Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

ڕیزبوونى ڕەگەزەکانى ڕستە



ڕیزبوونى ڕەگەزەکانى ڕستە


پێکهاتەى سادەترین ڕستە لەزمانى جیهاندا و لەزمانى کوردیدا لەفرێزێکى ناوى و فرێزێکى کارى پێک دێت لە (گرێ ى ناوى دانەیەکى ڕستە سازییە دەشێت ڕۆڵى جۆراو جۆر لەپەیوەندى ڕێزمانى جیاواز لە رستە سازى زماندا بگێڕن ) فرێز (گرێ ) ناوى( بکەرو بەرکار ) پێک دەهێنێت هەرچى فرێزى کارییە تەنها لەکردار پێک دەهێنێت لەڕیزبوونى ڕەگەزەکانى ڕستە لەزمانى کوردى (ئەوەى ئیش و کارە جێ بەجێى دەکات لەئاخاوتندا دەکەوێتە سەرەتاى قسەکردن ، واتە لەزمانەوانیدا پێى دەوترێت ڕستە چونکە بەژدارى لە جێ بەجێ کردنى یان لەباسکردنیدا لەسەرەتاوە دێت ئەوەى ئیش جێ بەجێ دەکات (بکەر ) کەواتە (بکەر ) لەسەرەتاى ڕستەە دێت ، بوونى (بەرکار ) لەڕستەدا دەگەڕێتەوە سەرکردارەکە کەلەڕووى هێزەوە چونکە ئەگەر کردارەکە کە ) تێ پەڕ ) بوو ئەوا پێویست دەکات (بەرکار ) لەڕستەداهەبێت ، لەبەرئەوەى لەڕستەدا کردارو بکەر نلاتوانن ماناى تەواو ببەحشن و مەبەستى قسەکەر بگەیەنێت کەواتە کردارى تێپەڕ لەڕستەدا دەبێت دوو جێکەوتە هەبێت بەڵام ئەگەر کردارى تێنەپەڕ بوو ئەوا پێویستى بەبەرکارنیە واتە لەڕستەدا کردار پێویستى بەیەک جێ کەوتە هەیە بۆئەوەى لەڕووى ڕێزمان و واتاوە ڕستەکە تەواو دەبێت بۆ نموونە:

هاژە نامەکەى خوێندەوە . –
شەیدا ڕۆیشت
لەدووڕستەیەى سەرەوە بەڵێ واتایەک دەدات بەدەستەوە بەڵام واتاکەى تەواو نیە وەڕوون نییە (هاژە ) چى خوێندەوە ئایا ئەوەى خوێندۆتەوە یان پەرتووکە یان چیرۆکە ... هتد
کەواتە لەوڕستەدا هێشتا ڕوون نیە (هاژە ) چى خوێندۆتەوە بۆیە لێرەدا پێویستمان بەکەرەستەیەکى تر هەیە کەمەبەستى کەسى یەکەم ( قسەکەر ) لەلاى کەسى دووەم ( گوێ گر ) ڕوون ببێتەوە کەئەویش (بەرکارە ) کەواتە لە ڕستەدا کردارەکە کەرەستەکان هەڵدەبژێرێت ، حوکم دەکات لەڕستەدا ئەگەر ئێمە ریزبوونى کەرەستەکان لەزمانى کوردیدا لەسەر شێوەى ( بکەر +بەرکار +کردار ) دابنێن ئەوا دەردەکەوێت کردارەکە ( تێ پەڕە ) ، بەڵام جۆرێکى تر ڕیزبوون لەزمانى کوردیدا بەشێوەى (بکەر + کرداردابە ) ئەمەش کاتێک کردار تێپەڕبێت بۆنموونە
-سامان کراسەکەى کڕى .... بکەر + بەرکار + کردار
-ئازاد نووست ..... بکەر + کردار
لەزمانى کوردیدا بەرکارى ناڕاستەوخۆ زۆرجار لەدواى بەرکارى ڕاستەوخۆدێت . بەرکارى ڕاستەوخۆ وەک پێشتر ئاماژەمان پێداوە پێش کردارەکە دەکەوێت بۆنموونە .
-من نامەکەم بۆ تۆ نارد .
لێرەدا نامەکە بەرکارى ڕاستەوخۆیە پێش بەرکارى ناڕاستەوخۆ کەوتووە .
هەموو ڕستەیەک لەزمانى کوردى دا یەک بەرکارى ڕاستەوخۆ دەردەکەوێت بەڵام ڕستەمان هەیە کەلەبەرکارێکى ناڕاستەوخۆ زیاترى تێدایە کەواتە دەشێت دووبەرکارى ناڕاستەوخۆ لەڕستەیەکدا بەدواى یەکتردا بێت و کەرەستەکان بەم شێوەیە ڕیزبن :
بکەر + بەرکار + (ڕاستەوخۆ ) + بەرکار (ناڕاستەوخۆ ) + بەرکارى ناڕاستەوخۆ + کردار
-من ڕۆژنامەکەم بەشادان بۆ سدیق نارد .
من : بکەرە
ڕۆژنامە: بەرکارى ڕاستەخۆیە
م: جێناوى لکاوە بۆ کەسی یەکەمى تاک دەگەڕێتەوە بۆ بکەر
بە شادان: فرێزە – بەرکارى ناڕاستەوخۆیە
نارد: کردارە
بۆ سدیق: بەرکارە ناڕاستەوخۆیە
بەرکارى ناڕاستەخۆ لەبەرئەوەى کە ڕستەیەکى ناچەسپیوە دەتوانێت لە ڕستەدا لایبەبن و واتاى ڕستەکە تێک ناچێت بۆنمونە ئەو نمونەیەى سەرەوە بنووسین بەڵام هەندێ جار هەڵگرى بەشێک لەواتاى ڕستەکەیە ناتوانین لە ڕستەدا لاببرێت چونکە بەلادانى کاردەکاتە سەر ڕستەکە و رستەیەکى ناڕێزمانى دروست دەکات بۆ نمونە :_ ئەو گوڵى دابەتۆ
لێرەدا ئەگەر بەتۆ کە ڕۆڵى بەکارى ناڕاستەخۆی بینیوە لایببەین ئەوا ڕستەیەکى ناڕێزمانى دروست دەکات و ڕستەکە هیچ مانایەک نادات بە دەستەوە بەم شێوەیەى لێ دێت . وەک
- ئەو گوڵى دا
یاخود ڕستەکە بە بوونى بکەر و کردار واتاى تەواو نابەخشێت ئەمەش کاتێک دەبێت کە کردارى ڕستەکە تێنەپەڕبێت بۆیە پێویست بە کەرەستە ناچەسپاوەکانى ڕستە هەیە تا واتاى ڕستەکە تەواو بکات وەک 
( بەرکارى ناڕاستەخۆ ، عاوەڵکار)
نموونە: ئەو بووبە مامۆستا.
بەمامۆستا: بەرکارى ناڕاستەوخۆیە
- بەرکارى ناڕاستەخۆ بە زۆری لە پێش کارەوە دێت.
نمونە: من کتێبەکەم بە تۆدا .
بەتۆ: بەرکارى ناڕاستەخۆیە.
بەرکارى ناڕاستەخۆ ئەو کاتانە واتاى ڕستەکە تەواو دەکەن کە دەکەونە دواى کردارەوە.
واتا دەردەکەوێت لە زمانى کوردیدا بکەر لە سەرەتاى ڕستەوەدێت دەکەوێتە پێش (بەرکار و کردارەوە)، بەرکاریش پێش کردار دەکەوێت بەڵام بەشە ناچەسپاوەکانى ڕستە هەندێ جار سەربەستن چونکە جێ گۆڕینى کەرەستە ناچەسپاوەکان واتاى ڕستەکە تێک نادات بۆ نمون
- هاوڕێکەم بەپەلە ڕۆشت.
- بەپەلە هاوڕێکەم ڕۆشت.

لە ڕیزکردنى کەرەستەکانى ڕستەدا جگەلە ڕیز بنەڕەتیەکە کە لە یاساى زمانى کوردیدا و کە لە سەر شێوەى ( بکەر + بەرکار + کردار) ڕیز دەبێت.
هەروەها چەند جۆرێک ڕیز بوونى تر هەیە کە کەرەستەکانى ڕستەى پێ ڕیزدەکرێت بۆنمونە.(بکەر + بەرکار + کردار + تەواوکەر)
نمونە : ئەوان پارەکەیان دابە تۆ.
ئەوان : بکەرە ، جێناوى سەربەخۆیە.
پارەکە: بەرکارى ڕاستەخۆیە
یان: جێناوى لکاوە ، دەگەڕێتەوە بۆ بکەر ، ئەمەش ڕێکەوتنى نێوان بکەر و بەرکارە.
بەتۆ: تەواو کەرە
لێرەدا تەواکەرەکە بەشێکى چەسپاو نییە دەتوانێت جێ گۆڕکێ بکات و شوێنى خۆی بگۆڕێ لە ڕستەکەدا.
- ئەوان پارەکەیان بەتۆ دا
ئەم جێگۆڕکێ کردنە تەنها لە رشەگەزە ناچەسپاوە ناسەرەکییەکانى ڕستەدا ڕوونادات بەڵکو گوێزرانەوە و جێ گۆڕکێ کردن لە نێوان کەرەستە چەسپاوەکانى ڕستەکەدا ڕوودەدات.
جێ گۆڕکێ کردن تەنها لە ڕەگەزە ناچەسپاوەناسەرەکیەکانى ڕستەدا ڕوونادات بەڵکو گوێزرانەوە و جێ گۆڕکێ کردن لە نێوان کەرەستە چەسپاوەکانى ڕستەدا ڕوودەدات بۆ نمونە( گوێزرانەوەى بەرکارى ناڕاستەخۆ) بۆ پێش(بکەر) کە ئەمەش دەشێت لەبەر گرنگى و بایەخ دان و جەخت کردن بێت ، ئەو گرێ ناویەى ڕۆڵى بەرگار دەگۆڕێت بگوێزرێنەوە و بخرێنە پێش بکەرەوە کە ئەم کردارە بۆ دڵنیا بوونى گوێگر لەبەر ئەوەى گوێگر ئەم زانیاریەى بەلاوە جێگەى بایەخ دەبێت

ڕیزبوونى کەرەستە ناچەسپاوەکانى بەشێوەیەکى سەربەخۆ دێت لە ڕستەدا و شوێنى دیارى کراوى نیە، هاتن و نەهاتنیان دەبەسترێت بە واتاو خاوەنى ئەو تایبەتیە کە لە ڕستەدا بە کردار یان ئاوەڵناو یان ئاوەڵکردارێکى ترەوە بەندە
ئاوەڵکردار لە ڕستەدا وەسفى کردار دەکات ، لادانى کار لە واتاى ڕستە ناکات و کارلە ڕیزبوونى کەرەستەکان ناکات لێرەدا دەکرێت بە شێوەیەکى گشتى لە زمانى کوردیدا ڕیزبوونى کەرەستەکان لەڕستە( هەندێکیان بەپێ ى یاسادێت وەک بکەر و بەرکار و کردار) هەروەها هەندێکى تریشیان بەپێى ئەو هەل و مەرجانەى کە لە ڕستەدا بۆیان دەڕەخسێت بەڵام بە شێوەیەکى گشتى سەرکار دەکەوێتە سەرەتاى ڕستەوە
لە ڕستەى کوردیدا ووشەى کار بەشێوەیەکى گشتى دەکەوێتە کۆتایی ڕستەوە هەتا ئەگەر هەموو بەشەکانى ترى ڕستەش هاوبەشی داڕشتنى ڕستەکەیان کردبێ
بۆنمونە:
شۆخان بەپەلە خانووەکەى جێ هێشت

فرێزى ناوى فرێزى کارى

شۆخان ف. ئاوەڵکارى بەرکارى ڕاستەوخۆ کردار
بەپەلە خانووەکە جێهێشت
واتا بکەر لەسەرەتاى رستەدا بریتى لە بنەرەتى ریزبوونەکە هەروەها لەسەرەتاى دەست پێکردنى قسەکردن ئاماژەى بۆ دەکرێت وەکو لە پێشەوە ئاماژەمان پێدا ( بکەر ) لەسەرەتاى رستەوە دێت بەڵام بەشەکانى تر وەکو بەرکار دەکەوێتە نێوان بەشەناسەرەکییەکانى رستە لە کۆتایى رستەدا بەکار دێت وەک
- هاورێ ئۆتۆمبێلەکەى بەتۆ فرۆشت.
- هاورێ ئۆتۆمبێلەکەى فرۆشت بەتۆ.
بەتۆ : کارى ناراستەو خۆیە
بەڵام لە نێوان بەشەناسەرەکیەکانى رستەدا جۆرەکانى ئاوەڵناو وشەى کار چۆن بۆ یان هەیە بکەونە سەرەتا هەروەها نێوان سەرکارو وشەى کارەوە لە هەمان کاتدا دەتوانن بگوێزرێنەوە بۆ کۆتای رستەکە لە نێوانیدا ئاوەڵ وشەى کارو شوێن لە کۆتای رستەدا بەکار دێت.




نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
ڕێزمانی کوردی

ڕیزبوونى ڕەگەزەکانى ڕستە Reviewed by Unknown on 10:50:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.