شه‌ڕى ده‌ربه‌ندى بازیان له دیدى مێژووه‌وه
شه‌ڕى ده‌ربه‌ندى بازیان له دیدى مێژووه‌وه
كه‌یوان ئازاد
له 17ى مایسى 1919، شه‌ڕێكى مێژوویی له نێوان هێزه‌كانى حكوومه‌تى باشوورى كوردستان به سه‌ركردایه‌تیی (شێخ مه‌حموودى نه‌مر) و هێزه‌كانى سوپاى ئینگلیز به سه‌ركردایه‌تیى (جه‌نڕاڵ فریزه‌ر) له ده‌ربه‌ندى بازیان ڕووی دا.
له‌م شه‌ڕه‌دا سه‌ربارى ئه‌وه‌ى هێزه‌كانى كورد تێكشان، شێخ مه‌حموود حكومدارى باشوورى كوردستان به‌دیل گیرا و كه‌وته ده‌ست ئینگلیزه‌كان و دواتر بۆ دادگاییكردنى ڕه‌وانه‌ى به‌غدا كرا.
سه‌ره‌تا فه‌رمانى له‌سێداره‌دانى به‌سه‌ردا درا، به‌ڵام دواجار به هۆى پلانێكى ئاینده‌یى وه‌زیرى موستهعمهراتى به‌ریتانیا (ونستۆن چرچڵ)، بڕیاره‌كه به دوورخستنه‌وه‌ى بۆ ماوه‌ى 10 ساڵ بۆ دورگه‌ى ههمنگامی هیندستان گۆڕا. به‌و ڕووداوه‌ش سه‌ربارى ئه‌وه‌ى ڕێبه‌رى حكوومه‌ته‌كه له كوردستان دوور خرایه‌وه، خودى حكوومه‌ته‌كه‌ش ڕووخا و پایته‌خته‌كه‌شی كه شارى سلێمانى بوو، ڕۆژێك دواى شه‌ڕه‌كه له‌لایه‌ن هێزه‌كانى ئینگلیزه‌وه داگیر كرا.
ڕوودانى شه‌ڕى (ده‌ربه‌ندى بازیان) كه هۆكارى شكستى ده‌سه‌ڵاتێكى كوردى و بهدیلگیرانى ڕێبهرهكهى بوو، دواى ئه‌وه هات كه له‌لایه‌ك چه‌ندین ناوچه‌ى باشوورى كوردستان و چه‌ندین سه‌رۆك هۆز و كه‌سایه‌تى، له ماوه‌ى ده‌سه‌ڵاتدارێتیى حكوومه‌ته‌كه‌دا له 1ى تشرینى یه‌كه‌مى 1918 تا كاتى ڕوودانى شه‌ڕه‌كه له 17ى مایسى 1919، دانیان به ده‌سه‌ڵاتى شێخ مه‌حمووددا نه‌نا و نه‌هاتنه ژێر ده‌سه‌ڵاتییه‌وه، وه‌ك (بابه‌كر ئاغاى پشده‌رى) له ناوچه‌ى پشده‌ر و (عادیله خانمى جاف) له هه‌ڵه‌بجه و تاڵه‌بانییه‌كان له لیواى كه‌ركووك. ته‌نانه‌ت كه‌سایه‌تییه‌كى هۆزى هه‌مه‌وه‌ند به‌ناوى (موشیرى حه‌مه‌ى سلێمان) كه به نه‌یارانى شێخ ئه‌ژمار ده‌كرا، هۆكارى بهدهستهوهدانى شێخ مه‌حموود بوو به ئینگلیزه‌كان له‌و شه‌ڕه‌دا. ئه‌وه‌ش به‌و مانایه نه‌بوو كه هه‌ریه‌ك له‌وان هه‌ڵه بوون، به‌ڵكو هه‌ریه‌ك له‌وان خاوه‌ن كه‌سایه‌تیى خۆی و پێگه‌ى هۆزایهتیى خۆیان بوون له‌ناو هۆز و ناوچه‌كه‌یان و بزاڤى كوردایه‌تیى ئه‌و قۆناغه‌دا، به‌ڵام كێشه‌یان له‌گه‌ڵ خودى شێخ مه‌حموود هه‌بوو له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتدارێتیى باشوورى كوردستان و تێڕوانینیان بۆ سیاسه‌ت و به‌رنامه‌ى ئینگلیزه‌كان له ناوچه‌كه‌دا جیاواز بوو.
بۆیه دواجار ئه‌وه‌ى باجى ئه‌و سیاسه‌ته‌ی دا، شێخ مه‌حموود و هاوڕێ و هاوبیره‌كانى بوون، چونكه له‌لایه‌ك سیاسه‌تى ئینگلیزه‌كانى پێ قبووڵ نه‌كرا، له‌لایه‌كى تر ده‌رگاى گفتوگۆ و كرانه‌وه‌ى له‌سه‌ر ئه‌و سه‌رۆك و هۆز و كه‌سایه‌تییانه داخست، تا به پێگه و بۆچوونى خۆیانه‌وه بێنه ناو ده‌سه‌ڵاته‌كه‌وه. بۆیه دواجار ئه‌و دژایه‌تیكردنه سنوورى حكوومه‌ته‌كه‌ى له ناوچه‌ى سلێمانى به‌رته‌سك كرده‌وه و ئه‌وانیشى كرده نه‌یارى شێخ مه‌حموود و هۆكارێكى شكستى. واته ئه‌گه‌ر شێخ مه‌حموود ئاستى گه‌وره‌یی خۆى بۆ هه‌ریه‌ك له‌وان دابه‌زاندایه و ئه‌وانیش خۆیان له شێخ به گه‌وره‌تر نه‌زانیایه، ئه‌وا نه شه‌ڕى ده‌ربه‌ندى بازیان ڕووی ده‌دا و نه شێخ‌یش به‌دیل ده‌گیرا، به‌ڵام كه ئه‌وه ڕووى نه‌دا، سه‌ره‌تایه‌ك له چه‌ندین ڕووداوى سیاسی سه‌ریان هه‌ڵدا كه باجه‌كانى گه‌وره و قوربانییه‌كان زۆر بوون.
جیاواز له‌وانه‌ش، به هیچ پێوه‌رێك ڕه‌وا نه‌بوو كه‌سایه‌تییه‌كى وه‌ك شێخ مه‌حموودى نه‌مر بۆ ئه‌وه نه‌چووبێت كه دیلكردنى 30 سه‌ربازى ئینگلیزى له دهبۆكهى شارى سلێمانى به فه‌رمانى خۆی له 21ى نیسانى 1919 و دواتر ره‌وانه‌كردنیان بۆ شارى كه‌ركووك كه پێگه‌یه‌كى گرنگى ئینگلیزه‌كان بوو له‌و كاته‌دا، ماناى شكستی ئینگلیز و ملكه‌چیان نه‌بوو بۆ كورد و حكوومه‌ته‌كه‌ى، به‌ڵكو ئه‌وان زۆر له كوردستان و حكوومه‌ته ناوچهییهكهى له سلێمانى گه‌وره‌تر و به‌هێزتر بوون، به‌و به‌ڵگانه‌ى كه له‌لایه‌ك هه‌ر خۆیان هۆكارى دروستكردنى بوون. له‌لایه‌كى دیكه‌وه زۆر به ڕوونى دیار بوو كه ئاماده‌سازیى شێخ بۆ شهڕٍى ئینگلیزه‌كان له ده‌ربه‌ندى بازیان، هه‌ڵه‌یه‌كى گه‌وره‌یه، به‌وه‌ى هه‌رگیز هێزى كوردى نه‌یده‌توانى به‌رامبه‌ر هێزێكى گه‌وره و تۆكمه و خاوه‌ن ده‌سه‌ڵاتى وه‌ك ئینگلیزه‌كان بوه‌ستێت، چونكه زلهێزێكى جیهانى و یه‌كێك بوو له براوه‌كانى جه‌نگی جیهانی یه‌كه‌م. به‌هه‌رحاڵ ئه‌وه‌ى كه ده‌بوو ڕوو بدات، ڕووی دا، به‌ڵام ئه‌وه‌ى جێگای بایه‌خ بوو، ئه‌وه‌بوو كه شه‌ڕه‌كه به گه‌وره‌یی چووه لاپه‌ڕه‌كانى مێژووى كورده‌وه، چونكه هێزێكى كوردى و سهرۆكێكى كورد له قۆناغێكى مێژوویی‌دا ڕووبه‌ڕووى ئینگلیزه‌كان وه‌ستان، ئیتر گرنگ نه‌بوو ئه‌و وه‌ستانه ئاینده‌كه‌ى چى ده‌بێت؟
هه‌رچۆن بێت، شه‌ڕه‌كه به ڕووداوێكى به‌ره‌نگارى چووه لاپه‌ڕه‌كانى مێژووه‌وه و ئاماژه‌ى هێز و خۆڕاگریى كورد و سه‌ركرده‌یه‌كى بوو له به‌رامبه‌ر ملهوڕى و تاكڕه‌ویى هێزێكى گه‌وره‌یی جیهانى كه ئینگلیزه‌كان بوون، به‌ڵام ئه‌وه‌ى دواى 97 ساڵ له‌و ڕووداوه له‌لاى كورد به گشتى و كوردى باشوور ونه، ئه‌وه‌یه كه تا ئێسته‌ش و دواى 25 ساڵ له ئازادیى باشوورى كوردستان و مێژووى 24 ساڵه‌ى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، وه‌ك سه‌رده‌مى شێخى نه‌مر و كه‌سایه‌تییه‌كانى ئه‌و سه‌رده‌مه، لایه‌نه سیاسییه‌كان و سه‌رۆك هۆز و تیره و خێڵه‌كان یه‌كتریان قبووڵ نییه و هه‌ر دووان و سیانیان پیلان له دژى ئه‌وى تریان ده‌گێڕن و كێشه بۆ سه‌رۆكه‌كه‌یان دروست ده‌كه‌ن. ئه‌و سه‌رۆكه‌ى تا ئێسته‌ش پێویستییه‌كى ئه‌م قۆناغه‌ی بزووتنه‌وه‌ی ڕزگارخوازی كورده. كه‌سیشمان له‌وه ناپرسین كه به‌و هه‌ڵه كاركردنه‌ش ئه‌وه‌ى قازانجى لێ ده‌كات، نه‌یارانى كورده و ئه‌وه‌شی زیانى لێ ده‌كات ته‌نیا كورد خۆیه‌تى؟ بۆیه دواى نزیك به سه‌ده‌یه‌ك له‌و شه‌ڕ و ده‌رئه‌نجامه‌كانى، جێگاى خۆیه‌تى بڵێین، به‌ڕاستى ئێمه‌ى كورد نه‌ته‌وه‌یه‌كى سه‌یرین، به‌وه‌ى بۆ هه‌میشه زیانى خۆمان و قازانجى نه‌یارانی كوردمان ده‌وێت؟
Dr.kaiwan@yahoo.com
سه‌رچاوه‌كانى ئه‌م باسه:
1. مه‌حموود ڕه‌سوڵ هاوار: شێخ مه‌حموودى قاره‌مان.
2. سدیق ساڵح: حكوومه‌تى كوردستانى باشوور.
نووسراوه له‌لایه‌ن
نورسي كؤران
ليست هناك تعليقات: