Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

خوێندنى باڵا: کاتژمێر ١٢ى ئەمشەو زانکۆلاین دادەخرێت

وەزارەتى خوێندنى باڵاو توێژینەوەى زانستى ئاگادارى دەرچوانى پۆلى (١٢)ى ئامادەیى دەکات، پەلە بکەن لە پڕکردنەوەى فۆرمى (زانکۆلاین) چونکە کاتژمێر ١٢ى ئەمشە و سایتى (زانکۆ لاین) دادەخرێت و ماوەکەى درێژناکرێتەوە.
عەباس ئەکرەم، وتەبێژى وەزارەتى خوێندنى باڵاو توێژینەوەى زانستى ئاگادارى دەرچووانى (١٢) ئامادەیى دەکات، کاتژمێر ١٢ى ئەمشەو زانكۆ لاین دادەخرێت، بۆیە لەو چەند کاتژمێرەی ماوە ئەو دەرچووانەى تا ئێستا فۆڕمى (زانکۆلاین) یان پڕنەکردۆتەوە، هەوڵەکانیان بەتەواوەتى چڕکەنەوە و پەلە بکەن بۆ پڕکردنەوەى فۆرمى (زانکۆلاین)، بۆ ئەوەى مافیان نەفەوتێت و لەو بەش و کولێژانە وەربگیرێن کە خوازیارن تێیاندا درێژە بەخوێندن بدەن.
لە ساڵانی ڕابردوو ، هەندێک جار وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بۆ چەند ڕۆژێک وادەی پڕکردنەوەی فۆڕمی زانکۆلاینی بۆ خوێندکاران درێژ دەکردەوە.
ساڵانە وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی لەم کاتەدا سایتێکی تایبەت بۆ ماوەی چەند ڕۆژێک دەکاتەوە، بەمەبەستی پڕکردنەوەی فۆڕمی تایبەتی وەرگرتن لە زانکۆ و پەیمانگاکانی هەرێمی کوردستان، ساڵانەش بەشێک لە کۆلێژەکان جگە لەم فۆڕمە، لەڕێگەی وەرگرتنی ڕاستەوخۆوە لەسەر چەند بنەمایەک خوێندکار وەردەگرێت.

خوێندنى باڵا: کاتژمێر ١٢ى ئەمشەو زانکۆلاین دادەخرێت Reviewed by k on 7:41:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات: