(((وَمَنْ يَقْتُلْ مُؤْمِنًا مُتَعَمِّدًا فَجَزَاؤُهُ جَهَنَّمُ خَالِدًا فِيهَا وَغَضِبَ اللَّهُ عَلَيْهِ وَلَعَنَهُ وَأَعَدَّ لَهُ عَذَابًا عَظِيمًا))) النساْء93
(((مَنْ قَتَلَ نَفْسًا بِغَيْرِ نَفْسٍ أَوْ فَسَادٍ فِي الْأَرْضِ فَكَأَنَّمَا قَتَلَ النَّاسَ جَمِيعًا وَمَنْ أَحْيَاهَا فَكَأَنَّمَا أَحْيَا النَّاسَ جَمِيعًا ))) المائدة 32
تیرۆرستان:
گەر دەتانزانی خوای گەورە لە قورئانی پیرۆزدا چ هەڕەشەیەكی كردووە لەوانەی كە هەر مرۆڤێك یان موسڵمانێك بەبێ هۆ و بەناحەق دەكوژن ، ئەو هەرگیز نەتان دەتوانی دەست ببەن بۆ كارێكی وا ناشیرین و قیزەون كە تیرۆركردنی زانایەكی موفەسیری قورئان بو.
ئەی تیرۆرستان لەوانە لەم دونیادا بتوانن بە مەكر و حیلە و فێڵی ئاغاكانتان و ئەو دەزگا و دامەزراوانەی كەلە پشت ئەوكارەوەن ڕاستی ئەو ڕوداوە دیزە بە دەرخونە بكەن، لەوانەیە بتوانن ڕاستیەكان لە خەڵكی بشارنەوە ، چونكە نە ئێوە و نە ئەو دەستەی پشتی ئێوە ئەوە یەكەم جار و دواجارتان نیە كە دەست بۆ كارێكی ئاوا ناڕەوا و ناشیرین و ناشایستە دەبەن .
خۆزگە زەڕڕەیەك شارەزایتان لە قورئانی پیرۆزدا دەبوو تا بتانزانیایە كە خوای گەورە لە كتێبە پیرۆزەكەیدا چ سزایەكی بۆ ئێوە و ئەوانەی پشتی ئێوە بڕیارداوە .
ئێوە تازە چارەنوسی خۆتان لە دونیاو قیامەتدا ڕەشكرد، ئەوە ئێوەن زەرەر مەندی دونیاو قیامەتن ، جەنابی مامۆستا بە پلەی شەهادەت گەشت انشاوالله ، ئێوەش چاوەڕێی تۆڵە و سزای خوای گەورەبن .
نووسراوه لهلایهن
qasm srush
ليست هناك تعليقات: