Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

چاره‌سه‌رێكی نوێ بۆ كێشەی مامۆستایانی سلێمانی لەحكومەتی هەرێمەوە



دواڕۆژ، هانا چۆمانی
میكانیزمێكی نوێ بۆ چارەسەری كێشەی بایكۆتی مامۆستایان و چارەسەری موچە، ئاڕاستەی مامۆستایانی سنووری پارێزگای سلێمانی دەكرێت.


دوای کۆبوونەوەی وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ سەرۆک و جێگری ئەنجومەنی وەزیران لەسەر چەند پرسێکی تایبەت بە وەزارەتەکە پێشنیاز کراوە لەرێی هاوکاری رێکخراوە بیانیەکان و بڕی پارەی دابینکراو کە ٦ ملیارەکە بڕێک لە پاشەکەوتی موچەی مامۆستایان کەمبکرێتەوە وەزارەتی پەروەردەش راگەیەندراوێک بڵاودەکاتەوە و داوا دەکات مامۆستایان بایکۆت بشکێنن".
بە پێی زانیارییەکانی دواڕۆژ کە لەناو کۆبونەوەکە دەستی کەوتوە "وەزیری پەروەردە داوای لە سەرۆک و جێگری حکومەت کردوە لە رێی رێکخراوەکانەوە هەوڵی دابینکردنی پارە بدەن بۆ ئەوەی کیشەی موچەی مامۆستایانی پێ چارەسەر بکەن لەگەڵ بڕی ٦ ملیار دینارەکەی ئەنجومەنی وەزیران دابینی کردبوو.
ئەو سەرچاوەیەی دواڕۆژ وتیشی "وەزیری پەروەردە پێشنیاری ئەوەی کردوە کە گۆرانکاری لە سیستمی پاشەکەوتی موچەدا بکرێت بەتایبەت لە کەرتی پەروەردە بۆ ئەوەی خوێندن چیتر نەوەستێت، بەڵام سەرۆکی حکومەت ئاماژەی بەوە داوە کە لە ئێستادا حکومەت پارەی نیە تەنیا دەتوانێت داوا لە رێکخراوەکان بکەن هاوکاریان بکات و هەوڵی دابینکردنی پارە دەدەن و میکانیزمێک بۆ دابین کردنی پارە لەرێی رێکخراوە نێودەوڵەتییەکانەوە ئامادە دەکات.
دوای ٣ کاتژمێر لە کۆبونەوەکە و باس کردنی کێشەکان، راگەیاندراوێکیان بڵاوکردەوە تیایدا هاتووە، لە کۆبوونەوەکەدا ڕەوشی پەروەردە لە هەرێمی کوردستان و پڕۆژە و کار و بەرنامەکانی وەزارەتی پەروەردە بەتایبەتی ڕێکخستنەوەی پەیکەری وەزارەت و میلاکات و خەرجی و داهاتەکان و خوێندنی پیشەیی و بە ئەلیکترۆنیکردنی وەزارەت تاوتوێ کران.
لە راگەیەندراوەکەی وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان کە کۆپیەکی تایبەت بۆ دواڕۆژ نێردراوە تیادیا هاتووە "لە کۆبوونەوەکەدا ڕەوشی پەروەردە لە هەرێمی کوردستان و پڕۆژە و کار و بەرنامەکانی وەزارەتی پەروەردە بەتایبەتی ڕێکخستنەوەی پەیکەری وەزارەت و میلاکات و خەرجی و داهاتەکان و خوێندنی پیشەیی و بە ئەلیکترۆنیکردنی وەزارەت تاوتوێ کران".
هەر لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەکراوە، بابەتی بایکۆتی خوێندن لە سنووری پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەکانی گەرمیان و ڕاپەڕین و ماف و سەختی ژیان و گوزەرانی مامۆستایان یەکێکیتر بوو لە تەوەرەکانی کۆبوونەوەکە کە تیایدا باس لەوە کرا حکومەتی هەرێم هەوڵ دەدات لە دەرفەت و زیادبوونی هەر داهاتێکی تری خۆی، باشترکردنی باری دارایی مامۆستایان لە ئەولەویەت دابنێت و هەروەها هەوڵی وەزارەتی پەروەردە بۆ دابینکردنی بڕە هاوکارییەک بە ناوی هاتوچۆ لە ڕێکخراوە بیانییەکان لەم مانگەوە و هەر هەوڵێکیتر لەلایەن ڕێکخراو و لایەنە سیاسییەکان بۆ دەستپێکردنەوەی دەوام لەم سنوورە بە ئەرێنی هەژمار دەکات.
لەراگەیەندراوەکەدا ئەوەش رونکراوەتەوە،پێداگری لەسەر دڵسۆزی مامۆستایانی خۆشەویست بۆ پڕۆسەی خوێندن و ئایندەی منداڵانی کوردستان کە هاوشانە لەگەڵ خەبات و قوربانیدانی پێشمەرگە لە سەنگەرەکانی بەرگری بەتایبەت لەم قۆناغە هەستیارەی کوردستاندا کرایەوە و داوایان لێ کرا کە بایکۆت بشکێنن و بچنەوە دەوامی خۆیان، چونکە دڵنیایان دەکەینەوە کە ئەم دۆخ و قەیرانە چارەسەر دەبێت.
ئەوەش خراوەتە روو، درێژەدان بەم دۆخەی پەروەردە لەم سنوورانە دەبێتە هۆی دواخستنی ساڵی خوێندنی (۲٠۱٦ ـ ۲٠۱۷) لە سنووری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەکانی گەرمیان و ڕاپەڕین و بەمەیش ساڵێکی تەمەن و خوێندن لە قوتابیان و خەڵکی کوردستان بەفیڕۆدەچێت کە پڕکردنەوە و قەرەبووکردنەوەی مەحاڵە.


چاره‌سه‌رێكی نوێ بۆ كێشەی مامۆستایانی سلێمانی لەحكومەتی هەرێمەوە Reviewed by k on 7:19:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.