به‌یاننامه‌ی رێكخراوی گه‌شه‌پێدان دژی تیرۆركردنی دكتۆر هوشیار ئیسماعیل
به‌ناوی مه‌كته‌بی سكرتاریه‌تی رێكخراوی گه‌شه‌پێدانی قوتابیانی كوردستانه‌وه به توندی ئیدانه‌ی تیرۆركردنی دكتۆر هوشیار ئسماعیل ئیمام خه‌تیبی مزگه‌وتی عومه‌ر بندیان ده‌كه‌ین،شه‌هید مینبه‌ر یه‌كێك بووه له مه‌لا زانا دانا و ههقبێژهكانی كوردستان،خاوه‌ن بیری میانڕه‌وی وتاری پێكه‌وه ژیان و ئاشتی كۆمه‌لایه‌تی بووه، هه‌میشه هاوكاری قوتابیه كه‌مده‌رامه‌ت و خه‌ڵكی هه‌ژار و نه‌دار بووه سه‌دان قوتابی فیری قورئان و فه‌رموده‌كانی پێغه‌مبه‌ر ئاكار و ره‌وشتی جوان كردوه و دوری خستونه‌ته‌وه له فكری توندره‌وی تێگه‌یشتی هه‌ڵه له ئیسلام خۆشه‌ویستی ئیسلام نیشتمانی له دڵه چه‌سپاندوون،له وتاره‌كانیدا به‌به‌رده‌وامی ده‌م به‌نزا بووه بۆ برا پێشمه‌رگه‌كانمان،له‌هه‌مانكاتدا یارمه‌تی ژن و منداڵی پێشمه‌رگه شه‌هیده‌كانی داوه،به شێوازێكی نامه‌ردان و نا ئینسانیانه له‌شه‌وی سێ شه‌ممه رێكه‌وتی (22/11/2016) له پێش ماڵه‌كه‌ی و له‌به‌رچاوی خێزان و منداڵه‌كانی له‌لایه‌ن ده‌ستێكی چه‌په‌ڵ و نه‌زۆك و دزێو دڵ ره‌ش سێ كوله‌ی پێوه ده‌نرێت و دوای مانه‌وه‌ی نیوكاتژمێرله نه‌خۆشخانه شه‌هید ده‌بێت ده‌گاته كۆتا مه‌نزلی دونیای،ئیمه له ریكخراوی گه‌شه‌پێدان قوتابیانی كوردستان سه‌ره‌رای دڵته‌نگی و نیگه‌رانیمان به‌رامبه‌ر له‌ده‌ستدانی دۆستێكی ئازیزی قوتابیان هاوكات ئیدانه‌كردنی ئه‌و كاره قێزه‌ونه جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌م خالانه‌ی خواره‌وه ده‌كه‌ینه‌وه.
1-پرسه و سه‌ره‌خۆشی مه‌كته‌بی سكرتاریه‌ت و سه‌رچه‌م ئه‌ندامانی رێكخراوی گه‌شه‌پیدانی قوتابیان كوردستان ده‌گه‌یه‌نینه خانه‌واده‌ی شه‌هیدی مینبه‌ر.
2 –ده‌زگا ئه‌منیه‌كان شاری هه‌ولێر به پرسیار ده‌زانین له دۆزینه‌وه‌ی بكوژانی مامۆستای شه‌هید وه ئاشكراكردنی بۆ رای گشتی كوردستان جا هه‌ركه‌س و لایه‌نێك بێت.
3- داوا له‌سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی رێكخراوه‌كه‌مان ده‌كه‌ین پێش ئاشكراكردنی لیێكۆڵینهوهكان هیچ كه‌س و لایه‌نێك تاوه‌نبار نه‌كه‌ن چاوه‌ری ئه‌نجامه‌كانی لێكۆڵینه‌وه بن.
مه‌كته‌بی سكرتاریه‌تی رێكخراوی گه‌شه‌پێدانی قوتابیانی كوردستان
23/11/2016 هه‌ولێر
نووسراوه له‌لایه‌ن
qasm srush
ليست هناك تعليقات: