Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

ئەنجومەنی بەڕێوەبەری قوتابخانە و خوێندنگەکان بەیاننامەیەکی ئاڕاستەی یونسێف کرد

ئەنجومەنی بەڕێوەبەری قوتابخانە و خوێندنگەکان داوا لە یونسێف دەکات کە بە هانای بواری پەروەردەوە بێن چونکە لە لێواری مەرگدایە.

ئەمڕۆ ١٩ی تشرینی دووەمی ٢٠١٦، ئەنجومەنی بەڕێوەبەری قوتابخانە و خوێندنگەکان لە بەیاننامەیەکدا داوای لە یونسێف کرد “چۆن بودجەیەکی تایبەت لەدژی تیرۆر تەرخانکراوە، ئاواش بودجەیەکی پێویست بۆ سێکتەری پەروەردە تەرخانبکرێت تاوەکو ئەویش لە تیرۆرکردن ڕزگاری ببێت”.

هاوکات داواشی کردووە کە فشار لەسەر حکومەتی هەرێم و ناوەند دابنرێت بۆ دۆزینەوەی چارەسەرێک بۆ ئەم دۆخە بە شێوەیەکی خێرا.

1019112016_15134107_1191003684269791_1107322677_o

ئەوەش لەکاتێکدایە ئەمڕۆ لە سلێمانی و ڕانیە، کفری و دەربەندیخان مامۆستایان و فەرمانبەران چینە جیاوازەکان خۆپیشاندانی ناڕەزاییان ئەنجامدا دژی سیستمی پاشەکەوتی موچە، هاوکات نزیکەی دوو مانگە پرۆسەی خوێندن لە سلێمانی، هەڵەبجە، ڕاپەڕین و گەرمیان پەکی کەوتووە و تا ئێستاش حکومەتی هەرێم هیچ وەڵامێکی بە مامۆستایان نەداوەتەوە.

1019112016_15102005_1191088967594596_668841859_o



نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
qasm srush

ئەنجومەنی بەڕێوەبەری قوتابخانە و خوێندنگەکان بەیاننامەیەکی ئاڕاستەی یونسێف کرد Reviewed by Unknown on 3:57:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات: