قوتابخانەکانی شارەدیی دیبەگە بەسەرکرانەوە
رۆژی چوارشەمە بەرواری ٣٠-١١-٢٠١ مامۆستا (عەباس محەمەد) بەرێوەبەری پەروەردەی مەخموور بەیاوەری لەگەڵ مامۆستا (ئیبراهیم مەحمود) یەكەی سەرپەرشتیاری پەرورەدەیی سەردانی چەند قوتابخانەیەكی شارەدێی دیبەگەیان كردو لەنزیكەوە گوێیان لەكەموكوڕی و داخوازییەكانی مامۆستایان و باخچەی منداڵانی دیبەگەو چەند قوتابخانەیەكی دیكە گرت. بۆ ئەم مەبەستە بەرێوەبەری پەروەردەی مەخموور بەڵێنی بەدواداچوون و هەماهەنگی تەواوی دا بۆ بەرەو پێشبردنی رەوتی خوێندن و پەروەردە لەو ناوچەیەدا.
سوپاس و دەستخۆشی ئاراستەی مامۆستایان و دەستەی کارگێڕی قوتابخانەکان کرد لە هەوڵ و ماندووبونەکانیان و دڵسۆزیان لە پەروەردەکردنی نەوەیەکی هۆشیار و دڵسۆز بۆ خاک و نیشتیمان .
نووسراوه لهلایهن
Parwarday Maxmur
قوتابخانەکانی شارەدیی دیبەگە بەسەرکرانەوە
Reviewed by Unknown
on
5:34:00 م
Rating:
ليست هناك تعليقات: