Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

سبەی دەوامی خوێندن لە فاکەلتی یاسا و رامیاری زانکۆی سلێمانی دەستپێدەکاتەوە


ڕاگری فاکەلتی یاسا و رامیاری لە زانکۆی سلێمانی رایدەگەیەنێت، سبەی یەکشەممە 6ی تشرینی دووەمی 2016 دەوامی خوێندن لە فاکەلتییەکەیان دەستپێدەکاتەوە و بۆ ئەم مەبەستەش هەموو ئامادەکارییەک کراوە.
 
د.رێبین ئەبوبەکر راگری فاکەلتی یاسا و رامیاری لە زانکۆی سلێمانی لە لێدوانێکدا بۆ دواڕۆژ وتی" ئێمە لە فاکەلتییەکەمان هیچ کاتێک بایکۆتمان نەکردووەو هەموو ئیشوکارە ئیدارییەکان کراوە سبەینێش دەوامی خوێندن دەست پێدەکاتەوە".
راشیگەیاند، مامۆستایانی فاکەلتییەکەمان گەورەیی خۆیان نواندووەو ئامادەییان دەربڕیوە سبەی دەستبکەنەوە بە دەوام.
ئاماژەی بەوەشکرد، هەموو ئامادەکارییەک کراوە بۆ دەستپێکردنەوەی دەوام و بەشەناوخۆییەکان بۆ خوێندکاران کراونەتەوە.
هەفتەی پێشوو ئەنجومەنی زانکۆی سلێمانی داوای لە فەرمانبەرانی زانکۆی سلێمانی کرد لە رۆژی یەکشەممەوە دەستبکەنەوە بە دەوام و بایکۆت بشکێنن و نوێنەرایەتی گشتی فەرمانبەرانیش رایگەیاندووە بایکۆت ناشکێنن تا ئەو کاتەی لەگەڵ سەرۆکی زانکۆ کۆنەبنەوەو ڕێکنەکەون لەسەر دەوامکردن.

سبەی دەوامی خوێندن لە فاکەلتی یاسا و رامیاری زانکۆی سلێمانی دەستپێدەکاتەوە Reviewed by k on 9:38:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات: