Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

په‌یامی رێكخراوی گه‌شه‌پێدانی قوتابیانی كوردستان به‌ بۆنه‌ی(11/17)رۆژی جیهانی قوتابی

په‌یامی رێكخراوی گه‌شه‌پێدانی قوتابیانی كوردستان
به‌ بۆنه‌ی(11/17)رۆژی جیهانی قوتابی

(11/17) رۆژی جیهانی قوتابیه‌ كه‌ هێمایه‌ بۆ به‌رخودان و تێكۆشانی به‌رده‌وامی قوتابیان له‌ پێناو ئازادی و پێشخستنی كۆمه‌ڵگه‌ و سه‌ربه‌خۆی گه‌لانی ژێرده‌سته‌،ئه‌و یاده‌ هێمایه‌ بۆ زیندویه‌تی توێژی قوتابی و داینه‌مۆی شۆرش و گۆرانكاری،هه‌ر به‌م بۆنه‌یه‌وه‌ ئێمه‌ له‌ رێكخراوی گه‌شه‌پێدانی قوتابیانی كوردستان په‌یمان ده‌ده‌ین كه‌ هه‌میشه‌ خزمه‌تكارێ خاك و نیشتیمان و دروشمی رێكخراو (په‌روه‌رده‌ – زانست – داهینان)بین.

قوتابیانی خۆشه‌ویست رۆژی جیهانی قوتابی ئه‌م ساڵ هاوكاته‌ له‌گه‌ڵ چه‌ندین قه‌یران كه‌ رووبه‌ری هه‌رێمه‌كه‌مان بۆته‌وه‌ وه‌كو شه‌ری داعش و قه‌یرانی دارایی گرفتی لایه‌نه‌ سیاسیه‌كان،له‌ ده‌رئه‌نجام ئه‌و كێشانه‌ و چه‌ندین كێشه‌یتری دروستكراوكاریگه‌ری خراپیان كردوه‌ته‌ سه‌رلایه‌نی په‌روه‌رده‌، وه‌ك ناره‌زای مامۆستایان له‌سه‌رسیسته‌می پاشه‌كه‌وت كردنی موچه‌ و دواخستنی موچه‌، به‌داخه‌وه‌ زیاد له‌(500)هه‌زار قوتابیش له‌ خوێندن و فێر كردن ساڵی (2016-2017)بێبه‌شكراون.

بۆیه‌ ئێمه‌ له‌ (11/17) كه‌ رۆژی قوتابیه‌ له‌ جیهان له‌گه‌ڵ ده‌ست پێكردنه‌وه‌ی پرۆسه‌ی په‌روه‌رده‌ و خوێندنین،له‌ هه‌مانكاتدا داوای باشكردنی گوزه‌رانی مامۆستا ده‌ده‌كه‌ین وه‌ پشتگیری مافه‌ ره‌واكانیان ده‌كه‌ین له‌ ئه‌گه‌ری په‌كخستنی خوێندنی ئه‌م ساڵ له‌ ئه‌ستۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی ده‌زانین.
له‌ كۆتایدا ئه‌و یاده‌ پیرۆز ده‌كه‌ین له‌ قوتابیانی هه‌رێمی كوردستان وناوچه‌ ئازادكراوه‌ كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم،به‌ڵێن دووپاتی ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ هه‌میشه‌ پارێزه‌ر و به‌ ده‌ستهێنه‌ری مافه‌ ره‌واكانی قوتابیان ده‌بین.
مه‌كته‌بی سكرتاریه‌تی رێكخراوی گه‌شه‌پێدانی قوتابیانی كوردستان
17/11/2016 هه‌ولێر



نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
qasm srush

په‌یامی رێكخراوی گه‌شه‌پێدانی قوتابیانی كوردستان به‌ بۆنه‌ی(11/17)رۆژی جیهانی قوتابی Reviewed by Unknown on 9:27:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات: