مامۆستايانى ناڕازى: شه‌ممه خۆپيشاندانى به‌رفراوانه
له كۆنگره‌يه‌كى رۆژنامه‌وانيدا نوێنه‌ر و ئه‌ندامانى ئه‌نجوومه‌نى مامۆستايانى ناڕازى رايانگه‌ياند، ئێمه بايكۆت ناشكێنين و رۆژى شه‌ممه خۆپيشاندانى به‌رفراوان ئه‌نجام ده‌ده‌ين.
ئه‌مڕۆ به‌ڕێوبه‌رايه‌تى په‌روه‌رده‌ى سلێمانى و ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى سلێمانى له كۆنگره‌يه‌كى رۆژنامه‌وانييدا رايانگه‌ياند، رۆژى شه‌ممه ده‌وامه و هه‌ر مامۆستايه‌ك ده‌وام نه‌كات سزا ده‌درێت.
دواى ئه‌و راگه‌ياندنه‌ى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى سلێمانى و په‌روه‌رده، كه‌مێك پێش ئێستا له كۆنگره رۆژنامه‌وانيدا نوێنه‌رانى مامۆستايان گوتيان: ئێمه ئه‌و هه‌وڵه بێ به‌رهه‌مه ره‌تده‌كه‌ينه‌وه و درێژه به خۆپيشاندان و بايكۆت ده‌ده‌ين.
هه‌روه‌ها رايانگه‌ياند، حكومه‌ت له ماوه‌ى رابردوودا چه‌ندين به‌ڵێنى پێداويين و هيچ كاميانى جێبه‌جێ نه‌كردووه.
روونيشيانكرده‌وه، له ماوه‌ى رابردوودا ژماره‌يه‌ك به‌ڵێن درابوون به‌ڵام هيچيان جێبه‌جێ نه‌كراوون له‌وانه: خه‌رج نه‌كردنى نيومووچه‌ى مانگى 9ى 2015، خه‌رج نه‌كردنى ده‌رماڵه‌ى هاتوچۆ، دوانه‌كه‌وتنى چاره‌كه مووچه.
ئه‌و مامۆستا ناڕازييانه دووپاتيان كرده‌وه، كه ئه‌وان سازش له‌سه‌ر مافه‌كانيان ناكه‌ن و رۆژى شه‌ممه 12ى 11ى 2016 خۆپيشاندانى سه‌رتاسه‌رى و به‌رفراوان ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
مامۆستايانى ناڕازى: شه‌ممه خۆپيشاندانى به‌رفراوانه
Reviewed by k
on
7:33:00 م
Rating:

ليست هناك تعليقات: