Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

دوو ئاگاداریی بەپەلە بۆ خوێندکاران - ده‌رباره‌ی ئه‌ژمارنه‌كردنی خوێندنی ئه‌مساڵ

لیژنەی پەروەردەو خوێندنی باڵا لەپەرلەمانی کوردستان ڕونکردنەوە لەبارەی ڕاگرتنی پرۆسەی خوێندن لەسنوری پارێزگاکانی سلێمانی و ھەڵەبجەو ئیدارەکانی گەرمیان و ڕاپەڕین دەدات، جەختیشدەکاتەوە لەئەگەری دەرکردنی ئەو بڕیارەشدا، زانکۆو خوێندنگە ئەھلیەکان ناگرێتەوە، ھاوکات چەند زانیارییەکی گرنگیش لەبارەی کەمکردنەوەی کرێی خوێندنی زانکۆو خوێندنگە ئەھلیەکان ئاشکرادەکات.

لەدوایین لێدوانیدا، وەزیری پەروەردەی حکومەتی ھەرێم ڕایگەیاند، "ئەگەر بایکۆت بۆماوەی دوو مانگ لەسنوری پارێزگاکانی سلێمانی و ھەڵەبجەو ئیدارەکانی گەرمیان و ڕاپەڕین بەردەوامبێت، ئەوا ناتوانرێت قەرەبوی، بکرێتەوە بۆیە ناچاردەبین خوێندنی ئەو سنورانە ئەژمارنەکەین"، بەڵام تائێستا ڕون نییە ئاخۆ لەئەگەری بڕیارێکی لەو شێوەیەدا، زانکۆو خوێندنگە ئەھلیەکان دەگرێتەوە یان نا.
شوکریە ئیسماعیل ئەندامی لیژنەی پەروەردەو خوێندنی باڵا لەپەرلەمانی کوردستان لەلێدوانێکی تایبەتدا بۆ SNN وتی:"بۆ کەمکردنەوەی کرێی خوێندن لەزانکۆ ئەھلیەکان، داوامان لەوەزارەتی خوێندنی باڵا کردوە کرێی خوێندن کەمبکرێتەوە بۆ لە٢٥% بەڕەچاوکردنی دۆخی ھاوڵاتیان، ھەروەکو ساڵی ڕابردوو کرێی خوێندن بەڕێژەی لە١٥% کەمکرایەوە".
وتیشی:"داوامان لەوەزارەتی پەروەردە کردوە کرێی خوێندنی خوێندنگە ئەھلیەکان لە٢٠% کەمتر بکرێتەوە بۆ ٢٥% یان ٣٠%، جگەلەوەش پێدانی ئەو کرێی خوێندنە بۆ ساڵەکە بکرێتە پێنج قیست".
سەبارەت بەوەش ئاخۆ تائێستا ئەوان وەکو لیژنەی پەروەردە ھیچ وەڵامێکیان دراوەتەوە لەلایەن وەزارەتی پەروەردەوە، پەرلەمانتارەکە بەنیگەرانیەوە وتی:"بەداخەوە تائێستا وەڵامی داواکارییەکانمان نەدراوەتەوە".
ئەوەشی وت:"دەبێت وەزارەتی پەروەردەو خوێندنی باڵا دانیشتن لەگەڵ سەرۆکی زانکۆ ئەھلیەکان و بەڕێوەبەری خوێندنگە ئەھلیەکان بکەن و دواتر بڕیاری کۆتایی بدرێت".
لەبارەی مەترسی ئەژمارنەکردنی خوێندنی ئەمساڵیش ئاخۆ زانکۆو خوێندنگە ئەھلیەکانیش دەگرێتەوە، شوکریە ئیسماعیل ڕونکردنەوەی زیاتری لەوبارەیەوە ڕاگەیاندو وتی:"ئەگەر بڕیاری ڕاگرتنی پرۆسەی خوێندنیش بدرێت، ئەو زانکۆو خوێندنگە ئەھلیەکان ناگرێتەوە بەوپێیەی ڕۆژانە دەوامی ئاسایی خۆیان کردوەو زۆربەی پرۆگرامی خوێندنیان بەگوێرەی خشتەی ساڵانە
خوێندوە".


دوو ئاگاداریی بەپەلە بۆ خوێندکاران - ده‌رباره‌ی ئه‌ژمارنه‌كردنی خوێندنی ئه‌مساڵ Reviewed by k on 3:39:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات: