی تا 78 پادشای ئێران بوه.[وێکی پێدیاـ ئه‌رمه‌نستان ] .
مرۆ له‌م به سه‌رهاته تێده‌گا کاتی نووسینی قباله به نێو بانگه کانی هۆرامان خه‌لکی ئه‌م ده‌ڤه‌ره زه‌رده‌شتی بوون ،، یان هه‌ر نه‌بێ مه‌سیحی نه‌بوون..
له‌م پێوه‌ندیه‌دا نووسراوه‌که‌ی به‌ڕێز ئه‌میر ئه‌مینی به تایبه‌ت له‌و شوێنه که ده‌ڵێ ئهسقف مێتران ده‌بێ له ده‌وروبه‌ری 50ی زاینی هاتبێته ناوچه‌ی هۆرامان له گه‌ڵ ڕاستی ناگونجێ . به‌ڵام ئه‌وه که پاوه ئاوهرگهی مه‌زنی زه‌رده‌شتیه‌کانی لێ بووبێ و هه‌روه‌ها کنیسه‌ی مووساییه‌کان به پێی تۆماروگوتراوی شاعێر و ئاسه‌واری به جێ ما‌و وێده‌چێ ده‌سته‌ملانی ڕاستی به‌سه‌رهاتی ناوچه که بێت. ئه‌م که‌نیسه گه‌له ده‌توانرێ له(گه‌ڕه‌کی پشته) یان ( گه‌ڕه‌کی سه‌ردێ ) و یا شوێنی‌تر بۆنیات نرابن.
خۆوخده‌ی به‌رئه‌نگاری ؛
ته‌سلیم نه‌بوون به‌رانبه‌ر جه‌ور و سته‌می ده‌سه‌ڵاتدارانی ناوه‌ندی ، ڕه‌نگدانه‌وه‌ی بیری به‌رئه‌نگاری ته‌نانه‌ت له نێو زیندانه ترسناکه‌کانی وه‌ک قه‌سری قه‌جه‌ر سه‌ڵاو بانگه‌وازی که‌سایه‌تی مه‌زن میرزامه‌حمود مسته‌وفی بۆ نه‌سڵه‌کانی پاشتر تۆمار کردوه . ئه‌وه وێنه‌یه‌ک له هۆنراوه به سۆزه‌کانی ناوبراو له‌م پێوه‌ندیه‌دا :
کزه ی ئێش نار شه راره ی سه قه ر
مۆناسب نیه ن وه قه سر قه جه ر
ته رحێن ئوستادان فه ره نگ ریز نان
دامێ په ی فه نای عاله م خێزنان
ته ماشاش زاهیر نه قش و نیگاره ن
باتنش بدیه ،چون ژارماره ن
نۆ حه ڵقه ن هه ریه ک زه م هه ریر ێوه ن
نۆده ریای ئا یر، بێ نه زیر ێوه ن
ئه و مه رده ی مه زار گۆڕ ئه حوال که رده ن
ئێد چند جوانان زینده چاڵ که رده ن
له به‌شی پێشووی مێژووی گه‌ڕه‌که‌کانی شاری پاوه شوێنی مزگه‌وتی (دۆخان) به هه‌له‌له گه‌ڕه‌کی ئاسنگه‌ران نووسراوه . شوینی ئه‌م مزگه‌وته مێژووییه له گه‌ڕه‌کی پشته هه‌ڵکه‌وتوه.
پشته له به‌ر ئه‌وه خاوه‌نداره‌تی به‌شی زۆری باخ و باخاتی پاوه ده‌کات زۆربه‌ی ئاوی چوار جۆگه[کاناڵ] ی ئاوداشتن به ناوه‌کانی جۆ که‌لیان –ی، جۆپشته – ی ، جۆ چلان سه‌رچاوه‌ی هانه بان سهلان ، جۆ جۆڵیان بۆ ئاو داشتنی ئه‌م باغگهله که‌ڵکی لێ وه‌ر ده‌گیردرێت .. باخاته‌کانی پاوه هه‌ریه‌ک به نێوی تایبه‌تی خۆیه‌وه ده‌ناسرێنه‌وه.
به واتهیهکیتر له نه‌ریتی کۆنی ئه‌م خه‌ڵکه دا باخ له‌م مه‌ڵبه‌نده خاوه‌نی تایبه‌تمه‌ندی ، ناسنامه و که‌سایه‌تی ناسراوی خۆیه‌تی . ئه‌م ڕچه‌یه په‌یوه‌سته به باوه‌ڕی هه‌ره کۆنی خه‌ڵکی ده‌ڤه‌ره‌که بۆ بایخدار سه‌یر کردنی سرۆشت ، به‌رهه‌م هێنان و ڕه‌چاو کردنی . ئامۆژگاریه‌کانی موبدی مه‌زنی ناوچه‌که (پیر شالیاری زه‌رده‌شتی له هۆرامان) .
گه‌ره‌کی پشته خاوه‌نی دوو ئاشی ئاوی به ناوه‌کانی ئاشی میرزامحمود و ئاشی میرزاحهمهکهریم(سه‌لمان) بوه.
قه‌ڵاخ وان ؛ قه‌ڵات وان؛ کلات وان : ناوی گه‌ڕه‌کێکی شاری پاوه .
قه‌ڵا : له وشه دا به واتای خانووی بنکه‌ی چه‌کداران له سه‌ر کێو ، ماڵی خان و ئاغا ، زیندان ، (2) سه‌نگه‌ری پارێزگاری که له ڕووی بنه‌مای مێعماری به پێی ههلو مه‌رج و پێداویستی سه‌رده‌می خۆی ساز کراوه.
قه‌ڵا،قه‌ڵات : دژ، سه‌نگه‌ر، خانوێکی قایمه به‌شوێنێکی به‌رزه‌وه ، شوێنی یاخی وسه‌خت . (3)
قه‌ڵات، که‌ڵات : قه‌ڵا ، دژ، برج، ، بۆرج ، قه‌ڵای به‌رز. (سه‌رچاوه‌ی 3)
قه‌ڵاتی شۆشێ : یه‌کیک له قه‌ڵاکانی میری ڕه‌واندوز ، قه‌ڵاتی لۆکان . قهڵایێکیتری میری ڕه‌واندوز.(2)
که‌لات ، قه‌ڵات ، کهلاتێ : چه‌ند خانوێکه له‌سه‌ر شوێنێکی به‌رز کرابێ .(3)
کلات : قه‌ڵا ، گوند یان قه‌ڵا که له سه‌ر شاخ بۆنیات نرابێ . (4)
میرزا ئۆلقادر پاوه‌یی له قه‌سیده‌ی “کوله و ئاینه‌مه‌ل” که وه‌سفی ده‌سدرێژی و تاڵان و برۆی بێ به‌زه‌ییانه‌ی داگیرکارانی کۆردستان له‌وانه عۆسمانی و سه‌فه‌وی ده‌کات گه‌ڕه‌کی نێوبراو به ” که‌ڵا خوان ” نێودێر ده‌کا.
(که‌ڵا خوان ) ، ئێلچی ، (که‌لیان ) په‌ی سه‌رهه‌نگ ……………… سه‌وزیش سوور که‌ران بگێڵناش جه ڕه‌نگ
گه‌ڕه‌کی که‌ڵا خوان به‌سه‌ر کاربه‌ده‌ستێکی داگیر که‌ری تورک ( ئێلچی) و مه‌ڵبه‌ندی که‌لیان بۆ پایهدارێکیتر به ناوی( سه‌رهه‌نگ) دابه‌ش ده‌کرێ. ئه‌م داگیر کارانه به شێوازێک ده‌جووڵنه‌وه ئاسه‌وارێک له سه‌وزایی به ده‌ر له خاکی سوور هه‌ڵگه‌ڕاو نه بێ پاش خۆیان به‌جێ ناهێڵن.
له ئه‌وێستا ” وهرجهم که‌رد” هاتوه . ئه‌هورامه‌زدا به “جه‌می نوورانی” جه‌مشید فه‌رمانی دا قه‌ڵایه‌کی گه‌وره (وه‌ر) ساز بکات . [لاپه‌ڕه244و245 رهیافتی به گاهان زردشت هانس رایشلت. وه‌رگێڕ جلیل دوستخواه].
له هۆرامان به‌پێی ناوی پارێزراوو ئاسه‌واری هێشتار به ته‌واوه‌تی نه‌فه‌وتاو هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی نێوه‌کان له دووتوێ وێژه‌ی تۆمارکراوی پێشینیان ، “وه‌ر” یا قه‌ڵای زۆر هه‌بوون . له ده‌ورو به‌ری شاری پاوه نێوی به‌شێک له‌و قه‌ڵا مه‌زنانه که هه‌رکام سه‌ربرده‌ی خۆیان هه‌بوه و هێشتار باو‌و بۆرانی فه‌رامۆشی به‌سه‌ریاندا زاڵ نه‌بوه ئه‌مانه‌ن . دیاره له ناوچه کانی جوانڕۆ و ڕوانسه‌ر نۆدشه و نه‌وسود ئاسه‌وار و ناوی قه‌لای مه‌زنی مێژوویی زۆرتر له به‌رده‌ستدان .
قه‌ڵای ده‌ری وه‌ر ، قه‌ڵا دزێ، قه‌ڵای ده‌ره‌نیشه، قه‌ڵای میر خه‌سره‌و، قه‌ڵای پاسگه ، قه‌لای بۆڕیده‌ر(بۆڕی وه‌ر) ، قه‌ڵای دووریسان، قه‌لای ته‌نگی وه‌ر(ته‌نی وه‌ر)، قه‌لای مه‌سناو ، قه‌لای ماتێ, قۆری قه‌ڵا ، قه‌لای پاڵنگان(پالنان ) قه‌ڵای ته‌وه‌ری وه‌ر و…
هه‌روه‌ک له پاشبه‌ندی ناوی به‌شێک له‌م قهلاگهله هاتوه ، وشه‌ی” وه‌ر ” له وێژه‌و ئاخاوتنی ناوچه‌که بۆ گۆ کردنی قه‌ڵا له کۆنه‌وه باو بوه . پارێزرانی وشه‌ی” وه‌ر” به واتای قه‌ڵا له وێژه و ئاخاوتنی خه‌ڵکی ناوچه‌که‌دا هه‌ر وه‌ک له ئه‌وێستا دا ده‌سنیشان کراوه ده‌توانرێ وه‌ک به‌ڵگه‌یه‌کی زیندوو بۆ گرنگی ، ده‌ور و ڕابردووی قه‌ڵا مه‌زنه‌کان له مه‌ڵبه‌نده‌که سه‌ر ژمێر بکرێ.
دیاره وه‌ک له نووسراوه‌کانی تردا ده‌سنیشان کراوه پاشبه‌ندی “وه‌ر” بۆ قه‌ڵا گه‌لی مێژوویی مه‌زن له ناوچه‌ی کرماشان به گشتی وێنه‌ی ناسراوی وه‌ک کهنگا ـ وه‌ر ، چوارزه ـ وه‌ر له به‌ر ده‌ست دان .
بوونی ئه‌و هه‌موو قه‌لا گه‌له به تایبه‌ت له ده‌ورو به‌ری شاری پاوه ئه‌م راستیه ده‌سه‌لمێنێ گه‌ڕه‌کێک به ناوی ” قهڵاتوان یا کهڵاتوان ” ڕه‌نگه وه‌ک پارێزه‌ری بانگه‌وازی قه‌ڵا ، یا پارێزوانی قه‌ڵا” له نێو ئه‌م شاره بۆ تۆره‌مه‌ی ئه‌و نه‌سله به جێ مابێ.
ئه‌گه‌ر وردتر سه‌یری ژیانی باپیرانمان بکه‌ین ئه‌وه زێده‌تر بۆمان روون ده‌بێته‌وه که به‌شێکی به‌رچاوی خه‌ڵک له ڕووی پیشه و شۆغله کانیانه‌وه ناسراون . وشه گه‌لی وه‌ک : ئاساوان ، باخه‌وان ، کهڵاتوان ،مه‌له‌وان ، شاخه‌وان و …. مسگه‌ر ، ئاسنگه‌ر، زێڕینگه‌ر و… له‌وانه‌یه .
( خوان ) له وشه دا وه‌ک پاشگر بۆ سه‌ڵا دان و چڕین و وتن گۆ کراوه . قه‌ڵا+خوان = ناسێنه‌ر و تاکێک ئاهه‌نگ بۆ په‌سن و ناسینی قه‌ڵا سه‌ڵا ده‌دات .
هه‌م له کوردی و هه‌م له فارسی دا پیته‌کانی (خ) و (ت) و (خ) و (ک) جاری وا هه‌یه جێ گۆڕکییان پێ کراوه .بۆ وێنه “خربزه = تهربزه ” ، “که‌ڵات = قه‌ڵات”، ” قه‌ڵات = قه‌ڵاخ” گۆ کراوه .
دیاره له پێوه‌ندی ناوی ره‌سه‌نی ئه‌م گه‌ڕه‌که سرنج‌دان به ئاخاوتن و گۆ کردنی ئه‌م وشه له زاری که‌سانی به ساڵا چوو‌و گه‌ڕانه‌وه بۆ ڕه‌سه‌نایه‌تی وشه کوردیه‌که‌ی ” که‌ڵا” ده‌توانێ به‌ڵگه‌ی جێ متمانه‌ی زیاتر بێت.
ڕه‌حمه‌تی (سۆفی جافر بابایی)، بابی نووسه‌ری ئه‌م کورته مێژوویه وه‌ک که‌سایه‌تیه‌کی زێده به ته‌مه‌نی خه‌ڵکی پاوه له ساڵانی پێش بۆ گۆ کردنی ناوی ئه‌م گه‌ڕه‌که وشه‌ی که‌ڵا- ی( کهڵاخوان) ، به کار ده‌هێنا .
هه‌ڵبه‌ت ده‌بێ ئه‌وه زیاد بکرێ که پیتی (خ) وه‌ک پاشگری که‌ڵا[کهڵاخ] ، پاشتر به هۆی سوانی پیتی(ت) ، [که‌ڵات] به درێژایی زه‌مان جێگر بوه ده‌نا وه‌ک وشه‌ێیکی سه‌ر به خۆ به تایبه‌ت له ئاخاوتنی هۆرامی(پاوه) دا پاشگری(ت) که‌متر گۆ ده‌کرێ.
پشت به‌ستن به وته‌ی باس کراو ڕێگه ئاوه‌ڵه ده‌کات ناودێر کردنی ئه‌م گه‌ڕه‌که له شاری پاوه بۆ سه‌قامگیری چین یا توێژی قه‌ڵات وان یا که‌ڵات وانان له‌و گه‌ڕه‌که بگێڕدرێته‌وه .
له پێوه‌ندی ناوی ئه‌م گه‌ڕه‌که مێژووییه له شاری پاوه ئه‌گه‌ر ئاوڕێک له ڕه‌چه‌ڵه‌کی بنه‌ماڵه‌یه‌کی ناسراوی نێشته جێ ” که‌ڵات وان = قه‌ڵات وان – قهلاخ وان ” بده‌ینه‌وه ئه‌م ڕاستیه وه‌ک دوو پات بوونه‌وه‌ی ناوی پاڵه‌وانان له ره‌گه‌زنامه‌ی بنه‌ماڵه‌ی ناسراو به ” به‌هرامی و دووپات و چه‌ند پات بوونه‌وه به درێژایی ژیانی پشاوپشتیان سرنج ڕاکێشه. هه‌ر چه‌ند وه‌ک شانامه ی فێرده‌وسی باسده‌کا ئه‌و پاڵه‌وانانه زۆرتر ده‌سکردی ده‌ستی شاعێرن ، به‌ڵام نابێ به تایبه‌ت به‌شێکی به‌رچاوی شانامه‌ی به هۆرامی هۆنراوه که نۆسخهکانی له‌به‌رده‌ستدان و ڕێزدار محمد ڕشید امینی هیمه‌ت و زه‌حمه‌تی کۆکردنه‌وه و له چاپدانی کێشاوه ،هاوته‌ریبی ئهفسانهههڵبهستراوهکانی فێرده‌وسی بزانین .
وه‌ک هه‌ڤی وته و نووسراوه‌کان له دوو توێ ناوی ڕهگو ڕیشه‌ی دانیشتوانی ئه‌م گه‌ڕه‌که وه‌ک هه‌ڵگری ناوی پاڵهوانگهلی ناسراوو به نێو بانگ له شانامه‌ی هۆرامی [که به‌شێکی به‌ر چاوی ڕووداو‌و ناوی مه‌ڵبه‌نده‌کان پێوه‌ندی نه‌پساوی به پانتایی و ڕۆبه‌ری ناوچه‌که‌وه هه‌یه ] وێرای پاڵه‌وانانی ناو هاتی له شانامه‌ی فێرده‌وسی و ئه‌م وته که هۆرامیهکان خۆیان له نه‌سڵی پاڵه‌وانانی مێژوویی ناوچه‌که ده‌ناسێنن ڕه‌نگه هێنده له راسی دوور نه‌بێ. (*) .
له شه‌جه‌ره‌نامه‌ی بارامیهکانی نیشته جێ گه‌ڕه‌کی قه‌ڵاخوان ناوی چه‌ندین پشت له باپیرانیان ڕۆسه‌م ، زۆراو، بارام و بگره له په‌نجا ساڵی دواییشدا که‌یکاوس، که‌ی خوسره‌و و فه‌ره‌یدون ، به‌ر چاو ده‌که‌وێ. هه‌وارگه‌ی به نێوبانگی بارام له شاخی شاهۆ به وته‌ی به‌ڕێز خۆسره‌و به‌هرامی به ناوی که‌سایه‌تیه‌ک له‌و بنه‌ماڵه وه‌ک مێژوو تۆمار‌و له وێژه‌و گۆرانی شآعێرو هۆنهراندا ئاماژه‌ی پێ کراوه.
بدیه چوون به‌رزه‌ن جه عاقڵان فام …………………. چتهورهن شۆرش هه‌وارگه‌ی بارام
پاسه خه‌یاڵه‌ن ده‌وران نهویهردهن …………………. هیچ که‌س جه هه‌وڵـی گوزه‌ر نه‌که‌رده‌ن
وه‌ک له شێعری سه‌ره‌وه هاتوه :
ئاوڕ دانه‌وه له هزرو فام و هۆشی به‌رزی هۆشمندان وه‌رگێڕی داستانی شۆرو حاڵ ، پله‌و پایه ، و گوزه‌ری چه‌رخی غه‌دار بۆ له هۆش و خه‌یاڵ ده‌ر کردنی ده‌ورانێکه ، که ئاوڕ دانه‌وه‌ی ساکار و تێ په‌ڕکردن به قه‌راغیدا مرۆ تووشی هه‌ڵه‌یه‌کی ئه‌وتۆ ده‌کات وابزانی ، زه‌مان وه‌ستاوو به بێ ئا ڵو گۆڕ قه‌تیس ماوه .
ئه‌ندێشه‌ی ئه‌وه که ئاوی زهراڵی سه‌ر چاوه‌ی هه‌وڵی به پێچه‌وانه‌ی خۆره‌ی هه‌میشه بزوێنی شاهێدی تێ په‌ڕینی ڕێبوارانی زه‌مان ، به‌سه‌ر کردنه‌وه و چێژ وه‌ر گرتن له ساته تایبه‌ته‌کانی هه وڵی و هه‌وارگه‌ی بارام نه‌بووبێ!.
دووبه‌یتی سه‌ره‌وه به‌شێکه له کۆمه‌ڵه شێعرێکی شاعێری پاوه‌یی( میرزا محمود) ، کاک شاهۆ حسینی هۆنه‌رمه‌ندی ده‌نگ خۆش له گۆرانیه‌کدا که‌ڵکی لێ وه‌ر گرتوه.
له کۆتایی لاپه‌ڕه‌ی190 مێژووی ماد – وه‌رگێڕانی که‌ریم که‌شاوه‌رز دا هاتوه : ” له گه‌ڕانه‌وی هێرشی هه‌مه‌دان تووشی خه‌ڵکێک هات که مێردۆک خودای بابلیان په‌رستش ده‌کرد تیگلات پیلسهر قوربانی پێشکه‌شی ئه‌م خودایهکرد و فه‌رمانی دا لۆحێک سه‌باره‌ت به خۆی له‌وێ بنووسرێ .له درێژه‌دا هاتوه تیگلات پیلسه‌ری ئاشووری له ڕێگای “به‌یت ماتێ” ، و چۆمی دیاله( سیروان) به‌ره‌و شوێنی خۆی گه‌ڕاوه‌ته‌وه “.
قه‌ڵای ماتێ وه‌ک وترا هه‌نووکه له سه‌ر به‌رزایی به‌رانبه‌ی شاری پاوه هه‌ڵکه‌وتوه . تا ئه‌م دواییانه په‌یکه‌رێکی به‌ردین به ناوی ” مێردۆک ” خوای بابل له ڕووکار‌ی پاوه بناری شاهۆ هه‌بوو . دیاره به‌رد ههڵکهندراوهکهی تیگلات پیلسه‌ری ئاشووری ئه‌وه له (تهنیوهر) بناری ڕۆژهه‌ڵاتی شاهۆ ڕووکار‌ی بێله‌وار له قه‌دپاڵی شاخێک که قه‌ڵای ” زیندانه ” ته‌نگیوه‌ری له سه‌ر بوه هه‌ر ماوه .{ بیت ماتێ ماڵ یا مه‌ڵبه‌ندی ماده‌کان و به‌یت به‌گیه ( مه‌ڵبه‌ندی به‌غ- خواکان ) له ئاخاوتنی ئاشووریه‌کاندا بۆ زاگرۆس گۆ کراوه . پاشتر عه‌ره‌به‌کان ” ماه ” یان پێ وتوه. له بێلهواری سه‌ربه کامیاران گوندێک هه‌نووکه به ناوی گاوماتا یا “گۆمه‌ته ” ده‌ناسرێته‌وه.
ڕێبه‌رانی دوو ڕێبازی نه‌قشبه‌ندی و قادری شێخ محمد خالسی و خه‌ڵیفه حه‌مه ته‌وفێق حسامی خه‌ڵکی گه‌ڕه‌کی قهلاخوان بوون . دیاره ڕه‌چه‌ڵه‌کی ئه‌م دوو لاینه هه‌ر کام له شاری پاوه و ده‌وروبه‌ر لاینگر و مریدو مه‌نسوبی به‌رچاویان هه‌یه .شیاوه بوترێ به پێچه‌وانه‌ی ڕێ‌و ڕه‌وشتی به‌شێک له باوه‌ڕمه‌ندانی ئایینی له کوردستان به‌گشتی و له ئێران به تایبه‌تی که‌سایه‌تیه ناوبراوه‌کانی پاوه جێا له خێرخوازی و خزمه‌ت به خه‌ڵک له بواره جیا جیاکانی ژیاندا ده‌ستیان له کاروباری تایبه‌تی خه‌ڵک و خۆ تێهه‌ڵقورتاندن له باوه‌ڕی تاک وکۆ وه‌ر نه‌داوه . له سه‌ر ئه‌م بنه‌ما هه‌مووکاتێک ڕێز‌و حورمه‌تی ئه‌م بنه‌ماڵه ئایینانه لای دانیشتوان پارێزراو ماوه‌ته‌وه. مزگه‌وتی حاجی عوسمان یه‌ک له مزگهوتهکۆنهکانی پاوه له‌م گه‌ره‌که هه‌ڵکه‌وتوه .
کهڵاخوانیهکان خه‌ڵکی وردبین ، وریا و نوکته زانیانی زۆریان هه‌بوه.
خه‌ڵکی پاوه به گوێره‌ی سرنج‌دان به په‌روه‌رده‌ی مه‌ڕوماڵات له کۆنه‌وه وێرای هه‌ڵبژاردنی شێوه ژیانی یه‌ک جێ نشینی و خۆبواردن له کۆچ ته‌نیا له وه‌رزی به‌هارو هاویناندا به‌شێکی که‌می بنه‌ماڵه‌کان له هاوینه هه‌واره‌کانی شاهۆ سه‌رقاڵی حه‌یوانداری و به‌شێکیتر به کاری باخداری مژووڵ ده‌بن.
شاخی شاهۆ به پێی هه‌ڵکه‌وت و سرۆشتی ناوچه‌که گیاواو گۆڵێکی نرخدار و پڕ له پیت‌و به‌ره‌که‌ت له گیای که‌ڵکدار بۆ ده‌رمان ، خواردنی مرۆ و مه‌ڕومالاتی تێدا ده‌ڕوێ . ئه‌گه‌ر ڕۆژگارێک کورد بتوانێ ده‌سه‌ڵاتی به سه‌ر خاکی خۆیدا ببێ و ئاوڕ له په‌روه‌رده‌ی گیا‌و گۆڵی ده‌رمانی فراوان و ڕه‌نگاو ڕه‌نگی مه‌ڵبه‌نده‌که‌ی بداته‌وه ڕه‌نگه داهاتێکی مه‌زنی لێ حاسڵ بکات.
ئه‌شێ هۆرامان یه‌ک له ناوچه ده‌گمه‌نه‌کانی کوردستان بێ که سه‌ر جه‌م شاخه‌کانی وه‌ک له‌وڕگه له دێر زه‌مانه‌وه به سه‌ر بنهمالهکاندا دابه‌ش کراوه .مه‌ڕداره‌کان ههمووساڵێ له وه‌رزی خۆیدا زه‌خیره‌ی زستانی مه‌ڕوماڵاته‌که‌یان له به‌شه ئاڵفجهڕی خۆیان (ئاڵف جاڕ= گیا جار) دابین ده‌که‌ن.به‌شێک له ئاڵف جاڕه‌کانی ناسراو به ” گهزهنێ” به ناوی بنه‌ماڵه‌کانی قهڵاتوان له بیروڕای گشتیدا تۆمار کراوه.
2 – هه‌مبانه بۆرینه . هه‌ژار مۆکریانی
3- گیوی مۆکریانی . کوردستان
4- فرهنگ عمید (فارسی) جلد سوم
* بڕوانه ڕه‌چه‌ڵه‌کی هۆرامیهکان له مێژووی هۆرامان ، مه‌لا عبدولا قازی
نووسراوه له‌لایه‌ن
didar othman
ليست هناك تعليقات: