ناخۆشترین هه‌واڵ بر قوتابیانی سلێمانی
وه‌زیرى په‌روه‌رده: دیراسه‌ى دواخستنى خوێندن له پارێزگاى سلێمانى ده‌كه‌ین
وه‌زیرى په‌روه‌رده‌ى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان راگه‌یاند، له‌ئێستادا له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رانى په‌روه‌رده له پارێزگاى سلێمانى دیراسه‌ى دواخستنى خوێندن له‌و پارێزگایه ده‌كه‌ن.
پشتیوان سادق، وه‌زیرى په‌روه‌رده‌ى حكومه‌تى هه‌رێم له میانى كردنه‌وه‌ى باڵه‌خانه‌ى نوێى پڕۆگرام و چاپه‌مه‌نییه‌كانى له هه‌ولێر، به رۆژنامه‌نووسانى راگه‌یاند "ئێمه جه‌خت له‌سه‌ر هه‌ڵوێستى پێشوومان ده‌كه‌ینه‌وه و له‌گه‌ڵ داواكارییه‌كانى مامۆستایانداین له پارێزگاى سلێمانى، به‌ڵام دووباره رایده‌گه‌یه‌نینه‌وه كه ئه‌گه‌ر بایكۆتى خوێندن له سنوورى ئه‌و شاره و شارى هه‌ڵه‌بجه بگاته دوو مانگ، وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده ناتوانێت قه‌ره‌بووى خوێندن بكاته‌وه".
وتیشى "ئێمه ئێستا له‌گه‌ڵ به‌رپرس و به‌ڕێوه‌به‌رانى په‌روه‌رده‌ى سلێمانى دیراسه‌ى دواخستنى خوێندنى ئه‌مساڵ (2016 - 2017) ده‌كه‌ین".
له‌باره‌ى پڕۆگرامه‌كانى وه‌زاره‌تى په‌روه‌ده، وه‌زیرى په‌روه‌رده وتى "به‌شێوازێكى نوێ و سه‌رده‌میانه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ پڕۆگرامه‌كان ده‌كه‌ین و بۆ ئه‌مه‌ش له‌مه‌ودوا خوێندكاران ده‌توانن به‌شێوه‌ى ئۆنلاین پڕۆگرامه‌كانى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده ببینن".

Reviewed by k
on
3:50:00 م
Rating:
ليست هناك تعليقات: