Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

مامۆستایانی ناڕازی: لەژێر فشاری پارتیدا بڕیاری دەستپێکردنەوەی خوێندن دراوە

مامۆستایانی ناڕازیی پێیانوایە، بڕیارەکەی ئیدارەی پارێزگای سلێمانی لەبارەی دەستپێکردنەوەی پرۆسەی خوێندن و کۆتاییھێنان بەبایکۆت وەک ئەوەیە، نەخۆشیەکە دیارینەکرابێت و دەرمانی بۆ نوسرابێت، مامۆستایەکی ناڕازیش دەڵێت:"خوێندکاران پێماندەڵێن ئەگەر بگەڕێنەوە بۆ دەوام خیانەتمان لێدەکەن".

ئاوات حەسەن ئەندامی دەستەی مامۆستایانی ناڕازیی بەSNNی ڕاگەیاند، "ئێمە پێمانوایە ئەوەی بڕیارەکەی ئیدارەی پارێزگای سلێمانی بۆ دەستپێکردنەوەی پرۆسەی خوێندن لەدڵسۆزییانەوەیە، بەڵام وەک ئەوەیە بەبێئەوەی نەخۆشییەکە دەستنیشان بکەن، دەرمانی بۆ بنوسن و دەرمانەکەش تەنھا سڕکردنە نەک چارەسەر".
وتیشی:"بەگوێرەی زانیارییەکانمان پارتی فشارێکی زۆری لەسەر یەکێتی و گۆڕان و کۆمەڵ و یەکگرتوو دروستکردوەو پێشمانوایە بڕیاری دەستپێکردنەوەی خوێندن و کۆتاییھێنان بەبایکۆت، لەژێر کاریگەری ئەو فشارەدا بوە".
ئەو ئەندامەی دەستەی مامۆستایانی ناڕازیی تەئکیدیشیکردەوە، پابەندی ئەو بڕیارە نابن و بەردەوامدەبن لەبایکۆتکردنی دەوام و خۆپیشاندانیش دەکەن.
ڕاشیگەیاند، "ئێمە ئەم چەند مانگە کەبایکۆتمان کردوە، چیمان دەستکەوتوە تا بگەڕێینەوە بۆ دەوام، چونکە خوێندکارانیش پێیانوتوین، ئەگەر بگەڕێنەوە بۆ دەوام خیانەتتان لێکردوین، پێماندەڵێن ئێوە کەھیچتان دەستنەکەوتوە بۆچی بایکۆتتان کردو بۆچی دەگەڕێنەوە بۆ دەوام و قسەکانیشیان ڕاستە، لەکاتێکدا ئێمە چەند داواکارییەکمان ھەبوە، بەڵام ھیچیان جێبەجێنەکراون".
مامۆستایانی ناڕازی: لەژێر فشاری پارتیدا بڕیاری دەستپێکردنەوەی خوێندن دراوە Reviewed by k on 10:47:00 ص Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.