بەڤیدیۆ: چۆن هێمن بین لەگەڵ خەڵکدا
هیوا فاوەندەیشن کارى وەرگێڕانى بۆ کردوە
رێکخراوی هیوا فاوەندەیشن کەدامەزراوەیەکی قازانج نەویستی سەربەخۆی ئەهلییە، لەدرێژەى چالاکییەکانیدا کارى وەرگێڕانى بۆ بەرهەمێکى ڤیدیۆیى بەناوى (چۆن هێمن بین لەگەڵ خەڵکدا) کرد.
لەم گرتە ڤیدیۆییەدا ئەوە خراوەتە رو کە دەبێت تاک بەرامبەر هەڵسوکەوتى ئەوانى دى خۆڕاگربێتء لەپاڵنەرەکانى هەر کردارء هەڵسوکەوتێک بکۆڵێەوە کە بەرامبەرى دەکرێت.
لەم بەرهەمەدا هاتوە “یەکێک لەرێگا سەرەکییەکان بۆ خۆ هێورکردنەوە ئەوەیە کە خۆڕاگربیت تەنانەت لەکاتە سەختەکانیشدا، تا ئەو کاتەى بۆت دەردەکەوێت جیاوازى نێوان کردارى کەسەکانء مەبەستیان لەئەنجامدانى ئەو کردارانە چیبووە، ئەم بنەمایە لەیاساشدا بونى هەیەء لەجیاوازى نێوان کوشتنى بەمەبەستء کوشتنى بێ مەبەستدا رون دەبێتەوە”.
هەروەها ئەوەش خراوەتە رو کە لەو روداوانەى توڕەمان دەکەن زۆرکات بەئاسانى بەهەڵەدا دەچینء هەندێک نیاز دەبینین کەبونیان نەبووە، شتەکان گەورە دەکەینء روبەڕوى یەک دەبینەوە، ئەمە لەکاتێکدا لەراستیدا پێویست بەتوڕەبوونء توندوتیژى ناکات
لەم بەرهەمەدا ئەوە دەخرێتە رو کە بونى حاڵەتێکى دەرونى نەخوازراو و رقبونەوە لەخود وادەکات لەهەڵسوکەوتى بەرامبەر بەگومان بینء وا هەستدەکەین خەڵک بەئەنقەست ئێمەیان کردۆتە ئامانج
لەم گرتە ڤیدیۆییەدا هاوکێشەیەکى فەیلەسوفى فەڕەنسى ئیمیلۆ گوس چاختین خراوەتە رو بۆ هێمنکردنەوەى مرۆڤ بەرامبەر خەڵکە بێزارکەرەکاندا.
دواجار لەگرتە ڤیدیۆییەکەدا ئەوە دەخرێتە رو کە چۆن دەکرێت هەڵچونەکانمان بەرامبەر کەسانى بێزارکەر بگۆڕین بەبەزەیى.
رێکخراوی هیوا فاوەندەیشن دامەزراوەیەکی قازانج نەویستی سەربەخۆی ئەهلییە،ساڵی 2013 لەلایەن هیوا رەوف-ەوە لەشاری سلێمانی هەرێمی کوردستانی عێراق دامەزراوە.
هیوا فاوندەیشن کار دەکات بۆ گەشەپێدانی تواناکانی خەڵک لەرێگەی بڵاوکردنەوە و پشتگیریکردنی بابەتی داهێنەرانەی پەروەردەییەوە، ئەمەش بە وەبەرهێنان لەسەرمایە مرۆییەکانی کۆمەڵگاکەمان دەزانێت. ئامانجیش لەم کارە گەیشتنە بە ئەنجامی ئەرێنی لەنەوەکانی داهاتودا و یارمەتیدانی تاکەکانی کۆمەڵگەیە بە ژن و پیاوەوە بۆ پێشخستنی تواناکانیان و گەیشتن بە ئامانجە بەنرخەکانیان.
نووسراوه لهلایهن
Parwarday Maxmur
ليست هناك تعليقات: