(جەند وانەیەك لە دبلوماسیەتی بیغەمبەری خوا(درودی خوای لەسەربیت)
(جەند وانەیەك لە دبلوماسیەتی بیغەمبەری خوا(درودی خوای لەسەربیت)
عادل كهریم
كاتیك بەوردی سەیری ژیانی پێغەمبەری خوا دەكەین (درودی خوای لەسەربیت) دەبینین لەبەرزترین ئاستی دبلوماسیەت هەلس وكەوتی كردووە لەكەل دەوروبەرو لەكەل رووداوەكان بویە لەم بوارەش دەتوانین بیكەین بەباشترین سەرمەشقی خومان نەوەك بەنا ببەین بو بنەماكانی میكافیللیەت كە سەرجاوەی هەموو نەهامەتیەكانە لەمێژووی مروفایەتیدا . بو خستنە رووی ئەم بابەتە بیم باش بوو لەجەند خالیك كورتی بكەمەوە:
1-ئەكەر ووشەی دبلوماسیەت كە لە بنەرەتدا لە (دبلوما )هاتووە بەمانای ئەو بەراوە یان بەلكەنامە یان بەیامە بیت كەسەركردەكان وباشاكان لەنیوان خویان ئالوكوری دەكەن ئەوا بیغەمبەری خوا (درودی خوای لەسەربیت) كەورەترین بەیامی بەدەست كەیشتووە لەلایەن باشای باشاكان كە خوای كەورەیە ئەویش هەستاوە بەكەیاندنی بە باشاكانی سەرزەوی و هەموو خەلكی بەكشتی كەئەمەش بیروزترین كاری بیغەمبەرەكانە .
2- ئەكەر كاری دبلوماسی بریتی بیت لە ئاشنا كردن وخوش كردنی بەیوەندی لەنیوان دوو دەولەت یان دوو لایەن ئەوا بیغەمبەری خوا هەستاوە بە ئاشناكردنی خەلك و خوا (كەخوی لە بەندایەتی دەبینیتەوە)و هەروەها هەستاوە بە ئاشناكردنی مروفەكان لەكەل یەكتری (كە خوی لەبرایەتی) دەبینیتەوە.
3-ئەكەر دبلوماسیەت ئەوە بیت كە میللەتە جیاوازەكان بەیەكەوە ئاشنا بكات كەبەزمانی ئەمرو بیی دەوتریت (الدبلوماسیە الشعبیە) ئەوا بیغەمبەری خوا (درودی خوای لەسەربیت) توانی جەندین نەتەوەی جیاواز بەیەكەوە ئاشنا بكات و برایەتیەكی راستەقینە لەنیوان (ابوبكری عەرەبی و بلالی حەبەشی و سوهەیبی رومی و سەلمانی فارسی ..هند)دروست بكات كەلەسەردەمیكی وەكو ئەمرو زور بیوستیمان بییەتی لەهەموو كاتیك زیاتر (وجعلناكم شعوبا وقبائل لتعارفوا).
4-ئەكەر یەكیك لەكارەكانی دبلوماسیەت بریتی بیت لە سولح كردن و میانجیكەری لەنیوان دوو لایەن ئەوا بیغەمبەری خوا (درودی خوای لەسەربیت) توانی كەورەترین سەركەوتن بەدەست بهینیت لەم بوارە كاتیك توانی كوتاییی بهینیت بەجەنكیكی خویناوی كەجەندین سال بوو لەنیوان ئەوس وخەزرەج دروست بوو بوو.
5- ئەكەر دبلوماسیەت بریتی بیت لەدیاریكردنی كەسانی دبلوماسی كونجاو بوشوینی كونجاوبو بەدەستهینانی بالبشتی و دروست كردنی رای كشتی وكەیاندنی یەیام بەجوانترین شیوە و ببیت بەنوینەریكی باش ئەوا بیغەمبەری خوا باشترین كەس بوو لەدیاری كردنی ئەم جورە كەسانە ئەوە بوو جعفری كوری ابی تالیبی نارد بو حەبەشە و موسعەبی كوری عومەیری نارد بو یپریب (مدینە) و دحیە كوری خلیفەی كەلبی نارد بو لای هرقلی رومەكان لەئەنجامدا توانیان سەركەوتنی باش بەدەست بهینن لە نوینەرایەتیەكەیاندا.
6-ئەكەر یەكیك لەكارەكانی دبلوماسی بریتی بیت لە دارشتنی بەیماننامەو بەلكەنامە ولەنیوان دوودەولەت یان دوو لایەن لەناو دەولەتیك ئەوا بیغەمبەری خوا (درودی خوای لەسەربیت) یەكیك لەكارە كرنكەكانی كە ئەنجامی دا لەمدینە بریتی بوو لەدارشتنی بەلكەنامەی مدینە كە ئەرك ومافەكانی جولەكەو موسلمانەكانی تیایدا بەیان كراوەو وەكو دەستووریك بەكاری هیناوە.
7- ئەكەر دبلوماسیەت (فن التفاوض) بیت كەهەندیك لەشارەزایان بەوە بیناسەی دەكەن واتە هونەری دانوستان و كفتوكو ئەوا ریككەوتنامەی حودەیبیە بەرزترین ئاستی دبلوماسیەتی بیغەمبەر(درودی خوای لەسەربیت) بەدەردەخات كەتوانی بەدووربینی خوی بەرزەوەندیەكی زور و دەستكەوتیكی زور بو ئیسلام و موسلمانان بەدەست بهینیت ئەوەبوو خوای كەورە بە (فتحا مبینا) ناوی برد لەسورەتی( الفتح) كەبریەتی لە وانەی بەسوود وكرنك بو ریبوارانی ئەم ریكایە!!
8-ئەكەر یەكیك لەهوكارەكانی ئاشنا بوون و خوشكردنی بەیوەندیە دبلوماسیەكان بریتی بیت لەئالوكوركردنی دیاری لەنیوان لایەنەكان ئەوا بیغەمبەری خوا (درودی خوای لەسەربیت)ئەم لایەنەی فەراموش نەكردووە و دەفەرموی (تهادوا تحابوا) وە بەكرداریش ئەمەی سەلماندووە دیاری قبول كردووە تەنانەت لەبی باوەرەكانیش بونموونە ماریای قیبتی كەلە لایەن مقوقسی میسری بیشكەشی كرا قبولی كرد هەروەك (البردە الیمانیە) كە جلیكی كرانبەهابوو بەدیاری بیشكەشی كرا ئەویش لەكاتی بیشوازی كردنی كەسایەتی یەكان لەبەری دەكرد ئەوەش بەلكەیە لەسەر ئەوەی كە كرنكی بە ئەتەكیت داوە كەبەشیكی كرنكە لە دبلوماسیەت بو كرنكی دان بەجل و بەرك وجوانكاری خوت لەهەموو روویەكەوە .
9- دبلوماسیەتی هیز (دبلوماسیە القوە) یەكیكە لە جورەكانی دبلوماسیەت كە ئیستا بیادە دەكریت و بەرجەستە دەبیت لەمانوری سەربازی كەزور جار دەولەتان ئەنجامی دەدەن بوبیشاندانی هیزودەسەلاتی سەربازی خویان بو ئەوەی بەیامیك بنیرن بوبەرامبەرو ملكەجیان بكەن بو دانوستان یان ترساندنیان ودابەزینی ئاستی مەرجەكانیان لەكاتی كفتوكودا یان بو خودوورخستن لەشەری بەرامیەر ئەمەش لەم ئایەتە بەروونی بەدەردەكەویت (واعدوا لهم ما استگعتم من قوە ترهبون به عدوالله وعدوكم) ئەوتا بیغەمبەری خوا(درودی خوای لەسەربیت)جەندین جار ئەم مانورە سەربازیەی ئەنجامداوە بونموونە لەدوای جەنكی ئوحود بیغەمبەری خوا جەند روزیك رویشتن بو دەرەوەی مدینە بو ئامادەباشی لەهەر بیشهاتیك لەلایەن قورەیشیەكان رووبدات هەروەها لەفەتحی مەكە هەمان شتی دووبارەكردەوە و بی باوەرەكان متمانەیان بەخویان نەما وجوكیان دادا لەوەی رووبەروویان ببنەوە.
10- بیشوازی كردن لە كەسایەتی و شاندو وەفدەكان یەكیكی ترە لەكارە كرنكەكانی دبلوماسیەت كەبیغەمبەری خوا (درودی خوای لەسەربیت) ئەنجامی داوە بو خوش كردنی بەیوەندیەكان و كەیاندنی بەیامی خوای كەورە و دروست كردنی بردی كفتوكو ئەوەتا لەدوای ریككەوتنامەی حودەیبیە دەركا كرایەوە بەرووی موسلمانان وكومەلیك وەەفدی زور روویان كردە مدینە بەشیوەیەك كەئەمسالە ناونرا بە سالی وەفدەكان (عام الوفود).
11- بەكارهینانی هیزی دبلوماسیەت و سیاسەتی (الحرب خدعە) لەلایەن نعیم كوری مسعودی الغگفانی لەشەری احزاب (خندق) كاتیك جولەكەیە و دیتە خزمەت بیغەمبەری خوا (درودی خوای لەسەربیت) وموسلمان دەبیت ئەویش بیی دەفەرمویت تو كەسیكی تەنهای جیت بی دەكری بومان بیكە و باری سەرشانمان سووك بكە وبزانە كە جەنك فرت وفیلە ، ئەویش بەلیزانی خوی دەتوانی دوزمنەكان بەرتەوازە بكات و متمانە نەهیلیت لەنیوان جولەكەكان و موشریكەكان ئەوەش بووە هوكاریك بو سەركەوتنی موسلمانان .
ئەمانە مشتیك بوو لەخەرواریك بەجاوبیخشاندیكی خیرا لەزیانی بیغەمبەری خوا (درودی خوای لەسەربیت ) دەتوانین جەند وانەیەك لەدبلوماسیەت بەلكو بەرزترین ئاستی دبلوماسیەت لیی فیرببین .
نووسراوه لهلایهن
نورسي كؤران
ليست هناك تعليقات: