Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

ئینسته‌گرام به‌فه‌رمی په‌خشی ڕاسته‌وخۆ و په‌یامی خۆله‌ناوبه‌ری ڕاگه‌یاند

ئینسته‌گرام به‌رده‌وامه‌ له‌ زیادکردنی تایبه‌تمه‌ندی ناوازه‌ بۆ تۆڕه‌که‌ی و به‌رده‌وام به‌کارهێنه‌رانی به‌و تایبه‌تمه‌ندییانه‌ سه‌رسام کردووه‌. له‌دوایین هه‌وڵیدا و چه‌ند کاتژمێرێک له‌مه‌وبه‌ر زیادکردنی تایبه‌تمه‌ندی په‌خشی ڕاسته‌وخۆ و په‌یامی خۆ له‌ناوبه‌ری بۆ تۆڕه‌که‌ی ڕاگه‌یاند. په‌یامه‌ له‌ناوبه‌ره‌کانیش ئه‌و په‌یامانه‌ن که‌ خۆیان خۆیان له‌ناوده‌به‌ن واته‌ کاتی بۆ ده‌نێیته‌وه‌ و خۆی ون ده‌بێت و شوێنه‌واری نامێنێت.

tumblr_inline_ogt42zaskd1svf3j7_540

به‌شی یه‌که‌می تایبه‌تمه‌ندییه‌که‌ بریتییه‌ له‌ Instagram Live و هه‌ر له‌به‌شی چیرۆکه‌کان واته‌ Instagram Stories ده‌رده‌که‌وێت و له‌وێوه‌ په‌خشه‌که‌ ئه‌نجامده‌ده‌یت و خه‌ڵکیش ده‌توانن به‌ کۆمێنت به‌شدارببن و خه‌نده‌ی دڵ به‌کاربهێنن وه‌کو ئه‌وه‌ی له‌ پێریسکۆپی تویته‌ر هه‌یه‌.

ده‌رباره‌ی تایبه‌تمه‌ندی په‌یامه‌ خۆله‌ناوبه‌ره‌کان Instagram Direct Ephemeral ئه‌وا له‌ڕێگه‌ی Direct Messages ده‌توانیت ئه‌م کاره‌ بکه‌یت و وا بکه‌یت په‌یامه‌کانت له‌کاتی دیاریکراو نه‌مێنن. ئه‌م تایبه‌مه‌ندییه‌ش هاوشێوه‌ی گفتوگۆی نهێنی Secret Conversationـی فه‌یسبووکه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ نامه‌کان له‌کاتی دیاریکراو ون ده‌بن و شوێنه‌واریان نامێنێت.

سه‌باره‌ت به‌ به‌رده‌ستبوونی ئه‌م دوو تایبه‌تمه‌ندییه‌ ئه‌وا له‌چه‌ند کاتژمێری داهاتوو به‌گوێره‌ی سه‌رچاوه‌کان به‌ به‌کارهێنه‌رانی ئه‌و تۆڕه‌ ده‌گات.

kitn


نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
qasm srush

ئینسته‌گرام به‌فه‌رمی په‌خشی ڕاسته‌وخۆ و په‌یامی خۆله‌ناوبه‌ری ڕاگه‌یاند Reviewed by Unknown on 9:57:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.