Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

مامۆستایانی سلێمانی لەم پارەیه‌ش بێبەش دەکرێن

بەھۆی بەردەوامیدان بەبایکۆتی ھۆڵەکانی خوێندن، مامۆستایانی سنوری ھەردوو پارێزگای سلێمانی و ھەڵەبجە لەپارەی ڕێکخراوە ئەڵمانییەکە بێبەشدەکرێن و جێگری سەرۆکی یەکێتی مامۆستایانیش ڕایدەگەیەنێت: بەپێی ڕێکەوتنەکەی وەزارەتی پەروەردەو ڕێکخراوی (GIZ)، پارە دەدرێتە ئەو مامۆستایانەی دەوام دەکەن.
 
ئەحمەد گەرمیانی، جێگری سەرۆکی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان، بە SNNی ڕاگەیاند:  بەپێی ئەو ڕێکەوتنەی وەزارەتی پەروەردەی ھەرێم لەگەڵ ڕێکخراوی (GIZ)ی ئەڵمانی واژۆی کردووە، دەرماڵەی تایبەت بەھاتوچۆ دەدرێتە ئەو مامۆستایانەی کە دەوام دەکەن، بۆیە ئەگەری ھەیە تەنھا مامۆستایانی سنوری ھەولێرو دھۆک لێی سودمەندبن و نەدرێتە مامۆستایانی سلێمانی و ھەڵەبجە، چونکە لەئێستادا بایکۆتی ھۆڵەکانی خوێندنیان کردووەو دەوام ناکەن.
وتیشی: "پارەکە بۆ ھاتوچۆی مامۆستایان خەرجدەکرێت و بۆ ماوەی شەش مانگیش بەردەوام دەبێت، بەدوو سلفەش ڕەوانەی ھەرێمی کوردستان دەکرێت، کە بڕەکەی شەش ملیۆن دۆلارە".
بەگوێرەی زانیاریەکان، ئەو مامۆستایانە دەتوانن لەوەرگرتنی پارەکە سودمەندبن کە ماڵەکانیان لەخوێندنگەکەیانەوە ٢٠ تا ٥٠ کیلۆمەتر دوورە، بەپێی ئەو بنەمایەش، لە ٢٠ دۆلارەوە تا ١٠٠ دۆلاریان بۆ خەرجدەکرێت.
دەنگۆی تەرخانکردنی پارە بۆ ھاتوچۆی مامۆستایانی ھەرێم لەلایەن رێکخراوە ئەڵمانییە، لەکاتێکدایە تائێستا ھیچ بەرپرسێکی ئەو رێکخراوە باسیان لەو بابەتە نەکردووە.
ڕێکخراوی (GIZ) ڕێکخراوێکی ئەڵمانییە، لەماوەی ڕابردودا ھاوکاری ئاوارە پەنابەران کردووە


مامۆستایانی سلێمانی لەم پارەیه‌ش بێبەش دەکرێن Reviewed by k on 7:03:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.