وەزارەتی پەروەردە راگەیاندراوێک لەبارەی چارەنووسی خوێندنی ئەمساڵ بڵاودەکاتەوە
وەزارەتی پەروەردە، ھۆشداری لە بەفیڕۆچوونی خوێندنی ئەمساڵ بەھۆی بەردەوامبوونی بایکۆتی ھۆڵەکانی خوێندن دەدات و دابینکردنی بڕە ھاوکارییەکیش بەناوی ھاتووچۆی مامۆستایان لە ڕێکخراوە بیانییەکان بە ئەرێنی وەسفدەکات.
وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی ھەرێم، راگەیاندراوێکی لەبارەی کۆبوونەوەی ئەمڕۆی نێوان سەرۆک و جێگری سەرۆکی حکومەتی ھەرێم و وەزیری پەروەردە بڵاوکردەوە.
ئەمەش دەقەکەیەتی:
ئەمەش دەقەکەیەتی:
ئەمڕۆ یەکشەممە ڕێکەوتی (۲٠۱٦/۱۱/٦)ی زایینی، کۆبوونەوەیەک بە سەرپەرشتی بەڕێزان سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران و جێگری سەرۆک وەزیران و بە ئامادەبوونی وەزیری پەروەردە و بریکاری وەزارەتی دارایی لە پایتەختی ھەرێمی کوردستان بەڕێوە چوو.
لە کۆبوونەوەکەدا ڕەوشی پەروەردە لە ھەرێمی کوردستان و پڕۆژە و کار و بەرنامەکانی وەزارەتی پەروەردە بەتایبەتی ڕێکخستنەوەی پەیکەری وەزارەت و میلاکات و خەرجی و داھاتەکان و خوێندنی پیشەیی و بە ئەلیکترۆنیکردنی وەزارەت تاوتوێ کران. ھەروەھا بابەتی بایکۆتی خوێندن لە سنووری پارێزگاکانی سلێمانی و ھەڵەبجە و ئیدارەکانی گەرمیان و ڕاپەڕین و ماف و سەختی ژیان و گوزەرانی مامۆستایان یەکێکیتر بوو لە تەوەرەکانی کۆبوونەوەکە کە تیایدا باس لەوە کرا حکومەتی ھەرێم ھەوڵ دەدات لە دەرفەت و زیادبوونی ھەر داھاتێکی تری خۆی، باشترکردنی باری دارایی مامۆستایان لە ئەولەویەت دابنێت و ھەروەھا ھەوڵی وەزارەتی پەروەردە بۆ دابینکردنی بڕە ھاوکارییەک بە ناوی ھاتوچۆ لە ڕێکخراوە بیانییەکان لەم مانگەوە و ھەر ھەوڵێکیتر لەلایەن ڕێکخراو و لایەنە سیاسییەکان بۆ دەستپێکردنەوەی دەوام لەم سنوورە بە ئەرێنی ھەژمار دەکات.
لە درێژەی کۆبوونەوەکەدا پێداگری لەسەر دڵسۆزی مامۆستایانی خۆشەویست بۆ پرۆسەی خوێندن و ئایندەی منداڵانی کوردستان کرایەوە کە ھاوشانە لەگەڵ خەبات و قوربانیدانی پێشمەرگە لە سەنگەرەکانی بەرگری بەتایبەت لەم قۆناغە ھەستیارەی کوردستان و داوایان لێ دەکات بایکۆت بشکێنن و بچنەوە دەوامی خۆیان، چونکە "دڵنیایان دەکەینەوە کە ئەم دۆخ و قەیرانە چارەسەر دەبێت، بەڵام لە بەرامبەردا درێژەدان بەم دۆخەی پەروەردە دەبێتە ھۆی دواخستنی ساڵی خوێندنی (۲٠۱٦ ـ ۲٠۱۷) لە سنووری ھەردوو پارێزگای سلێمانی و ھەڵەبجە و ئیدارەکانی گەرمیان و ڕاپەڕین و بەمەیش ساڵێکی تەمەن و خوێندن لە قوتابیان و منداڵانی خەڵکی کوردستان بەفیڕۆ دەچێت کە پڕکردنەوە و قەرەبووکردنەوەی مەحاڵە".
وەزارەتی پەروەردە
وەزارەتی پەروەردە راگەیاندراوێک لەبارەی چارەنووسی خوێندنی ئەمساڵ بڵاودەکاتەوە
Reviewed by k
on
7:14:00 م
Rating:
ليست هناك تعليقات: