Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا روونكردنه‌وه‌یه‌ك سه‌باره‌ت به‌ زانكۆ ئه‌هلیه‌كان بڵاوده‌كاته‌وه‌..

 هەفتەنامەى (باس) لە ژمارە (٣١١) لە ڕێکەوتى (٢٢/١١/٢٠١٦) چاوپێکەوتنێکى لەگەڵ (د.سەلام خۆشناو) بریکارى وەزارەتى خوێندنى باڵاو توێژینەوەى زانستى ئێراقى بڵاوکردۆتەوە، بۆیە وەک وەزارەتى خوێندنى باڵاو توێژینەوەى زانستى بەپێویستى دەزانین ئەم ڕونکردنەوەیە بۆ خوێنەرانى هەفتەنامەى (باس) و  ڕاى گشتى بڵاوبکەینەوە.

بریکارى وەزارەتى خوێندنى باڵا-ى ئێراقى لە میانەى چاوپێکەوتنەکەیدا دەڵێت: “حکومەتى هەرێمى کوردستان دان بە بڕوانامەى زانکۆکانى قەڵەم و کتاب و حەدبادا و ئیمام ئەعزەم دەنێ”، لێرەدا ئەوە ڕون دەکەینەوە جگە لە زانکۆى (قەڵەم) کە لە ئێستادا لە پڕۆسسدایە، بڕیارى وەزارەتى خوێندنى باڵاو توێژینەوەى زانستى هەرێمى کوردستان هەمان بڕیارى سەرۆکایەتى ئەنجومەنى وەزیرانە، کە دان بەبڕوانامەى زانکۆ تایبەتەکانى ناوچە کوردستانیەکانى دەرەوەى ئیدارەى هەرێمى کوردستان نانێ و مامەڵەیان لەگەڵدا ناکات.

هەر لە میانەى چاوپێکەوتنەکەیدا بەڕێزیان باس لەوە دەکات “لەمەودوا ٥%ى قوتابیانى کوردستان لە زانکۆ و پەیمانگەکانى عێراق وەردەگیرێن”، ئەم بابەتە زیاتر لە پێنچ ساڵە بڕیارى لەسەر دراوە، بەڵام لە ماوەى ڕابردودا بەهۆکارى بارودۆخى تایبەتى و ئەمنى ئێراق وەک پێویست کارا نەکراوە.

سەبارەت بە پشکى هەرێمى کوردستان لە بەرنامەکانى ناردنە دەرەوەى حکومەتى ئێراقى فیدراڵ تەنها گفتوگۆ کراوە و هیچ بڕیارێک لە ئێستادا لەو بارەیەوە نەدراوە، بۆ ئەم مەبەستە تەنها یەک لێژنە پێکهاتوە، کە بڕیارە لە داهاتودا بەوردى دیراسەى ئەم بابەتە بکات و، پێشنیازى گونجاو پێشکەش بکات.

لە چوارچێوەى کۆبونەوە هاوبەشەکانى نێوان وەزارەتى خوێندنى باڵاو توێژینەوەى زانستى ئێراق و وەزارەتى خوێندنى باڵاو توێژینەوەى زانستى هەرێمى کوردستان کۆمەڵێک بابەتى زۆر گرنگ باسیان لێوە کراوەو لێژنەى هاوبەش-یش بۆ ئەو بابەتانە پێکهێنراوە، کە پێشبینى دەکەین لە ئایندەدا لێژنەکان ئەرکەکانیان بەزوترین کات ڕابپەڕێنن و ڕاسپاردەو پێشنیازى گونجاو ئامادە بکەن بۆ ئەوەى بڕیارى پێویستیان لەبارەوە بدرێ.

بۆیە لەکاتى دەرچونى بڕیارەکان لە نێوان هەردو وەزارەت، دەقى بڕیارەکان لە کەناڵە ڕەسمیەکانى وەزارەتى خوێندنى باڵاو توێژینەوەى زانستى بۆ ڕاى گشتى بڵاویان دەکەینەوە.



نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
qasm srush

وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا روونكردنه‌وه‌یه‌ك سه‌باره‌ت به‌ زانكۆ ئه‌هلیه‌كان بڵاوده‌كاته‌وه‌.. Reviewed by Unknown on 3:49:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.