Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

سێ جۆر خواردن نابێت لەگەڵ دەرمان بخورێن

بەپێى هەواڵێکى ماڵپەڕى"Rusiantoday"، سێ جۆر  خواردن هەن کەنابێت لەکاتى خواردنى دەرمان بەگشتى و بەتایبەت دەرمانەکانى خەمۆکى و دڵ بخورێن.

زۆر ماددەى خۆراکى هەن کە کاردەکەنە سەر تواناى گلدانەوەى لەش بۆ دەرمان، ئەوەش دەبێتە هۆى دروستبوونى چەند کارلێکێک کە کاریگەرى لاوەکى ترسناکى لێوە دروستدەبێت، ئەوەش هۆکارە بۆ لەناوبردنى کاریگەرى دەرمانەکە لەسەر بارە تەندروستیەکە.

چەند خواردن و خواردنەوەیەک کە نابێت لەگەڵ دەرمان تێکەڵبکرێن :

شەربەتى سندى، لەگەڵ ئەوەى سندى ڤیتامینەکانى"G"، ڕیشاڵەکان و پۆتاسیۆمى تێدایە، بەڵام خواردنەوەى یەک پەرداخ لەشەربەتى ئەم میوەیە دەبێتە هۆى تێکەڵبوون و کارلێک کردنى لەگەڵ ئەنزیمە گرنگەکانى گەدە و کەئەوەش دەبێتە هۆى ئەوەى کە هەندێک دەرمان تێکەڵ بەخوینى لەش ببن، بۆیە باشتر وایە شەربەتى پرتەقاڵ لەبرى ئەم شەربەتە بخورێتەوە.

مۆز، مۆز یەکێکە لەو خواردنانەى کە ماددەى پۆتاسیۆمى تێدایە، ئەوەش دەبێتە هۆى ڕێگریکردن لەتووشبوون بە نەخۆشیەکانى شێرپەنجە، جەڵتەى مێشک و نەخۆشیەکانى دڵ، بەڵام زۆر خواردنى ئەو جۆرە خواردنانەى کە ماددەى پۆتاسیۆمیان تێدایە دەبێتە هۆى دروستبوون گرفت لەلاى ئەو کەسانەى کە دەرمان دەخۆن"بەتایبەت دەرمانە ئازار شکێن و هێورکەرەوەکان"، هەروەها ئەو دەرمانانەى کە دەبنە هۆى نزمکردنەوەى پەستانى خوێن چونکە خواردنى مۆز لەگەڵ ئەو جۆرە دەرمانانە دەبێتە هۆى بەرزبوونەوەى ڕێژەى پۆتاسیۆم لەلەشدا و بەوەش ڕێژەى لێدانى دڵ زیاد دەکات، هەروەها مۆز ماددەى سیامینى تێدایە کە یەکێکە لەو ترشە ئەمینیانە کە لەگەڵ هەندێک لەدەرمانە خەمۆکییەکان کارلێک دەکات و زیان بەتەندروستى لەش دەگەیەنێت.

سپێناخ، ئەو کەسانەى کە جۆرە دەرمانى کردنەوەى ڕێرەوە خوێنیەکانى وەک کالوارفارین و کۆمادین دەخۆن، ڕێنمونى ئەوە دەکرێن کە ڕێژەى خواردنى ڕووەکە سەوزەکان نەخۆن بەتایبەت ئەو جۆرانەى کە ڕێژەیەکى زۆرى پۆتاسیۆمیان تێدایە، ئەوەش بەهۆى ئەوەیە کە پۆتاسیۆم دەبێتە هۆى کەڵەکەبوونى خوێن و مەینى کە ئەوەش هۆکارە بۆ ڕێگریکردنى کاریگەرى ئەو دەرمانانەى کە بۆ نەهێشتنى مەینى خوێن و جەڵتە بەکاردەهێنرێن.


نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
Naro Queen

سێ جۆر خواردن نابێت لەگەڵ دەرمان بخورێن Reviewed by Unknown on 10:03:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.