Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

‌مێژووی دیناری عیراقی

‌مێژووی دیناری عیراقی

ئامادەکردنی دیار حاجی محەمەد

لەدوای داگیرکردنی عیراق لەلایە بەریتانیاوە لە کاتی جەنگی جیهانی یەکەم، بەڕیتانیا دراوی ڕوپێی لە جیاتی لیرەی عوسمانی خستە ناو بازەڕەوەو کرایە دراوی فەرمی عیڕاق.

لەدوای دامەزراندنی شانشینی عیراق لەساڵی 1931 بڕیاردرا بە پێکهێنانی ئەنجومەنێک کە بەرپرسە لە چاپکردنی دراوێکی تایبەت بە عیراق، بۆیە بە بڕیاری 44ی ساڵی 1931 ئەنجومەنەکە بڕیاریدا کە دراوەکە ناوی دینار بێت وەبەهاکەشی هاوشێوەی دراوی بەریتانیا بێت، واتە یه‌ك دیناری عیراقی یەکسان بێت بە یه‌ك پاوەنی بەریتانی.

بۆیەکەم جار لە ڕۆژی 1ی نیسانی 1932 دراوەکە بە سەرجەم جۆرەکانیەوە کەوتە بازاڕەوەو بووە دراوی فەرمی عیراق، دراوە کاغەزەکان بریتی بوون لە چارەک دینار، نیو دینار، یەک دینار، پێنج دینار، 10 دینار و 100 دیناری، دراوە کانزایەکانیش بریتی بوون لە یه‌ك فلس ، دوو فلس، چوار فلس، 10 فلس ، 20 فلس  50 فلس و 200 فلس کە ڕیاڵیشی پێ دەوترا.

ئەنجومەنی دراو بەرپرس بوو لەچاپکردنی دیناری عیراقی تا کاتی دامەزراندنی بانکی نیشتیمانی عیراق لە ساڵی 194، لەساڵی 1954 بانکی ناوەندی عیراق دامەزرا و بوە بەرپرس لە چاپکردنی دراوی عیراقی، دیناری عیراقی تا ئەوکاتە بەهاکەی بەند بوو بە بەهای پاوەنی بەریتانی، بەجۆرێک هەر گۆڕانکارییەک لە ئابووری بەریتانیا ڕوی بدایە ئەوا دیناری عیراقی هاوشێوەی دراوە بەریتانیەکە بەهاکەی دەگۆڕدرا.

دراوی عیراقی بە سەرجەم نرخەکانیەوە وێنەی پاشای عیراقیان لەسەر بوو تا شۆڕشی 14ی تەموزی 1958 کە بانکی ناوەندی عیراق بڕیاری دوبارە چاپکردنەوەی دراوەکەی دا کە هەموو وێنەکانی سەر دراوەکەی گۆڕی بۆ هێماو نیشانەکانی کۆماری عیراق، پەیوەندی بەهای دیناری عیراقیان لە پاوەنی بەریتانیەوە بۆ دۆلاری ئەمریکی گۆڕی.

دوبارە لە ساڵانی 1971 ، 173 ، 1978 چاپی نوێ دەرکرا،  دیناری عیراقی لە دوای جەنگی عیراق-ئێران دابەزینی گەورەی بەخۆیەوە بینی بەجۆرێک لە ساڵی 1988 کە یه‌ك دیناری  عیراقی بەرامبەر 3.3 دۆلاری ئەمریی بوو دابەزی بۆ 4 دینار بەرامبەر یه‌ك دۆلاری ئەمریکی.

لە دوای کۆتایی هاتنی جەنگی دوەمی کەنداو و ئەوگەمارۆ ئابورییەی سەر عیراق، بانکی ناوەندی عیراق نەیدەتوانی دراو چاپ بکات کە لە سویسرا چاپ دەکرا، بۆیە بڕیاری دا کە لە عیراق دراوەکە چاپ بکەن، چاپخانەکانی عیراق کۆن بوون نەیانتوانی دراوێکی کواڵیتی بەرز چاپ بکەن، بەم هۆیەشەوە دراوێکی ساختەی زۆر لە بازاڕدا بڵاوبویەوە، ئەمە جگە لەوەی لەئەنجامی گەمارۆ ئابوورییەکانی سەر عیراق بەهای دیناری عیراقی ئەوەندەی تر بێ به‌ها بوو بە جۆرێک یه‌ك دۆلار ئەمریکی بەرامبەر سێ هه‌زار دیناری عیراقی بوو لە ساڵی 1995.

لە ئەنجامی ئەم دابەزینە گەورەیە لەبەهای دیناری عیراقی حکومەت بڕیاریدا دیناری عیراقی لە جۆری 50، 100، 250 لە عیراق و وڵاتی چین لە ساڵی 1995چاپ بكات، لەساڵی 2002 چاپی 10 هه‌زار دیناری بەکارکرد، کەسەرجەم چاپەکان وێنەی سەرۆکی پێشوی عێڕاق (سەدام حسێن) لەسەر کێشرابوو.

لەدوای ڕزگارکردنی عیراق لەلایەن هاوپەیمانان بەسەرۆکایەتی ئەمریکا، دەسەڵاتدارانی نوێی عیراق (ئەنجومەنی کاتیی حوكم له‌ عیراق) بڕیاری دوبارە چاپ کردنەوەی دراوی عیراقیاندا، دراوەکە لە بەریتانیا چاپکرا بەکواڵیتیەکی بەرزکە ساختەکردنی ئەستەم بوو، لە 15ی کانونی دوەمی 2004 خرایە بازاڕەوە، هەرچەندە دواتر دراوی ساختەش کەوتەبازاڕەوە بەڵام تاڕادەیەکی باش کۆنتڕۆڵکرا.

ئەو دراوانەی کە لە عیراق و چین چاپ کرابوون یه‌ك دیناریان بەرامبەر بە یه‌ك دیناری چاپی نوێ گۆڕدران، ئەو دراوەشی کە لە سویسرا چاپکرابوون یه‌ك دیناری بەرامبەر بە 150 دیناری چاپی نوێ گۆڕدران.

دراوی چاپەنوێیەکە بریتی بوون لە 50، 205، 1000، 5000، 10000 و 50000 دیزاینەکەشی نزیک بوو لە دیزاینی هەمان ئەو دراوانەی کە لە ساڵانی حەفتاکان چاپ کرابوون، دواتر چاپی 500 دیناری لە کۆتای ساڵی 2004 خرایە بازاڕ.

لە ساڵی 2005 بانکی ناوەندی عێڕاق دراوی کانزای خستە بازاڕ کە بریتی بوون لە 25 دیناری و 100 دینار دواتر بەهۆی کەمی بەهاکەیانەوە لەساڵی 2009  لەلایەن بانکی ناوەندیەوە لەبازاڕ کێشرانەوە.

لە کۆتای ساڵی 2015 چاپی 50000 دیناری خرایە بازاڕەوە، چاپە نوێیەکە لەساتی بەکاربونی بەهاکەی 4000 دینار بۆ دۆلارێک بوو، وە هەندێ کات بەهاکەی گەیشتە 980 دینار بۆ دۆلارێک، بەڵام لە ئێستادا بەشێوەیەک جێگیرە لە نێوان -1170-1230 دینار بۆ دۆلارێک.

لە ئێستادا بانکی ناوەندی عیراق تاوتوێی دراوەکەی دەکات، دەیەوێت سێ سفری دراوەکەی لاببات ئه‌وه‌ش وەک هەوڵێک بۆ بەرزکردنەوەی بەهای دیناری عیراقی.

وێستگه‌ نیوز ـ



نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
نورسي كؤران

‌مێژووی دیناری عیراقی Reviewed by Unknown on 8:01:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات: