Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

زانا و هه‌ڵکه‌وتووی کورد مامۆستا مه‌لا که‌ریم شاریکه‌ندی

زانا و هه‌ڵکه‌وتووی کورد مامۆستا مه‌لا که‌ریم شاریکه‌ندی

824

محه‌ممه‌د ئه‌حمه‌دیان

مامۆستا مه‌لا که‌ریم شاریکه‌ندی ته‌نیا ناوێک نیه به کاتی له دایک بوون و چه‌ند و چۆنی ژیان و، ساڵ و ڕۆژی مه‌رگی بیناسین، به‌ڵکوو خه‌ت و شوێن و بیرو هزری ئه‌و به‌شه‌ی کوردستانه، یه‌کێک له ڕۆڵه‌کان و بلیمه‌ته‌کان و هه‌ڵکه‌وته‌کانه، مه‌لای ته‌سبیحی سه‌دویه‌ک ده‌نکه‌ی مزگه‌وته‌کانه زۆرتر و زیاتر ئێستاش ناو و بیری له ناو دڵانه.

ده‌ڵێن : بڵیندی و گه‌وره‌یی و شان و شکۆی کێوه‌کان له داوێن و دامێنی وان ڕا زۆر به‌ر چاو نین، هه‌تا دوور نه‌بینه‌وه و له دوورڕا نه‌روانین، قه‌ڵافه‌تی به‌رزو جوان و هه‌یبه‌تی ئه‌و کێوانه به باشی ئاشکرا نابن، هه‌ر به‌و پێیه که‌سایه‌تییه گه‌وره کانیش، هه‌ر چی لێیان دوور بینه‌وه گه‌وره‌تر و مه‌زن تر دیارن، به‌ڵام به داخه‌وه زۆربه‌ی هه‌ڵکه‌وته‌کان ئه‌و کاته‌ی هه‌ن و له په‌نامانن و، له ژیاندان، نرخی که‌سایه‌تی و گه‌وره‌یی یان ناناسین، دوایه کاتێ ئاوای دنیای هه‌رمان بوون، بۆ بیره‌وه‌ری و یادیان وه‌ها شین و چه‌مه‌ره ده‌گێڕین هه‌ر مه‌پرسه، گوێ له ئاخ و ئۆفان بگره و له داخی دووزمانان مه‌مره، مامۆستا هه‌ژار ده‌فه‌رمێ : <ئه وخوله زیندووبواردنه وبو مردوو خه مخواردنه بو؟>1

بێ گومان مامۆستا شاریکه‌ندی یه‌کێک له که‌سایه‌تییه به‌رزه‌کانی سه‌رده‌می ئێمه بوو، هیچ ده‌سه‌ڵاتێک نه‌یتوانی بیکاته دارده‌ستی خۆی، فریوی ماڵ و سامان و پله‌و پایه‌ی نه‌خوارد، بڕاو بڕبڕه‌ی پشتی خۆی له بیر نه‌برده‌وه، مامۆستا شاریکه‌ندی له بابه‌تێک دا که به فارسی نووسیویه ده‌ڵێ : ؛سکوت و تسلیم در برابر ظلم و جور بدترین بیماریهای اجتماعی است که برای مردم مسلمان به صورت قانون دینی ثابت در آمده و مطاعنی به دست دشمنان این دین قدسی و فطری داده است.+له‌به‌ر قورسی و پتوونی و هه‌یبه‌تی که‌سایه‌تی مامۆستا، ده‌سه‌ڵاتداران نه‌یانتوانی له ماوه‌ی ژیانی دا بیشه‌مزێنن و که سایه‌تی ئه‌و مه‌زنه تێک شکێنن و خه‌ڵک له حاستی وی بهاژێنن، به‌ڵکوو که‌سایه‌تی کاریزمای مامۆستا هه‌روه‌ک خۆی قایم و پتوون مایه‌وه.

مامۆستا مه‌لا که‌ریم شاریکه‌ندی ساڵی 1305ی هه‌تاوی له دێی((سێوه‌ددین) هاتۆته دنیا، بابی((مه‌لا قادر)) خه ڵکی شاریکه‌ند و دایکی دڵسۆزی ((ڕابیعه)) خاتوون، خه‌ڵکی((گه‌ردیگلان)) بووه. سه‌ره‌تای خوێندنی له خزمه‌ت بابی ده‌ست پێکر دووه و زۆر زوو بابی ئاوای دنیای هه‌رمان بووه. سه‌باره‌ت به رووداوی له دنیا ده‌رچوون و مه‌رگی بابی ده‌فه‌رمووێ ((به خاطر دارم وقتی که پدرم از این جهان رخت بر بست ، هنوز کودک بودم و نمی توانستم اهمیت هر واقعه ای را چنانکه هست درک کنم. البته در برابر این مصیبت بزرگ سوز و گدازی برایم رخ داد، ولی نه سوز و گدازی که لایق یک پدر مرده باشد، نه سوز و گداز کسی که سایه پر از مهر و محبت و رحم و عطوفت پدر را از سر او گرفته باشند. این بود بالاخره پس از چند روز و چند ساعتی قلب بی ادراک و ناپخته ام از زیر تحمل این بار غم شانه خالی کرد و این واقعه دیگر برایم جزو وقایع تاریخ محسوب می شد. آری پدرم چشم از جهان فرو بست و من با همه بی تجربگی که داشتم به سوی گرداب زندگی و ناملایمات زمان پرتاب و با یک سلسله دراز از حوادث تلخ و ناگوار بدون حامی و سرپرست روبرو شدم+3

وا دیاره هه‌ستی بێ بابی شوێنی له سه‌ر مامۆستا شاریکه‌ندی داناوه بۆیه وا به سۆز باسی خۆشه‌ویستی دایک له‌و چه‌ند هه‌ڵبه‌سته‌دا دێنێته گۆڕێ و ده‌ڵێ:

به کان جهان گوهری شاهوار                   نباشد چو مادر به من گوش دار

وجودم همه شیره ی جان تُوست              همیشه دو گوشم به فرمان تُوست

نشان داده ای راه بهزیستی                             فرشته اگر نیستی،چیستی؟

تو بیدار ماندی شبان دراز                       جگر گوشه ات تا کند خواب ناز

بداند کسی ارزش مادرش                    که دور است این تاج زر از سرش

بساز از ته قلب من جای  خویش                 به چشمم بنه پای والای خویش

شناسد کسی پایگاه ورا                                       که بیند تهی جایگاه ورا4

مامۆستا ئه‌حمه‌دیان سه‌باره‌ت به مامۆستا شاریکه‌ندی له سروه‌ی ژماره 116دا نووسیویه : دوای چێشتنی تاڵی و تفتی و تووش بوونی شه‌که‌تی و کفتی حوجرا و حوجره هه‌ڵکشاو ڕۆژگاری سوخته‌یی وه‌ پشت سه‌ری خست و له ((دارالعلم ترجان)) له جێ حوجره‌ی فه‌قێیه‌تی مه‌لای پیره‌باب و پێنجوێنی و سه‌یدی چۆڕ ده‌وری دووهه‌می فه‌قێیه‌تی ده‌ستپێکرد له ((قاره‌وا)) و((شێخله‌ر)) و((حه‌مامیه))و((مزگه‌وتی هه‌باساغا)) و ((مزگه‌وتی بازار))ی مه‌هاباد ده‌رسی خۆێند.

له ساڵی 1331ی هه‌تاوی له لای مه‌لای گه‌وره‌و زانا، مامۆستا مه‌لا حوسێن ،مه‌جدی ئیجازه‌ی مه‌لایه‌تی وه‌رگرت. مامۆستا مه‌لا حوسێن به شانازیی یه‌وه باسی زانایی و سه‌رده‌رچوویی مامۆستا شاریکه‌ندی ده‌کرد، بڕوانامه‌ی نمره 51101/12587/19/1/1331ی وه‌زاره‌تی فه‌رهه‌نگ، مۆر کرا و به مۆری مامۆستا مه‌جدی درا به مامۆستا شاریکه‌ندی.5

قۆناغه‌کانی خوێندنی به‌و چه‌شنه ته‌واو کرد، ئه‌و جار به‌رهه‌می ئه‌و تێکۆشانه‌ی وه‌ک ده‌سته‌چیله‌یه‌ک بۆ ڕووناک کردنی بیرو ژیانی خه‌ڵکی ئه‌و مه‌ڵبه‌نده ته‌رخان کرد. ماوه‌ی ده ساڵ له گوندی((خه‌لیفه‌لیان))ی سندووس ئه‌رکی مه‌لایه‌تی و، ته‌دریسی وه ئه‌ستۆ گرت، به به‌ر ده‌رس کوتنه‌وه و ئه‌نجامدانی ئه‌رکی مه‌لایه‌تی، مۆتاڵایه‌کی یه‌گجار به‌رین و قووڵ و هه‌راوی له سه‌ر فیقه و حه‌دیس و ته‌فسیر و تاریخ و بناغه‌ی یاساکانی ئابووری و کۆمه‌ڵناسی و هۆی په‌یدا بوونی بیرو بڕواکانی ماددی و ناسینی بیرو بڕوای ڕۆژئاوا ده‌ست پێکرد. مامۆستا کانگای هونه‌رو جه‌وهه‌ر بوو، شاعیرێکی زمان پاراو و به ده‌سه‌ڵات له سه‌ر زمان، خه‌تیکی زۆر جوان ، له به‌ر دڵان، وتار بێژێکی فه‌سیح و به‌لیغ و به راوێژو قسه‌زان.

ساڵی 1341ی هه‌تاوی هاته  مه‌هاباد و ئه‌رکی مه‌لایه‌تی مزگه‌وتی ((مه‌وله‌وی)) وه ئه‌ستۆ گرت. هاوکات ده‌گه‌ڵ ئه‌و ئیشه ده ساڵی ڕه‌به‌ق له مزگه‌وتی سووری مه‌هاباد هاوشانی مامۆستا مه‌لا حوسێن مه‌جدی(مامۆستاکه‌ی) له مه‌دره‌سه‌ی علوومی دینی(مه‌عقوول و مه‌نقوول) کورسی ته‌دریسی گران ترین ده‌رسی وه‌ک فه‌لسه‌فه و که‌لام و حیکمه‌ت و ته‌فسیری له ئیختیاردا بوو، زۆر زانایانه و لێزانانه ئه‌و ده‌رسانه‌ی ده‌کوته‌وه وله ڕێزی مامۆستا زاناکانی ئه‌و مه‌ڵبه‌نده حه‌سێب ده‌کرا، به‌رهه‌می ئه‌و قۆناغه پێگه‌یاندنی ده‌یان فه‌قێ بووکه له عیلم و زانایی ئتو مامۆستایه که‌لکیان وه‌ر ده‌گرت.

ساڵی 1350 له لایه‌ن((ئامووزش و په‌روه‌رش))ی مه‌هاباد بۆ ده‌رس کوتنه‌وه له قوتابخانه ناوه‌ندییه‌کان وه‌رگیرا و زیاتر له ده ساڵ ئه‌و ئه‌رکه‌ی ئه‌نجام دا. به‌رهه‌می ئه‌و ماوه‌یه‌ش ڕوون کردنه‌وه و تێگه‌یاندنی سه‌دان لاوی دڵ زیندوی خوێن گه‌رم بوو.

مامۆستا شاریکه‌ندی مه‌رجه‌عێکی باوه‌ڕ پێکراو بوو بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی له زانستگاکان ده‌یانخوێند و له تێزه‌کان دا یارمه‌تی ده‌دان. ته‌نگ و چه‌له‌مه‌ی ئایینی و گرێ پووچکه‌کانی کۆمه‌لایه‌تی و ڕامیاری ئه‌و ناوچه‌ی ڕه‌هاده کرد، مامۆستا شاریکه‌ندی ده‌گه‌ڵ بنکه زانستییه‌کانی وڵات و ده‌ره‌وه‌ی وڵات به تایبه‌ت((ئه‌لئه‌زهه‌ر)) پێوه‌ندیی هه‌بوو ته‌نانه‌ت خه ڵاتی زانستییان پێشکه‌ش کردبوو. مامۆستا شاریکه‌ندی کوردی زان بوو، ئه‌و که‌سانه‌ی له کۆڕی نووسه‌ران و هه‌ستیارانی کورد ساڵی 57 له کاخی جه‌وانانی مه‌هاباد هاوبه‌ش بوون له بیریان ماوه له کاتی شی کردنه‌وه و هه‌ڵسه‌نگاندنی ئه‌و هه‌ڵبه‌سته به‌رزو به‌پێزه‌ی ((شوکری فه‌زلی)) که ده‌ڵێ :

ئیش که ڕووی ئێسته له هه‌ورازه سه‌ره‌و لێژی نه‌که‌ی

بیری وردیشی ده‌وێ هه‌ر به دوعا و نوێژی نه‌که‌ی

گێره‌شێوێنێ که کای کۆنی به با دادا له کنت

چاکه هه‌ر لێی بخوڕی سه‌یری ده‌م و کاوێژی نه‌که‌ی

له‌و کۆڕه ئه‌ده‌بییه‌دا مامۆستا چ مه‌حشه‌رێکی به‌ر پا کرد و چۆن له‌و شێعرانه ورد بؤوه و ده‌سه‌ڵاتی له سه‌ر زمانی کوردی نیشان دا، به‌شدارانی ئه‌و کۆڕه له ڕاده‌ی تێگه‌یشتنی مامۆستا هه‌موو واقیان وڕ مابوو.6

دوای شۆڕشی گه‌لانی ئێران، هه‌وڵی ئه‌وه‌ی دا ئه‌و زوڵم و زیفانه‌ی که له‌و خه لکه کرابوون به‌و زمانه پاراوه‌ی ئاشکرای کا و له ڕێ پێوان و کۆ بوونه‌وه‌کانی سه‌ره‌تای شۆڕش هاوشانی هاوشارییه‌کانی به‌شداری کرد. له‌و تێکه‌و لێکه‌ی له‌و کاته‌دا هاتبووه پێش دڕدۆنگ بوو، به پیشنیاری خه‌ڵکی ئه‌و مه‌ڵبه‌نده بۆ چاره‌سه‌ری کێشه‌ی کورد ده‌گه‌ڵ جه‌ند مامۆستای دڵسۆز و زانا قؤڵی هه‌ڵماڵی، به‌ڵام ناحه‌زان و لێنه‌زانان چاویان پێی هه‌ڵنه‌هات. به داخ و که‌سه‌رێکی زۆر له دوی خاکه‌لێوه‌ی ساڵی 1361ی هه‌تاوی تیرۆریان کرد و ڕه‌شه‌کوژی ئه‌و جاریش  خه‌ڵکی ئه‌و مه‌ڵبه‌نده‌ی داخ له دڵ کرد و عاسمانی شاری مه‌هاباد ته‌م دایگرت، له لایان هه‌زاران که‌س له خه‌ڵکی مه‌هاباد له ڕێ و ره‌سمێکی تایبه‌ت و بێ وێنه له ته‌نیشت مامۆستا مه‌لا حوسێن مه‌جدی دا، له قه‌برستانی بداغ سوڵتان به خاک ئه‌سپێردرا. ڕۆحی شاد بێ و وه‌به‌ر ئاڵای پێغه‌مبه‌ر که‌وێ.

له هه‌ر شینی عه‌زیزێ، ماته‌مێکه                       په‌ژاره‌ی هه‌وری شینه یا ته‌مێکه

هه‌زاران کۆچی کرد و که‌س نه‌برژا                     ده‌ڵێن ته‌رمێکه، کۆچی ئاده‌مێکه

به‌ڵام زانایه بمرێ یا شه‌هید بێ                             بزانه ڕۆژێ مه رگی عاله‌مێکه

ئه‌گه‌ر خوێن بگری کێو، شینگێر بێ ده‌ریا          په‌له‌ی فرمێسکه، هێشتا هه‌ر نه‌مێکه

هه‌زار ساڵی ده‌وێ تا قه‌تره ئاوێ                  ده‌وڕێ په‌روه‌رده‌کا، جوان به‌رهه‌مێکه

دور وگه‌وهه‌ر وه‌ده‌س دێ شوێنه واری                   و ده‌س هێنانی زانا حه‌سته‌مێکه

له تاریکی شه‌وی جه‌هل و نه‌زانی                           له کۆڕی عاله‌ما عالم شه‌مێکه7

تایبه‌تمندیی مامۆستا شاریکه‌ندی

له شان و شکۆ و هه‌یبه‌ت و قه‌ڵافه‌تی پیاوانه‌ی مامۆستاڕا ده‌تزانی که‌سایه‌تێکی ئاسایی نییه، که‌وای شیۆڕی مه‌لایانه و مێزه‌ری ده‌وری سه‌ری تا خوا حه‌ز بکا جوان و به سه‌ر و سیما و شکڵ بوو، لایه نگری چه‌له‌حانی و چاوڕاو شاقه‌ل ڕاوه‌شاندن و دانیشتن و میوان بوون له هه‌موو شوێنێک نه‌بوو، ئه‌گه‌ر جارو بار هاو به‌شی کۆرێک یا میوانییه‌ک بووبا، ئه‌و کۆڕه ئاسایی یه‌ی به باس و بابه‌تی تازه و پێویست گه‌رم دادێنا و قسه‌ی بۆ کوتن پێبوو، دژی قسه‌و باسی ئاسایی بوو، به ده‌مار بوو، متمانه‌ی به خۆی هه‌بوو، خۆی چاک ده‌ناسی، خوازه‌ڵۆک نه‌بوو، زه‌رق و به‌رقی سامانداریی و تێرو ته‌سه‌لی ده‌روجیرانه خودا پێداوه‌کانی! شوێنی له سه‌ر وی دانه‌نا، ته‌نانه‌ت گه‌زه خاکێکی له سه‌ر ئه‌و عه‌رزه پان و به‌رینه‌ی خودا نه‌بوو، له خانوولێکی عه‌رزه‌کی و به‌رته‌سک و مه‌وقوفه له ته‌نیشت مزگه‌وت ده‌ژیا و له سه‌ر ڕاخه‌رێکی نیمداشت ژیانی ئابڕوومه‌ندانه و بێ منه‌تی ده‌برده سه‌ر، دۆست و هاونشینی هه‌ر کتێبه‌کانی بوون، دۆستایه‌تی له گه‌ڵ کتێب ده‌راوی بیری قووڵ و هه‌ستان و دانیشتنی ماقووڵ کردبوو، زۆرتر موتالای ده‌کرد، مامۆستا شاریکه‌ندی له وتارێکدا ده‌فه‌رمووێ : ((سالها مطالعه و مراجعه و موازنه احکام فقهی با نصوص و مآخذ اصلی یعنی آیات الهی و سنن نبوی و مقایسه ی اقوال علمای بزرگ دین، حقیر را به این اندیشه وا داشت پاره ای از مسائلی را که در شرایط کنونی به نظر لازم و ضروری بود به رشته تحریر در آورم.))8

مامۆستا ڕوانگه و ڕاوێژێکی ته‌واو ئاکادیمییانه‌ی هه‌بوو، بو هه‌ر بابه‌تێک به‌ڵگه‌و ڕیفڕێنسی به پێویست ده‌زانی، هه‌واڵی ڕۆژانه‌ی دنیای له ڕادیۆکه‌ی وه‌رده‌گرت، که‌متر سه‌فه‌ری ده‌کرد. ئه‌گه‌ر جارو بار له شه‌قام و نێو بازار بتدیتبایه بێ پرسیار ده‌تزانی بۆ کوێ ده‌چێ ؛ کتێبخانه‌و قوتابخانه‌و مزگه‌وتی حاجی ئه‌حمه‌د و گه‌ڕانه‌وه بۆ ماڵ و مزگه‌وتی مه‌وله‌وی . هه‌یبه‌تی مامۆستا شاریکه‌ندی ته‌واوی شه‌قامی داده‌گرت، هه‌تا بڵێی بڵیند و ڕاست بوو، له قه‌دو قه‌ڵافه‌ت و بیرو زانست، قسه‌زان و زمان پاراو و عه‌ڕه‌بی زان و فارسی زان و کوردی زان بوو. مامۆستا له زوڵم و زیف و فریودانی ئه‌و گه‌له خه‌م و خه‌فه‌تی له دڵی دا بوو، مامۆستا دژی ئه‌و که‌سانه بوو به دوو ڕبان ده‌پێ،ن و هه‌ر تاوێ جوورێ داخێون.مامۆستا هه‌ڵوێستی تایبه‌تی بوو، پیاوی مه‌سڵه‌حه‌ت و ده‌گه‌ڵ سازان نه‌بوو. له به‌رابه‌ر ئه‌و بیرو بروایه‌ی هه‌یبوو، تێزی خۆ ڕێکخه‌ری و بڕوای((عورفی))لا په‌سه‌ند نه‌بوو ((چنان با نیک و بد سر کن که بعد از مردنت عرفی- مسلمانت به زمزم شوید وهندو بسوزاند)) پێی وا نه‌بوو گورگ و مه‌ڕ پێکه‌وه ئاو ده‌خۆنه‌وه ، مامۆستا دژی خورافات و بابه‌تی بێ سه‌رو بن بوو، ئه‌و پیاوی بیرو مه‌عریفه‌ت و ناسین و تێگه‌یشتن بوو. خاوه‌نی هیچ ماڵ و سامانێک نه‌بوو. له دوای خۆی ته‌نیا کتێبخانه‌یه‌کی ده‌وڵه‌مه‌ندی به جێ ‌هێشت. ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییانه مامۆستا شاریکه‌ندی له خه‌ڵکی ئاسایی جوێ ده‌کرده‌وه. له کاتی به خاک ئه‌سپاردن و، ته‌ڵقینی دا مامۆستا مه‌لا عه‌بدوللا ئه‌حمه‌دیان فه‌رمووی : ((ئه‌ی ڕووحی بڵیند و گیانی ئارام، ئه‌ی مامۆستا شاریکه‌ندی، ئێمه‌و ئه‌و حه‌شیمه‌ته زۆره هاتووین به‌ر له به‌ڕێ کردنت بۆ لای خودا و ((رجوع الی الله))، پیرۆزبایی ئه‌و خه‌ڵاته سووره ت عه رز که ین له باتی هه مووزه رق  وبه رقی ئه ودنیایه هه رئه وخه لاته سووره به تۆ بڕا، دوایه‌ش پیرۆزبایی ئه‌و ماڵه تازه‌ت عه‌رز که‌ین. له‌و دنیا هه‌راوه‌دا دوای چل ساڵ کارو ماندوو بوون ته‌نیا خانوویه‌کی تازه و مڵکی تۆ، هه‌ر ئه‌وه بوو.))9

مامۆستا مه‌لا که‌ریم و ڕووناکبیری ئایینی

ئه‌گه‌ر بمانهه‌وێ پێشه‌وایانی ئایینی و مه‌لاکانی کوردستان بکه‌ینه دوو باڵی نه‌ریت خواز و نوێخواز، ڕوونه مامۆستا مه‌لا که‌ریم شاریکه‌ندی ده‌چێته نێو باڵی نوێخواز و ڕووناکبیری ئایینی باوه‌ڕ پێکراو. له‌و بابه‌ته‌ی پڕیشکه‌ی نوێخوازی و دژی خورافات بوون و هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تی و ئازادیخوازی له وتارو کرداری ئه‌و زانا نه‌ناسراوه‌ی کورددا زۆر ڕوون و ئاشکرایه. مامۆستا شاریکه‌ندی له وتاری کۆنفه‌ڕانسی ورمێ دا ده‌فه‌رمووێ:((یکی از مزایای اسلام این است که آزادی فکر و اندیشه و استنباط به مسلمان داده، همین آزادی اندیشه و فکر خود این دین را کشدار کرده، می توانیم آن را بر تمام حوادث زمان منطبق کنیم و اسلام هرگز کهنه نشود و همیشه تازه بماند…اسلام یک اصول ثابت و یک اصول متحول دارد، اسلام در یک حد متوقف نمی شود، برای همه زمانهاست، اصول ثابتش ایمان به خداو وحدانیت خدا و ایمان به رسالت همه انبیاو…اما مسایل اجتهادی داریم که علما قدرت دارند حرج و تعدیلی در آنها ایجاد بکنند.))10

سه‌باره‌ت به نزیک بوونه‌وه و یه‌کێتی موسوڵمانان ده‌یفه‌رموو : مێژووی ڕووداوه‌کانی ئیسلام پێویستی به پێدا چوونه‌وه‌یه. ئه‌وه ده‌قی وتاری مامۆستا شاریکه‌ندی : ((ما همه باید این بلند همتی را داشته باشیم که کتابها و ذهنها را تصفیه و تصحیح بکنیم ، تا بتوانیم واقعا یک امت متراصی باشیم، یک ملتی که پشتیبان یکدیگرند ، جامعه ما واقعا محتاج این است، چه در میان اهل تشیع چه در میان احل تسنن که تصفیه هایی بکنیم ، تصفیه ذهن و تصفیه کتابها))11

سه‌باره‌ت به‌و مه‌به‌سته که ئێمه ده‌بێ که بۆ پێشێ بڕوانین نه بۆ دواوه، زیاتر داهاتوومان مه‌به‌ست بێ نه ڕابردوو، له وتارێک دا ئاوای فه‌رموو:((خودای ته‌عالا دوو چاوی داوه به ئێمه ئه‌و چاوانه‌ی له پێشه‌وه له سه‌ری مه نه‌سب کردووه نه له پشته‌وه، مه‌عنای ئه‌وه‌یه ئێمه ده‌بێ پێشه‌وه ببینین، داهاتوو ببینین، هه‌میشه به‌ره‌و پاش ته‌ماشا نه‌که‌ین.))12

له سه‌ره‌تای ڕیساله‌ی((احوال شخصیه)) سه‌باره‌ت به ئه‌رکی زانایانی ئایینی و موجته‌هیدانی موسوڵمان و تێکۆشانی ئه‌و زانایانه بۆ خزمه‌ت به کۆمه‌ڵی ئینسانی ئاوا ده‌فه‌رمووێ : ((قرآن کریم تنها به شرح کلیات احکام پرداخته و تطبیق کلیات بر جزئیات مستحدثه را به عهده اندیشمندان و مجتهدان دانا و امین این امت که به مرور زمان ظهور می نمایند و به نیازمندیهای هر عصر آگاهند واگذار نموده است. مجتهدان بزرگ در بسط و توسعه فقه اسلامی ذره ای فروگذار نشده اند و از این راه پربهاترین خدمت را به کیش و همکیشان و به طور کلی به تمدن بشری کرده اند، اما از آن جهت که انسان هرگز نمی تواند کاملاً از لغزشها و اشتباهات دور بماند گاهی از آن بزرگواران پاره ای خطاهای اجتهادی سر زده است.

در قرون اولیه که تحرک فکری و عقلی مسلمانان به حد اعلی رسیده بودو خود آن مجتهدان بعد از مدتی تحقیق در حدود امکان به اشتباهی که کرده بودند پی برده و به اصلاح و تغییر آن دست می زدند و یا اشخاص بافضل و درایت دیگری بر آن خطاها انگشت گذارده و صورت صحیح قضایا را در معرض دید مردم قرار می دادند مع الاسف از آن وقت که تقلید و جمود فکری در جوامع اسلامی رواج و رسوخ یافته این جنبش اصلاحی و حرکت تقدمی متوقف گشته و لغزشهای مضر و محتاج تصحیح گذشتگان و حتی بدعت های زشت عوام فریبان و سودجویان (از جمله) مخلوق پرستی و دورویی و تملق و ارتکاب محرمات و سکوت و تسلیم در برابر اهل ظلم و جور که بدترین بیماریهای اجتماعی است برای مردم مسلمان بصورت قانون دینی ثابت در آمد و مطاعنی به دست دشمنان این دین قدسی و فطری داده است. امید است بیداری مسلمانان که خوشبختانه مدتی است علامات آن در گفته ها و نوشته های علما و فضلا به چشم می خورد بر آن زخمهای دردناک مرهم نهاده و ملل اسلامی با نصر مبین الهی مجد و عظمت گذشته را باز یابند.))13

لێره‌دا هێندێک له ((فه‌توا)) کانی مامۆستا مه‌لا که‌ریم شاریکه‌ندی دێنینه به‌ر چاو تا ڕاده‌ی ده‌سه‌ڵات و توانایی و تێگه‌یشتنی ئه‌و زانا هه‌ڵکه‌وته له سه‌ر ده‌قه‌کانی شه‌ریعه‌تی ئیسلام ڕوون بێته‌وه، لێره‌دا ده‌قی فه‌تواکان دێنینه به‌رچاو، بۆ به‌ڵگه‌ی دوور و درێژی ئه‌و فه‌توایانه بڕواننه لاپه‌ڕه‌ی 49/23ی کتێبی ئه‌حوالی شه‌خسییه:

1/؛ تزویج دختران صغیره بدین علت که کوچکند و اذن و رضایشان اعتبار شرعی ندارد ولو به وسیله پدر و جدّ شرعاً باطل است.))14

2/ ؛ بدعت ناروای ((زن به زن)) نیز که بدون شک یکی از صورت زشت و خطرناک – نکاح الشغار – زمان جاهلیت است و بر مبنای آن دختران از پشت گهواره تا بعد از بلوغ و رشد بی ارداه و اختیار و چه بسا با چوب و چماق مانند حیوانات خرید و فروش می شوند از همین اجبار و استبداد پر ستم سرچشمه گرفته است.))15

3/؛ در آیه کریمه : ((الطلاق مرّتان فامساک بمعروف او تسریح باحسان)) مرّه به معنی دفعه است و هر دفعه طبعاً یک وقت مخصوص می خواهد پس برای وقوع سه طلاق، سه وقت لازم است و جمع کردن سه طلاق مثلاً در اسم العدد ((ثلاث یا سه)) چون در یک وقت انجام می شود یک طلاق رجعی به شمار می آید)) صفحه 20 ((چند سال پیش جناب آقای محمد مردوخ رساله ای به نام ((رساله تثلیث))نوشته و در آن از رأی واهی تجویز رها کردن سه طلاق در یک دفعه سخت به دفاع برخاسته بود، عمل ایشان با توجه به روشنفکری و فضل و دانشی که دارند در آن هنگام موجب تأسف و تعجب فراوان گردیدو اما نامه هایی که اخیراً به دو نفر از علمای سنندج نوشته و در ضمن هر یک، بر سه وقتی بودن طلاق قویاً استدلال نموده و مانند هر شخص حق طلب و دور از تقلید و جمودی از نظر خاطی سابق تبری جسته بودند و هر نوع تأسف و تعجبی را نابود ساخت.))16

4/؛ سالهای سال بعضی از متصدیان طماع و قضات افتاء بی شرمانه با این کار پر ننگ و عار که سراسر اهانت به اسلام و جامعه مسلمانان است ، مال ساده دلان بی خبر را قاپیده و با استعمال عنوان مستعار یا به اصطلاح کردی – جاش – ((محلل)) حتی بی آنکه نکاح آنان در واقع خللی دیده باشد ناموسشان را هتک نموده اند.))17

5/؛ شریعت اسلام در کتاب الهی و به زبان پیغمبر حکمت مدار و به اجماع اهل بینش برای((قسم)) منحصراً ذات و صفات خداوند را نامزد کرده و حلف یا به عبارت اخری سوگند به انبیاء و اولیاء و فرشتگان و کعبه و مساجد، طلاق عتاق و هر کس و هر چیز دیگر را باطل و گاهی گناهی بزرگ و نوعی شرک قلمداد فرموده است.))18

مامۆستا مه‌لا که‌ریم شاریکه‌ندی له وتاری ((ناسیونالیسم و ئینترناسیونالیسم)) دا باسی حه‌وانه‌وه‌ی هه‌موو بیرو بڕوایه‌ک ده‌کا، به‌و مه‌رجه حودوود و حوقووقی یه‌کتر بپارێزن و شێوه‌یه‌ک له ((پلورالیسمی ئایینی)) ده‌ست نیشان ده‌کا و ده‌فه‌رمووێ:

((ئێمه میلله‌ت و دین و مه‌زهه‌بی هه‌موو ئینسانێک به موحته‌ره‌م ده‌زانین. ئه‌من موسوڵمانم ئیحترام بۆ زه‌رده‌شتی قایلم، ئه‌و ئاسۆڕییانه‌ی که له ئێراندان، ئیحترامیان بۆ قایلم، چوون ئه‌ویش ئینسانێکه حه‌ققی مه‌وجوودییه‌تی هه‌یه، حه‌قی ئه‌وه‌ی هه‌یه که له سه‌ر ئه‌و عه‌رزه بۆ خۆی بیرو باوه‌رێکی مه‌زهه‌بی یا میللی هه‌بێ، حه‌تتا ئه‌وه‌ی که سه‌د ده‌ر سه‌د و مه‌علوومه وه‌دوای بیڕو باوه‌ری ناسه‌حیح که‌وتووه، به شه‌رتێکی ته‌جاوز به حودوود و حوقووقم نه‌کا، ئه‌مه ئیحترامی بۆ قایلم، بۆ چۆن ئه‌ویش ئینسانێکه ئه‌و ڕێیه‌ی بۆ خۆی هه‌ڵبژاردووه سه‌حیح و ناسه‌حیحه‌که‌ی، نه‌تیجه‌که‌ی بۆ خۆی ده‌گه‌رێته‌وه، بۆ من ناگه‌رێته‌وه.))19

ئه‌وه چه‌ند به‌لگه‌یه‌ک بوو له ڕاده‌ی ڕووناکبیری ئایینی و تێگه‌یشتنی ئه‌و که‌سایه‌تییه مه‌زنه له ده‌قه‌کانی ئایینی پیرۆزی ئیسلام، ئه‌گه‌ر له وه زیاتر پێویست بێ ده‌بێ بچینه نێو دڵی وتاره‌کانی مامۆستا شاریکه‌ندی. نووسه‌ری ئه‌و بابه‌ته ئه‌و به‌خته‌وه‌رییه‌ی ده‌سکه‌وتووه، به هه‌وڵ و تێکۆشانێکی زۆر وتاره‌کانی مامۆستا شاریکه‌ندی کۆ کردوونه‌وه، له سه‌ر شریت دایبه‌زاندوون به‌و هیوایه‌یه بتوانێ بڵاویان کاته‌وه.

مامۆستا مه‌لا که‌ریم شاریکه‌ندی و بیرو بڕوای چه‌پ

مامۆستا مه‌لا که‌ریم که‌سایه‌تییه‌کی موسوڵمانی نه‌ته‌وه‌خواز بوو (میللی – مه‌زهه‌بی) ده‌گه‌ڵ جه‌ریانی چه‌پ و چه‌په‌گه‌رایی یه‌ک نه‌بوو، نه چه‌پی سوننه‌تی نه چه‌پی ڕادیکال.

چه‌په‌کانی ئه‌و کات هیچ مه‌یلێکیان بۆ بابه‌تی نه‌ته‌وایه‌تی و نه‌ته‌وه‌خوازی نه‌بوو، به ڵام مامۆستا پێی وا بوو بۆ ناسین و ئاگادار بوونی زیاتر ده‌بێ ئاگای له بیرو بڕوای جیاواز بێ و هه‌ڵیانسه‌نگێنێ، هه‌ر له به‌ر ئه‌وه ده‌قه مارکسیستییه‌کانی به وردی خوێندبوونه‌وه و ئاگای له ئاڵ و گۆڕی وڵاته‌کانی وه‌ک ڕووسییه و چین و کووبا و وییه‌تنام هه‌بوو و به پێی ((تعرف الاشیاء باضدادها)) بیرو بڕواکانی ده‌ناسی، له به‌ره‌به‌ری شۆڕشی ئێران له‌و کاته‌دا که ژیله مۆی بیر و بڕوای چه‌پ گه‌رم داهاتبوو له وتارێک دا له مزگه‌وتی سوور فه‌رمووی : براکان زۆر له مێژه ((اصول مقدماتی فلسفه))ی ژورژپولیتسرم خوێندۆته‌وه ، باوه‌ڕ بکه‌ن ئه‌و هه‌موو هه‌وڵ و تێکۆشانه بۆ له به‌ین بردن و ون کردنی باوه‌ری خودا ناسی، خۆی به‌ڵگه‌یه له سه‌ر ئه‌وه که خودا هه‌یه، ده‌نا ئه‌و هه‌موو خۆ ماندووکردنه‌ی بۆ چیه که خودا نیه! مامۆستا پێی وا بوو ئه‌و بڕوایه بۆ وڵاتی ئێمه خێرو بێڕی به نێو چاوانه‌وه نیه، به ڵام ده‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش پێی وا نه‌بوو هه‌ر ئه‌و مافی هه‌یه بیر بکاته‌وه، سه‌باره‌ت به ئازادی بیرو بڕوا له کۆڕی هاتنه‌وه‌ی ((غه‌نی بلوریان))دا فه‌رمووی ((ئه‌و که‌سه‌ی که سه‌د ده‌ر سه‌د مه‌علوومه وه‌دوای بیرو باوه‌ری ناسه‌حیح که‌وتووه، به شه‌رتێکی ته‌جاوز به حودوود و حوقووقم نه‌کا، ئه‌من ئیحترامی بۆ قایلم، بۆ چۆن ئه‌ویش ئینسانێکه ئه‌و ڕێیه‌ی بۆ خۆی هه‌ڵبژاردووه.))20

پێش ئه‌وه‌ی بچینه سه‌ر ده‌قی وتاری مامۆستا شاریکه‌ندی پێویسته بۆ ڕوون بوونه‌وه‌ی زیاتر بڕوای هێندێک له‌و که‌سانه‌ی ئاگایان له بیری چه‌پ هه‌یه و بۆ خۆیان ماوه‌یه‌ک تێکه‌ڵاوی ئه‌و جه‌ریانه بوون باس بکه‌ین، ئه‌گه‌ر چی ئه‌و بابه‌ته دیالۆگ و گوفتمانی ئه‌وڕۆ نیه، به ڵام له به‌ر ئه‌وه سه‌رده‌مێک له‌و ناوچه‌یه‌دا هه‌ره‌مه‌ی بوو پێویسته سووکه ئاورێک بده‌ینه‌وه سه‌ر ئه‌و بابه‌ته. ((بزووتنه‌وه‌ی کومۆنیستی و ناسیۆنالیستی دوو بزووتنه‌وه‌ی جیاوازن بۆ داهاتوویه‌کی جیاواز ده‌ڕوانن، له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین! و ئه‌مریکای لاتین و ئه‌فریقا بزاڤه کومۆنیستیه‌کان نه‌یانتوانی ڕه‌سه‌ر که‌ون، ناچار خۆیان له باوه‌شی بزاڤه ناسیونالیستییه‌کان هاویشت.))21

((چه‌پ کێشه‌ی نه‌ته‌وایه‌تی هه‌ڵپه‌ساردووه و ناسیونالیسم له لای مارکسیسته‌کان بابه‌تێکی بورژوایی حه‌سێب ده‌کرێ)) 22((چه‌په‌کان داخوازه نه‌ته‌واتییه‌کان ده‌نێنه ژێر ڕکێفی داخوازی ئابووری))23

((ئێستاش هێندێک له چه‌په‌کان له چوارچێوه‌یه‌کی له پێش دا داڕێژراوی مارکسیست لێنینی دا ماونه‌وه، ئه‌و پرسیاره ده‌بێ بپرسرێ کاتێک ئه‌و بڕوایه وه‌ک ئیدئۆلۆژی و سیستمی ڕامیاری له جێی خۆی لێک هه‌ڵوه‌شاوه‌ته‌وه، ئایا بۆمان هه‌یه ئه‌و سیستمه که به‌رهه‌می کۆمه‌ڵگای سه‌رمایه‌داری و سنعه‌تییه له کوردستانی دوور له سه‌نعه‌ت و پرۆلتاریا زیندوو که‌ینه‌وه.))24

((لێک هه‌لوه‌شانی به‌ره‌ی ڕۆژهه‌ڵات و ئاشکرا بوونی جینایه‌تی ئه‌و ده‌وڵه‌تانه دژی گه‌له‌کانی خۆیان، نه ته‌نیا ئه‌و وڵاتانه‌ی ڕاچه‌له‌کاند، به ڵکوو بیرو بڕوای ته‌واوی دنیای شڵه‌ژاند، له پێش دا زۆربه‌ی ئه‌و ئاکارانه له لایه‌ن نازییه‌کان و فاشیسته‌کانی ئیتالیاوه ده‌بینرا، به ڵام ڕوون بۆوه که ئاکاری نازییه‌کان و فاشیسته‌کان ده‌گه‌ڵ هه‌ڵسه‌نگاندنی ئاکاری کومونیسته ده‌سه‌ڵاتداره‌کان هه‌ر به‌ر چاو نیه، ڕوون بۆوه که کومۆنیسم و فاشیزم له رۆژئاوا ئه‌و لاو ئه‌م لای یه‌ک سککه‌ن.))25

که‌ریم حیسامی له به‌رگی هه‌وه‌لی ((بیره‌وه‌رییه‌کانم)) لاپه‌ڕه‌ی 186 دا ده‌ڵێ : ((هیچ به‌رنامه‌و سیاسه‌تێکی نه‌ته‌وه‌خوازانه‌مان نه‌بوو، ئه‌مرو ده‌ستوورمان له لایه‌ن حیزبی تووده‌وه بۆ ده‌هات و له سه‌ر ڕێ و شوێنی وان تێکۆشانمان درێژه پێده‌دا))26

غه‌نی بلوریان له((ئاڵه‌کۆک)) دا ده‌ڵێ:((باید به صراحت این را بگویم که در تمام عمر سیاسی ام پس از سقوط جمهوری کردستان، تا پس از آزدایم از زندان و عضویتم در دفتر سیاسی سپس پیروزی از کنگره چهار، از نظر تفکر طرفدار انترناسیونالیسم پرولتاریا بودم.))27

له‌و بابه‌تانه‌دا ئاشکرا ده‌بێ زۆربه‌ی تێکۆشانه‌کان نه‌ته‌وایه‌تی نه‌بوون به‌ڵکوو ئۆگرێکی ته‌واویان به بیرو بڕوای چه‌په‌وه هه‌بووه. مامۆستا هه‌ژار ده‌ڵێ:((حاجی تۆفیقی پیره‌مێرد هه‌ر چوونکه کومۆنیست  نه‌بوو که‌س ڕۆژنامه‌که‌ی نه‌ده‌کری و ده‌یانکوت ده‌ستنده خۆری ئینگلیسانه.))28 جا ئه‌و چلۆنایه‌تییه بوو که ده‌یان ساڵ پێش ئێستاو ته‌نانه‌ت ده‌ ساڵ پێش ڕووخانی شووڕه‌وی، مامۆستا شاریکه‌ندی دیفه‌رموو لایانگری چه‌پ و لایانگری له نه‌ته‌وه و نه‌ته‌وه په‌روه‌ری ئاویان به جۆگه یه‌ک دا ناڕوا، ئه‌وه‌ش ده‌قی وتاره‌که‌ی مامۆستا شاریکه‌ندی که له کۆنفرانسی ورمێ ساڵی 60ی هه‌تاوی فه‌رموویانه و هێندێک باسی ڕووسییه‌ی ئه‌وکات ده‌کات:

مبارزه با خدا به هیچ وجه ممکن نیست، کسی نمی تواند در برابر خدا قد علم کند و یک روز موفق بشود که خدا را از دلها به طور کلی بیرون ببرد، این بود که بعداً تشخیص دادند در فلسفه مارکس بزرگترین اشتباه این بود که کمونیست را بر مبنای ماتریالیسم یعنی مادیگری استوار کردند و همین مبنای ناصحیح را که مخالف وجدان بشر و غریزه انسان است و مخالف خلقت و فطرت انسان است((فِطره الله التی فَطَر الناسَ علیها)) خود بزرگترین مانع جلو پیشرفت همین کمونیست را بوجود آورد، بالاخره ناچار شدند که چه کار بکنند که در میان کمونیسم و ماتریالیسم تا حدی فاصله بیندازند و دین را در مرکز بی دینی آزاد بکنند، یعنی روسیه با این همه وسایل جنگی، با ارتش سرخش در برابر خدا در برابر ایمان به خدا شکست خورد و سر تسلیم فرود آورد، این یک حقیقت مسلم است مجبور شد که در رادیو مسکو در جاهای دیگر در تاشکند احیاناً خطبه های عید قربان مسلمانان را پخش بکنند، کتابها بنویسند که وضع مسلمانان در شوروی چنین و چنان است ، کسی به آنها اهانت نمی کند قرآن چاپ بکنند و در تابستان گذشته کنگره عالی اسلامی در تاشکند تشکیل بدهند، مجله اسلامی منتشر بکنند، آنها ترسیدند این حرکت به جمهوری های پنج شش گانه شوروی برود و عظمت خیالی دنیای ماتریالیستی را در هم بریزد، این خطر را آنها احساس کردند و احساس بجایی بود، این بود که در برابر اسلام سر تعظیم فرود آوردند و حالا همچنانکه از یک رادیو شنیدم (ببرک کارمل) رهبر کمونیست افغانستان رهبر تحمیلی که با زور می خواهند او را تحمیل کنند، در نطقهایش به فاصله معین((الله اکبر)) می گوید، چه شکستی برای ماتریالیستها بزرگتر از این که بعد از این همه ادعا با صدای بلند تسلیم شدند و ((الله اکبر)) گفتند.))29

 ئه‌و وتاره ده ساڵ پێش ڕووخانی ڕووسییه گوتراوه، ڕووسییه له‌و په‌ری ده‌سه‌ڵات دا بوو، له بابه‌تێک دا که مامۆستا ئه‌حمه‌دیان له سروه‌ی ژماره(115) دا سه‌باره‌ت به مامۆستا مه‌لا که‌ریم نووسیویه ده‌ڵێ :

((ئه‌وه‌ی بۆ هه‌موو که‌س سه‌یر بوو ئه‌وه بوو له‌و په‌ری ده‌سه‌ڵات و گوڕ و به خۆ خۆڕینی یه‌کێتی سۆفییه‌ت ئه‌و مامۆستایه پڕش و بڵاو بوونی ئه‌و حوکماته به شات و شووته له ماوه‌یه‌ک دا پێش بینی بکا که هه‌ر له‌و ماوه‌یه دا له نه‌کاو پێڕاهات و په‌ره‌م په‌ره‌م بوو.))30

مامۆستا شاریکه‌ندی له بابه‌تی((باوه‌ڕ به خودا)) ده‌فه‌رمووێ؛((ئه‌و که‌سانه‌ی که ئینکاری وجوودی خودا ده‌که‌ن، له سه‌رگه‌ردانێکی عیلمی و ناپوخته‌گییه‌کی عیلمیدان، شایه‌د ئه‌وانه‌ی له ڕووی غه‌ره‌زێکی سیاسی یا ئیقتیسادییه‌وه ئینکاری وجوودی خودا ده‌که‌ن ، وه‌کوو له زه‌مانی ئێمه‌دا هێندێک له فه‌لاسیفه‌ی سیاسه‌ت و ئیقتساد ئه‌وه‌یان کردووه، تا خودا له دڵی خه‌ڵکی ده‌ربێنن و بۆ خۆیان له جێی خودا دانیشن، خه‌ڵکی له جیاتی ئه‌وه خودا بپه‌ره‌ستێ، ئه‌وان بپه‌ره‌ستن.))31

 مامۆستا مه‌لا که‌ریم شاریکه‌ندی و کێشه‌ی کورد

ئه‌گه‌ر به باشی بڕوانینه هه‌ڵوێستی مامۆستا له ژیانی دا و له وتاره‌کانی دا که تۆمار کراون، سه‌با‌ره‌ت به کورد و گه‌لی کورد و کوردایه‌تی و ناسیونالیسم ڕوانگه‌ی ڕوون و ئاشکرایه. کوردێکی له کوڵ و کۆی شایی به خۆی بێ من و تو بووه، له به‌ره‌به‌ری شۆڕشی گه‌لانی ئێران دا له ڕێپێوانه‌کانی دژی ده‌سه‌ڵاتی شایه تی شان به شانی ئه‌و گه‌له به‌شخوراوه هاوبه‌شی کردووه ، له کۆڕی نوێنه‌رانی ده‌سه‌ڵات که بۆ کێشه‌ی کورد هاموشۆیان ده‌کرد وه‌ک که‌سایه‌تییه‌کی باوه‌ڕ پێکڕاوی سه‌ر به خۆ هاو به‌ش بوو، بیرو بڕوای خۆی به بێ لایه‌نگری له هیچ باڵێك ده‌رده‌بڕی، له وتارێک دا له مزگه‌وتی هه‌باساغا له کاتی هاتنه‌وه‌ی ((غه‌نی بلووریان)) دا ئاوای فه‌رموو:((زۆر له مێژه ئه‌و میلله‌ته له ژێر باری قورسی ئیستیبداد و زوڵم و ناڕه‌حه‌تی دا ده‌یگوزه‌رێنێ، هه‌ر هاوارێک کراوه له سینه‌دا خه‌فه کراوه، هه‌ر ده‌ستێک بڵیند بووه بۆ دیفاع تێکیان شکاندووه، ئه‌مما ئه‌ورۆ نۆره‌ی ئه‌وه هاتووه که هاواری زاڵم له سینگی دا خه‌فه بکرێ و ده‌ستی زاڵم تێک شکێ … میلله‌ت ئه‌گه‌ر میلله‌ت بێ هیچ هێزێک ناتوانێ تێکی شکێنێ32

هه‌ر له و بابه‌ته‌دا سه‌باره‌ت به ((ناسیۆنالیسم و ئینترناسیۆنالیسم)) وتار و ڕوون کردنه‌وه‌یه‌کی چڕوپڕی کارناسانه‌ی هه‌یه که ده‌راوی بیری مامۆستا شاریکه‌ندی سه‌باره‌ت به کورد و کێشه‌ی کورد ئاشکرا ده‌کا ئه‌وه به‌شێک له ده‌قی وتاره‌که‌ی مامۆستا که له سه‌ر شریت تۆمار کراوه و ئێمه ڕاسته‌و خۆ دامانبه‌زاندووه:

((ناسیونالیسم یانی میلله‌ت، هه‌ر جه‌ماعه‌تێک له ئینسان که خاوه‌نی موعته‌قه‌داتێکه و به زبانێکی تایبه‌ت قسه‌ ده‌کا یه‌ک میلله‌ته، وه حه‌قی هه‌یه به ته‌واوی بیرو باوه‌ڕی مه‌زهه‌بی و میللی خۆی عه‌مه‌ل بکا و بمێنێته‌وه و به هیچ جۆرێک هه‌زم نه‌بێ له نێوان گه‌لان و میلله‌تانی دیکه‌دا.

ئێنتێر ناسێۆنالیست یانی فکری به‌ینه‌لمیله‌لی، یانی شتێکی مه‌ربووت بێ به میلله‌تان، هه‌موو تێی دا شه‌ریک بن و ده‌ستی پێ بگرن، جوانترین نه‌خشه بۆ ناسیۆنالیسم و ئێنتێرناسیۆنالیسم له قورئانی که‌ریم دا وێنه‌ی بۆ کێشراوه((وجعلناکم شعوبا و قبائل لتعارفوا)) ئه‌ی ئینسان ئه‌ی ئاده‌می ئه‌ی جامیعه‌ی به‌شه‌ر له سه‌ر ئه‌و عه‌رزه، ئێمه ئێوه‌مان به سووڕه‌تی قه‌بیله‌کان و میلله‌ته‌کان ده‌ر هێناوه که وا بێ ئه‌وه که له جامیعه‌ی به‌شه‌ردا قه‌بیله زۆرن میلله‌ت زۆرن هه‌ر یه‌ک به خسووسییه‌تێکه‌وه، هه‌ر یه‌ک به فکرێکه‌وه، ئه‌وه ده‌ستکردی خودایه، ئه‌سڵه‌ن ڕه‌نگاوڕه‌نگی و ته‌نه‌ووعی جامیعه‌ی به‌شه‌ری له‌وه‌دایه، پاشان بۆ ئه‌وه ئیشاره به ئێنتێرناسیۆنالیسم بکا که حه‌تمه‌ن ده‌بێ له سه‌ر بناغه‌ی ناسیۆنالیسم دابمه‌زرێ ده‌فه‌رمووێ:((لتعارفوا)) بۆیه‌مان ئێوه به سووڕه‌تی قه‌بیله‌کان و میلله‌ته‌کانی زۆر جیاواز ده‌رهێناوه، تا یه‌کتری بناسن، تا ئیقرار به حه‌قی یه‌کتری بکه‌ن ، ته‌جاووز به حوقووق و حودوودی یه‌کتری نه‌که‌ن، که وابێ ئه‌گه‌ر میلله‌ت نه‌بێ، به‌ینه‌لمیله‌لی بوونیش نابێ، ئێمه ده‌بێ حه‌تمه‌ن خۆمان له بیر نه‌چێ ومیلله‌تی خۆمان حێفز بکه‌ین … ئێمه وه‌ختێک ده‌توانین ئینتێرناسیۆنالیسمی به مه‌عنای واقیعی بین که یه‌کێک له پایاکانی که وجوودی خۆمانه، که میلله‌تی خۆمانه ده‌نه‌زری بگرین، ده‌نا ئه‌گه‌ر هه‌ر بۆ خزمه‌تی خه‌ڵکی دیکه خۆمان ساز که‌ین چ ئینتێرناسیۆنالیسمێک و چ ناسیۆنالیسمێک و چ ئینسانییه‌تێک که مافی جه‌ماعه‌تێکی بیست سی میلیۆنی هه‌میشه تێدا پێشێل کراوه و هیچ که‌س ئیقراری به میلله‌تی نه‌کراوه.

ئه‌من به زمانی یه‌ک کورد، یه‌ک کوردی نایسۆنالیسمی ته‌ڕه‌فداری ئینتێرناسیۆنالیسمیش گله‌یی ده‌که‌م له‌و نانیشجوویانه‌ی تارانێ که چه‌ند شیعاریان بڵیند کرد و باسی فه‌له‌ستینی تێدا بوو باسی ئێره‌تریی تێدا بوو، باسی گۆگادێنی تێدا بوو، به ڵام به هیچ وه‌جه حه‌ققی میلله‌تی کوردی تێدا به‌یان نه‌کرا که ئه‌وه له عێراق ساڵهای ساڵه و ئه‌لئانیش بۆمباران ده‌کرێن…

ئێمه هه‌ین، کوردین و هه‌ستی ناسیۆنالیسمی کوردیشمان هه‌یه، ئه‌مما ناسیۆنالیزمێکی پڕ له چاو ته‌نگی نا، حه‌ققی خه‌ڵکی دیکه ده‌بینین، ئیحترام بۆ مه‌ذهه‌ب، بۆ دین، بۆ میلله‌ت بۆ ناسیۆنالیسمی هه‌ر که‌سێکی دیکه‌ی له سه‌ر ئه‌و عه‌رزه‌یه قایل ده‌بین، ته‌جاوز به حوقووق و حودوودی هیچ که‌س ناکه‌ین. ئێمه خوێنی هه‌موو ئێنسانێک به موحته‌ڕه‌م ده‌زانین، میللییه‌ت و دین و مه‌زهه‌بی هه‌موو ئینسانێکیش به موحته‌ڕه‌م ده‌زانین، که وا بێ شاد بن ئه‌وانه‌ی له گورگان و کرمان و هه‌مه‌دان و کرماشان کوژران. شاد بن ئه‌وانه‌ی له پاوه‌ و سنه و سابڵاغ و بۆکان کوژران و هه‌موو لایه‌ک به ده‌ستی جه‌مع شه‌ربه‌تی شه‌هاده‌تیان چێشت، ئێمه ئینسانین هه‌موو ئینسانێکمان خۆش ده‌وێ.33

مامۆستا شاریکه‌ندی له کۆبوونه‌وه‌ی مامۆستایانی ئایینی شیعه‌ و سوننی و کاربه‌ده‌ستانی ده‌سه‌ڵات له ورمێ ئه‌و کاته‌ی که ده‌سه‌ڵات و بزاڤه کوردییه‌کانی ئێران له حاڵی تێک هه‌ڵچوون دابوون، له‌و کاته به‌هه‌سته‌دا هاواری ئه‌و گه‌له بێ ده‌سه‌ڵاته‌ی ده‌رده‌بڕێ و له وتارێکی به هێز به زمانی فارسی له‌و کۆڕه‌دا ده‌ڵێ هۆی ئه‌وه کورد داوای ماف ده‌کا ئه‌وه‌یه زوڵمی لێکراوه، ئه‌وه ده‌قی به‌شێک له وتاره‌که‌ی مامۆستا شاریکه‌ندی له به‌هاری60ی هه‌تاوی دا:

” اکنون در کردستان مسایلی در میان است و مشکلاتی در پیش است، نه تنها برای دولت برای خود کردها، در کردستان کشتار زیاد بوده ، ویرانی و خرابی خیلی زیاد بوده، این تقاتل میان برادران واقعاً مایه تأسف و غم است، ما خیلی زحمت کشیدیم که واقع نشود، ولی همیشه کار در اختیار انسانهای خیرخواه نیست، جزر و مد زمان احیاناً مسایلی را پیش می آورد که عقل عقلاً را هم از کار می اندازد یا بی ثمر می کند، کار در دست جهله واقع می شود.

چرا این مسایل در کردستان پیش آمد چرا کرد خواستهایی را مطرح می کند؟ برادران ما باید آگاهی داشته باشند که نه تنها از نظر ملی، ما در این مملکت از دبریاز از لحاظ دینی و مذهبی هم مورد ظلم بوده ایم، این را دوستان ما از ما بپذیرند، از دوران صفویه به بعد چقدر به این کردستان حمله شده کشتار و ظلم شده، اگر کتابهایش را بخوانیم و مطالعه کنیم خیلی فصل مشبع و مفصل و بزرگی است.34

 له درێژه‌ی ئه‌و باسه‌دا سه‌باره‌ت به نه‌ته‌وه و نه‌ته‌وه‌خوازی له ڕوانگه‌ی ئایینی ئیسلام دا ده‌فه‌رمووێ :

«ملیت متعال در قرآن هست غلو در ملیت غلط است و باید از بین برود، مثلاً قرآن هیچ وقت نفرموده ترک ترک نباشد و کرد کرد نباشد، فارس فارس نباشد ((و جعلناکم شعوباً)) این شعوب و شعبها و ملتها مجعول و مخلوق خدا هستند، خدا خواسته جامعه بشری این طور تقسیم بندی شود، اما این جعل خدا، این آفرینش خدا این طرز کار خدا به خاطر این نیست که این اقوام متنازع باشند، بلکه برای این است که متعارف باشند((لتعارفوا)) البته تعارف تنها این نیست که اسم یکدیگر را بدانند، این است که با حقوق مشروع هم نیز اعتراف کنند، تا وجدانها و دلها و جانها آرام گیرد، راضی بشود و هر کس چه به عنوان فرد چه به عنوان بک جامعه کوچک احساس بکند که از طرف برادران خویش مظلوم واقع نشود.»35

 ئه‌وه هه‌ڵوێستی ڕوون و ئاشکرای مامۆستا شاریکه‌ندی بوو سه‌باره‌ت به نه‌ته‌وه و نه‌ته‌وه‌خوازی، یه‌کێک له دیارده‌کانی کوردایه‌تی مامۆستا شاریکه‌ندی، خۆشه‌ویستی((مه‌لا مسته‌فا بارزانی)) بوو هه‌ر ئه‌و خۆشه‌ویستییه بوو به هۆی ئه‌وه مامۆستا شاریکه‌ندی له‌و هه‌له ناسکه‌دا((بیست ڕۆژ دوای سه‌رکه‌وتنی شۆڕشی گه‌لانی ئێران(فه‌وتی بارزانی1357/12/10)له ڕێ و ڕه‌سمی به خاک ئه‌سپاردنی ئه‌و قاڕه‌مانه‌دا هاوبه‌شی بکا و له‌و هه‌شت مادده‌ی ڕێکخراوه ئێرانییه‌کان داوایان ده‌کرد، مادده‌ی هه‌شت که پێوه‌ندیی به بارزانییه‌وه هه‌بوو ته‌کزیب بکا، ئه‌وه ده‌قی به‌شێک له وتاره‌که‌ی مامۆستا شاریکه‌ندی که له سه‌ر ته‌رمی مه‌لا مسته‌فا بارزانی له شنۆ پێشکه‌شی کرد:(ئێمه مادده‌ی هه‌شت له‌و هه‌شت ما‌دده‌یه‌ی که نووسرا بوو ته‌کزیب ده‌که‌ین (فه‌قه‌ت مادده‌ی هه‌شت) ئێمه کو‌ردی ئێرانین ده‌مانهه‌وێ له داخلی ئێران دا له حوقووقی نه‌ته‌وایه‌تی خۆمان به‌هره‌وه‌ر بین و به هیچ وه‌جه ته‌جزیه‌ته‌ڵه‌ب نین و نامانهه‌وێ له ئێران جۆ بینه‌وه، کورده خۆشه‌ویسته‌کان ئێمه وه‌ختێک کارمان بۆ ده‌کرێ، وه‌ختێک به حه‌قی خۆمان ده‌گه‌ین، ئه‌و حه‌قه‌ی که ده‌مانهه‌وێ له چوارچێوه‌ی ئیران دا، ده‌گه‌ڵ برا ئیرانییه‌کانمان ڕه‌فیق بین و هاوکار بین و له ڕێی موزاکه‌ره و گوفتگۆی سه‌حیحه‌وه مافه‌کانی خۆمان بڵێین و ئه‌وانیش قبووڵی که ن )36

ته‌خمیسێکی مامۆستا مه‌لا که‌ریم شاریکه‌ندی له‌سه‌ر غه‌زه‌لی مه‌لا غه‌فوور((خاکی))

به‌گه‌رمی ئاوری سینه‌م عه‌جه‌ب دڵ بۆ نه‌برژاوه/به‌سه‌یفی قاتیعی هیجری ڕه‌گی مل چۆنه نه‌براوه

له دوری میهری وه‌ک موهری وجودم غه‌رقی خوێناوه/له توغیانی قه‌تاری ئه‌شکی لێلم بێ ئه‌سه‌ر ماوه

موسافیر خانه‌یی چاوم ده‌ڵێی شێڵاوه لێناوه

سه‌رم گێژی خه‌یاڵاته له سه‌حرا و بادیه‌ی مه‌یلا/وه‌کوو مه‌جنوونی سه‌ر گه‌شته له عیشق و سۆزشی له‌یلا

سه‌فینه‌ی زاته‌که‌ی ما‌ته‌م غه‌رق بۆ بو له ناو سه‌یلا/دڵم که‌وتۆته زاری و گاه گاهێ شین و واوه‌یلا

به زه‌عمی من له خه‌ودا شه‌و په‌ری خۆیان نیشان داوه

ته‌ماشای شه‌عشه‌ی دوو نیرگسی کاتی پڕ  ئازه‌رمی/ده‌ڕێژێ خوێنی موشتاقانی مه‌فتوونی به بێ شه‌رمی

به بێ هاویشتنی تیری موژه‌ی قه‌لبم ده‌کا زه‌خمی/خه‌ریکی جه‌زبی ڕووحه، کافره‌ی زوڵمی به بێ ڕه‌حمی

له زومره‌ی زاهیره گه‌ر چاوی فه‌تتانی دنه‌ی داوه

له که‌یوانی فه‌له‌ک را تا ده‌گاته سه‌حنه‌یی خاشاک/له ئینسان و مه‌له‌ک جنن و تویورووه‌حشی وئه‌سماک

نییه وه‌ک من بناڵێنێ به توندو تۆڵی و چالاک/به ئاهی سوبح گاهیم که‌وته جونبش خه‌یمه‌یی ئه‌فلاک

بزانن ئاسمان چه‌رخی به خۆرایی نه‌سووڕاوه

نه‌خۆشه تایری ڕووحم چ زوره عیلله‌ت و زامی/چه‌قاندی به‌یره‌قی هیممه‌ت ده‌نێرێ پیاوو په‌یغامی

ده‌ڵێ نایه وسووڵی مه‌قسه‌دی دڵ وه‌خت و هه‌نگامی/بڵێی هه‌روا بناڵێ عه‌نده‌لیبی دڵ به ناکامی

بڵێ پێی دوگمه‌یی سینه‌ی له بۆ کێیه ترازاوه

ئه‌گه‌ر سه‌ر که‌یته پێ سه‌د ڕۆژه ڕێ له‌و دائیره‌ی ڕاکه‌ی/به مه‌علوومی که ده‌تکێشێ که‌مه‌ندی زولفه تاتاکه‌ی

منیش گیرۆده بووم به‌ینێ به قه‌یدی ئاڵ ووا ڵاکه‌ی/وتم سه‌روی جیهان ئارا ئه‌رێ تۆبی و خودا تا که‌ی

وتی (خاکی)ده‌زانی تو گه‌لێ پێت لێ هه‌ڵێناوه

له زومره‌ی عاشقان دا من گه‌لێ بێ ئه‌رزش و نێوم/ئه‌گه‌رچی تۆی له دونیادا ڕه‌ئیس و خاوه‌ن و خێوم

نه ماڵم زێڕی مه‌سکووکه نه خاوه‌ن گه‌وهه‌ر و زێوم/له ڕوح شیرن ترم ده‌س ناکه‌وێ هاتۆته سه‌ر لێوم

دیاری شوانه، ئاڵه‌کۆکی بۆ جێژنانه هێناوه

سه‌رچاوه‌کان

1-سروه ژماره2،ل:23، یادی مامۆستا سه‌جادی –هه‌ژار.

2/ احوال شخصیه – استاد عبدالکریم شهریکندی –سیدمحمد صمدی، چاپ پرستو1371شمسی.

3/ نامه استاد شهریکندی در رابطه با فوت یکی از عزیزان مرحوم حاج ملا سید محمد حسنی فرد، مهرماه 35شمسی، تاریخ مهاباد صفحه 300.

4/ ((مادر))دستخط استاد شهریکندی 27بیت، همراه امضا و تاریخ 56/6/25.

5/ اصل اجازه نامه (افتاء و تدریس) در اختیار خانواده استاد.

6-هه‌وه‌ڵین کۆڕی ئه‌ده‌بی له کاخی جه‌وانانی مه‌هاباد ڕێبه‌ندانی ساڵی 57 له به‌ره‌به‌ری شۆڕش دا نووسه‌ران و هه‌ستیاران کوڵ و کۆی په‌نجا ساڵ سانسۆڕ و خه‌فه‌قانیان له‌و کۆڕه‌دا دامرکاند و مامۆستا شاریکه‌ندی به وتار هاوبه‌شی ئه‌و کۆڕه بوو، نووسه‌ری ئه‌و دێڕانه گوێدێری ئه‌و کۆڕه بووم.

7- ((مه‌رگی عاله‌م)) پارچه‌ هه‌ڵبه‌ستی برایم ئه‌فخه‌می، تاریخ فرهنگ و ادب مکریان لاپه‌ری 303

8/ احوال شخصیه – استاد عبدالکریم شهریکندی، به کوشش سید محمد صمدی، چاپ پرستو، 1371.

9- سروه ژماره(116/115)زانای کورد مامۆستا شاریکندی – مه‌لا عه‌بدوڵڵا ئه‌حمه‌دیان ل :27

10/ سخنرانی استاد شهریکندی در کنفرانس ارومیه بهار60، ضبط بر روی کاست.

11- سخنرانی استاد شهری



نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
زريان احمد

زانا و هه‌ڵکه‌وتووی کورد مامۆستا مه‌لا که‌ریم شاریکه‌ندی Reviewed by Unknown on 2:54:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات: