ئەوەی پێویستە لەبارەی کاستڕۆوە بیزانی
ئەوەی پێویستە لەبارەی کاستڕۆوە بیزانی
فیدڵ ئه‌لیخاندرۆ كاسترۆ روز، له 13ی ئاب/ ئۆگستۆسی 1926 له‌دایكبووه، ته‌مه‌نی 32 ساڵ بوو، كاتێك كۆتایی به فه‌رمانڕه‌وایی دیكتاتۆرییه‌ت هێنرا له كوبا.
دواتر كاسترۆ، به ڵێنی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنێكی دیموكراتی و ئازادى به خه‌ڵكدا و رایگه‌یاند هه‌ڵبژاردنه‌كه له ماوه‌یه‌كی نزیك ئه‌نجامده‌درێت، به‌ڵام دواتر كاسترۆ بۆ ماوه‌ی 49 ساڵ فه‌رمانڕه‌وایی كوبای كرد، له‌م ماوه‌یه‌شدا، كوبا بووه شوێنێكی ئيشتيراكى نموونه‌یی و وڵاتێكی دیاری جیهان.
كاسترۆ له رۆژهه‌ڵاتی كوبا له‌دایكبووه، باوكی پیاوێكی ده‌وڵه‌مه‌ند و خاوه‌ن رووبه‌رێكی زۆری زه‌وى بووه، هه‌رچی دایكییه‌تی، خزمه‌تگوزارێك بووه له‌لای ماڵی باوكی، به‌ر له‌وه‌ی هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ باوكی فیدل كاسترۆدا بكات، فیدل له‌دایكبوو، بۆیه له منداڵی‌دا هاوڕێكانی گاڵته‌یان پێكردووه، چونكه دایك و باوكی هاوسه‌رگیرییان نه‌كردبوو.
كاسترۆ خوێندنی پارێزه‌رایه‌تی له هاڤانای پایته‌خت ته‌واو كرد و به ماوه‌یه‌كی كه‌م بووه به شێك پلانه شۆڕشگێڕییه‌كانی ئه‌و وڵاته.
ساڵی 1953 سه‌ركردایه‌تی راپه‌ڕینێكی كرد له دژی دیكتاتۆر فۆلگینسیۆ باتیستا، به‌ڵام راپه‌ڕینه‌كه شكستیهێنا و زۆرێك له هاوڕێكانی كوژران و كاسترۆش ده‌ستگیركرا.
دوای دوو ساڵ، كاسترۆ و به‌شێك له هاوڕێكانی ئازادكران، به‌ڵام له كوبا دوورخرانه‌وه و ره‌وانه‌ی مه‌كسیك كران، دواتر به نیازی له‌ناوبردنی دیكتاتۆرییه‌ت له وڵاته‌كه‌یان، به به‌له‌م و یه‌خت گه‌ڕانه‌وه كوبا، به‌ڵام زۆربه‌ی زۆری هاوڕێكانی له‌لایه‌ن سوپای ئه‌و وڵاته‌وه كوژران، ته‌نانه‌ت هه‌واڵی كوژرانی كاسترۆیش بڵاوبووه‌وه، به‌ڵام دواتر ده‌ركه‌وت هێشتا له ژیاندا ماوه و رووه و چیاكان هه‌ڵاتووه.
ئه‌مه‌ش بووه هۆی زیادبوونی پشتیوانی جه‌ماوه‌ری كاسترۆ له‌و كاته‌دا، دواى ئه‌وه‌ی كاسترۆ ده‌سه‌ڵاتی گرته ده‌ست، كوبییه‌كان پێیانوابوو پێگه‌ی كوبا هه‌ورازتر ده‌چێت، به‌شێوه‌یه‌ك كه پارێزگای له په‌یوه‌ندییه پته‌وه‌كه‌ی بكات له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا، كه گه‌وره‌ترین هاوبه‌شی بازرگانی ئه‌و وڵاته بوو.
هه‌رچه‌نده كاسترۆ له گفتوگۆیه‌كدا له‌گه‌ڵ ئیدوارد مۆرۆ له ساڵی 1960، باسى له‌وه كردبوو كه ده‌یه‌وێت نیگه‌رانی ئه‌مه‌ریكییه‌كان بڕه‌وێنێته‌وه له باره‌ی لایه‌نگیری نه‌كردنی هیچ بلۆكێك له شه‌ڕی سارد، به‌ڵام كاره‌كانی كاسترۆ له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی پێشووتر و خۆماڵیكردنی كۆمپانیا ئه‌مه‌ریكییه‌كان له كوبا، وایكرد په‌یوه‌ندییه دیپلۆماسییه‌كانی نێوان ئه‌مه‌ریكا و كوبا بپچڕێت.
له‌دوای ئه‌وه‌ش، ده‌یان هه‌وڵی تیرۆركردنی فیدڵ كاسترۆ، له‌لایه‌ن هه‌واڵگری ئه‌مه‌ریكا شكستیهێنا و هاوكات هه‌وڵی شۆڕشی “كه‌نداوی به‌راز” كه له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه پاڵپشتی ده‌كرا، شكستیهێنا.
كاتێك له ساڵی 1968 كاسترۆ له شه‌ڕی سارد، خۆی به‌لای بلۆكی یه‌كێتی سۆڤیه‌ت یه‌كلاكرده‌وه، مۆسكۆ داوای دانانی مووشه‌كی ناووكی به نهێنی له كوبا كرد.
كاتێك ئه‌و هه‌وڵه ئاشكرابوو، بووه هۆی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی نێوان ئه‌مه‌ریكا و یه‌كێتی سۆڤیه‌ت و ماوه‌ی 30 رۆژی خایاند، هێنده‌ی نه‌مابوو جه‌نگێكی ناووكی هه‌ڵبگیرسێت، دواجار یه‌كێتی سۆڤیه‌ت ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر كشانه‌وه‌ی مووشه‌كه ناووكییه‌كان له كوبا ده‌ربڕی.
به‌ڵام ئه‌مه‌ریكا و كوبا، وه‌ك دوو دوژمن به‌رده‌وامییان به شه‌ڕێكی بریكاری دا، له‌كاتێكدا كاسترۆ ده‌یه‌ويست بره‌و به بزووتنه‌وه سۆسیالیسته‌كان بدات له جیهان.
بۆ زۆرێك له كوبییه‌كان، قه‌ده‌غه‌كردنی بازرگانی و سیاسه‌تی ئابووری سۆڤیه‌ت، كه شكستیهێنا، وايكرد ژیانییان سه‌ختتر بێت.
بیری شیوعیه‌ت، تاكه ئایدۆلۆژیای رێگه‌پێدراوه له‌سه‌ر ئه‌و دوورگه‌یه و ره‌خنه‌گرانی حكوومه‌تیش، به ساڵ له به‌ندیخانه‌كاندا ده‌مانه‌وه.
ساڵی 1980 كاسترۆ رایگه‌یاند، هه‌ر كه‌سێك ده‌یه‌وێت به به‌له‌م بچێته ئه‌مه‌ریكا، با بچێت و رێگه له كه‌سیش ناگیرێت، راسته‌وخۆ دوای گوته‌كانی نزیكه‌ی 125 هه‌زار كوبی، به به‌له‌م خۆیان گه‌یانده ئه‌مه‌ریكا.
كه‌وتنی یه‌كێتی سۆڤیه‌ت، كاریگه‌ریی نه‌رێنی خسته سه‌ر ئابووری كوبا، به‌ڵام كاسترۆ به‌رگری له چاكسازی بازاڕی ئازاد كرد و هه‌وڵه‌كانی بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشه ئابوورییه چڕكرده‌وه.
سه‌ره‌ڕای هه‌موو هه‌وڵه هه‌واڵگرییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بۆ له‌ناوبردنی كاسترۆ، به‌ڵام دواجار به‌هۆی نه‌خۆشی گه‌ده‌وه له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات لاكه‌وت، دوای ئه‌وه‌ی له ساڵی 2006 نه‌شته‌رگه‌ری بۆ ئه‌نجامدرا, له ساڵی 2008 رائول كاسترۆی برای، له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه وه‌ك سه‌رۆكی كوبا ده‌ستنیشانكرا.
له ساڵی 2016دا، زۆرێك له به‌رپرسه باڵاكانی حزبی شیوعیی وڵاته‌كه‌ی كۆكردنه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی داوایان لێبكات، دواى مردنى ئه‌و، له دڵسۆزییان به‌رده‌وام بن بۆ شۆڕشه‌كه‌یان.
په‌یكه‌ری فیدل كاسترۆ له كوبا زۆر كه‌م به‌رچاو ده‌كه‌ون، ته‌نانه‌ت هیچ شه‌قامێكیش له‌و وڵاته به‌ناوی ئه‌و نه‌كراوه، به‌ڵام داوا له خوێندكاران كراوه كه گوتاره‌كانی كاسترۆ له‌به‌ربكه‌ن و وه‌ك پاڵه‌وانێكی نه‌ته‌وه‌یی لێی بڕوانن, بۆ ئه‌وه‌ی كاریگه‌ری فیدل كاسترۆ له‌سه‌ر نه‌وه‌كانی داهاتوو به‌رده‌وام بێت.
فیدرال ئه‌لیخاندرۆ كاسترۆ روز، له ته‌مه‌نی 90 ساڵیدا، كۆچی دوایی كرد.
نووسراوه له‌لایه‌ن
زريان احمد
ليست هناك تعليقات: