Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

سێ ساڵە پۆستێک لەلایەن وەزارەتی پەروەردەوە دەستی بەسەرداگیراوە

ماوەی سێ ساڵە پۆستێکی تایبەت بەتورکمانەکانی ھەرێمی کوردستان لەوەزارەتی پەروەردە بەوەکالەت بەڕێوەدەبرێت و لەو ماوەیەشدا چوار کاندید بۆ ئەو پۆستە پێشکەشکراون، پەرلەمانتارێکی تورکمانیش دەڵێت:"ھیچ ڕەوانییە ماوەی سێ ساڵە وەزارەتی پەروەردە وەڵاممان ناداتەوە".

ئایدن مەعروف پەرلەمانتاری تورکمان لەپەرلەمانی کوردستان بەSNNی ڕاگەیاند، "پۆستی بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەو فێرکردنی تورکمانی لەوەزارەتی پەروەدە پشکی تورکمانە، بەڵام ماوەی سێ ساڵە بەوەکالەت بەڕێوەدەبرێت، لەکاتێکدا تائێستا چوار کاندیدمان بۆ ئەو پۆستە پێشکەشکردوە".
وتیشی:"ئەو چوار کاندیدەی پێشکەشمانکردون کەسانی پسپۆڕی بواری پەروەردەن و ئێستاش ھەر لەو بوارەدا کاردەکەن، بەڵام تائێستا بەھیچ شێوەیەک وەزارەتی پەروەردە وەڵامی ئێمەی نەداوەتەوەو ھۆکاری پێنەدانی ئەو پۆستەش بەئێمە ڕون ناکاتەوە".
سەبارەت بەوەش ئاخۆ لەسەرتاسەری ھەرێمی کوردستاندا چەند خوێندنگە بونیان ھەیە کە خوێندن تێیاندا بەزمانی تورکمانی بێت، ئایدن وتی:"لەسەرتاسەری ھەرێمدا ١٧ خوێندنگە بونیان ھەیە کە بەزمانی تورکمانی دەخوێنن".
ئەوشی وت:"پێمانوایە ئەوەی وەزارەتی پەروەردە بەرامبەر ئێمە دەیکات، گرنگی پێنەدانە بەو بەڕێوەبەرایەتییەو بەو پشکەی ئێمە، ھیچ ڕەوا نییە وەزارەتی پەروەردە ماوەی سێ ساڵە وەڵامی ئێمە ناداتەوە".
سێ ساڵە پۆستێک لەلایەن وەزارەتی پەروەردەوە دەستی بەسەرداگیراوە Reviewed by k on 6:30:00 ص Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.