Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

به‌منداڵی‌ چووه‌ زیندان به‌ پیریش نایه‌وێت بێته‌ده‌ر

به‌منداڵی‌ چووه‌ زیندان به‌ پیریش نایه‌وێت بێته‌ده‌ر

تاوانبارێكی‌ 79 ساڵ، ره‌تیكرده‌وه‌ به‌مه‌رج له‌ زیندان بێته‌ ده‌ره‌وه‌، هه‌رچه‌نده‌ له‌ ته‌مه‌نی‌ 16 ساڵیه‌وه‌ له‌ زینداندا ده‌ژی‌.

جوزیف لیگۆن، به‌ كۆنترین زیندانی‌ ئه‌مریكا داده‌نرێت، له‌ پێش ته‌مه‌نی‌ یاساییه‌وه‌ ئازادی‌ خۆی‌ له‌ده‌ستداو زیندانیكرا، درێژترین سزای‌ زیندانیكردنی‌ وه‌رگرتوه‌‌و 63 ساڵه‌ له‌ زیندانه‌.

لیگۆن، له‌ته‌مه‌نی‌ 16 ساڵیدا له‌ویلایه‌تی‌ فیلادلفیا به‌ كوشتنی‌ دوو كه‌س به‌ چه‌قۆ تێوه‌گلاوه‌، به‌پێی‌ هه‌واڵێكی‌ رۆژنامه‌ی‌ ده‌یلی‌ مه‌یل.

63 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر به‌ زیندانی‌ هه‌تاهه‌تایی‌ سزادرا، به‌مدواییانه‌ دادگای‌ ئه‌مریكا رایگه‌یاند سزادانی‌ كه‌سێك له‌پێش ته‌مه‌نی‌ 18 ساڵیه‌وه‌ به‌ سزای‌ هه‌تاهه‌تایی‌ پێچه‌وانه‌ی‌ هه‌مواری‌ هه‌شته‌می‌ ده‌ستوری‌ ئه‌مریكیه‌.

به‌پێی‌ هه‌مواری‌ هه‌شته‌می‌ ده‌ستوری‌ ئه‌مریكا،300 كه‌یس له‌ فیلادلفیا پێویسته‌ پێداچونه‌وه‌یان پێدابكرێته‌وه‌، ئه‌وه‌ش ده‌رفه‌ت به‌ زیندانیه‌ پیره‌كه‌ ده‌دات له‌ زیندان بێته‌ ده‌ر، به‌ڵام لیگۆن ره‌تیكرده‌وه‌ به‌ مه‌رج له‌ زیندان بێـته‌ ده‌ر.

برادلی‌ بریدج، پارێزه‌ری‌ لیگۆن، رایگه‌یاند لیگۆن كاتێكی‌ زۆری‌ له‌ زینداندا بردوه‌ته‌ سه‌ر، ده‌یه‌وێت بێته‌ ده‌ر، به‌ڵام به‌بێ‌ مه‌رجی‌ راهێنان‌و هیچی‌ مه‌رجێكی‌ دیكه‌.



نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
نورسي كؤران

به‌منداڵی‌ چووه‌ زیندان به‌ پیریش نایه‌وێت بێته‌ده‌ر Reviewed by Unknown on 4:24:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.