بەوێنە.. زانیاری لەسەر ئەو 10 فەرمانڕەوایەی لە هیتلەر ترسناكترو دڕەندەتر بوون
رۆژنامەی ئیندیپێندتی بەریتانی لەلێكۆڵینەوەیەكیدا، ئەوەی بڵاو كردۆتەوە كە 10 كەسایەتی و سەركردەی وڵاتان لەكاتی فەرمانڕەوایی خۆیاندا خراپتربوون لە ئەدۆڵف هیتلەر.
1- جەنگیزخان : دامەزرێنەری ئیمراتۆرییەتی مەغۆل كەبەگەرەترین ئیمبراتۆرییەت دادەنرێت، بەهۆی كوشتن و وێرانكارییەوە، بوو بە بەرفراوانترین ئیمیراتۆرییەت لەو سەردەمەداو ساڵی 1227 كۆچی دووای كردووە.
2- جۆزیف ستالین : دووەم سەركردەی یەكێتی سۆڤییەتی پێشوو، سەرۆك وەزیرانی ئەو وڵاتەبووە بە دڵ ڕەقی و بەهێزی ناسراوەو سۆڤییەتی لە وڵاتێكی كشتوكاڵییەوە، بۆ وڵاتێكی پیشەسازی گۆڕی لەسەردەمی خۆیدا، دووای كۆشتنی ملیۆنان مرۆڤ لەساڵی 1953 كۆچی دوایی كردووە.
3- ئۆلیڤەر كرومویل: سەركردەیەكی سیاسی و سەربازی بەریتانیی بووە و یەكێك بووە لەدیكتاتۆرەكانی ساڵانی رابردوو، ساڵی 1658 كۆچی دووای كردووە.
4- ئیفا براون: خۆشەویستەكەی ئەدڵۆف هیتلەر بووە، ئەم ژنە كەمتر لە 40 سەعات ژنی هیتلەربووە پێش خۆكوشتنەكەی هیتلەر، لەپاش هەرەس هێنانی ئەڵمانیا لەشەڕی دووەمی جیهانیدا.
5- ئیلیزابێس باسوری، بەڕەچەڵەك مەجەڕییە و هێز و دەسەڵاتی تا چیك وسلۆڤاكیا و پۆڵەند رۆشتووەو بە( پاشای خوێن) ناسراوە بەهۆی مێژووی خوێنینی لە كوشتن و ئازاردانی زیاتر لە 600 كچی هەژار.
6- كاترین دی میشی: ژنی پاشای فەرەنسا هێنری دووەم بووە، گەشتۆتە كۆشكی پاشایەتی و دەسەڵات و ساڵی 1559 ز تا ساڵی 1589 كۆچی ژیاوە، تۆمەتبارە بە ئەنجامدانی كۆشتن و سەڕبرینی هەزاران كەس لە رۆژی جەژنی پیرۆز لەو وڵاتە.
7- لیوبۆلدی دووەم: پاشای بەلجیكابووە و ساڵی 1909 كۆچی دوایی كردووەو بە كوشتنی كۆنغۆ ناسراوە، دووای ئەنجامدان و كوشتنی هەزاران كەسی كۆنغۆ توانی ساڵی 1908 ئەو وڵاتە بخاتە ژێر ركێفی خۆیەوەو ئێستا بە كۆنغۆی دیموكراتی ناسراوە.
8- بۆڵ بۆت: سەركردەیەكی شیوعی كەمبۆدیابووە، ناسراوە بە مەعجونە سورەكە و ساڵی 1976 تا ساڵی 1979 سەرۆك وەزیرانی كەمبۆدیابووە، حاكم و دەسەڵات بەدەستی ئەو وڵاتە بووەو لەماوەی دەسەڵاتی خۆیدا هەزاران كەسی لەوڵاتە كوشتووەو سوتاندووەو لەژێر ئەشكەنجەدا كوشتووە، ساڵی 1979 كۆتایی بەدەسەڵاتەكەی هاتووە.
9- فلاد ئەلمخوزق:فەرمانڕەوای رۆمانیابووە بەشێوەی پچڕپچڕ لەنێوان ساڵانی 1455بۆ 1478 بە دراكۆلا ناسراوبووە،سەرۆكایەتی رێكخراوێكی كردووە كەزۆرێك لە ئافرەتە خانەدانەكانی ئەوروپا تیایدا ئەندام بوون و ئەم رێكخراوەشی لەدژی هێرشی عوسمانییەكان دروست كردووەو زۆر دڵڕەق و خوێنڕیژبووە و شێوازی كوشتنی بە ڕم و تیر جێبەجێكردوە لەگەڵ نەیارەكانیدا، هەزاران كەسی لەو سەردەمەدا كوشتووە كە دژی رێكخراوەكەی وەستاونەتەوە.
10- یەهوزا ئەل ئیسخەریوتی: یەكێكە لە قوتابییەكانی مەسیح ئەوبوو كە یەهودای رادەستی جولەكەكان كرد بەرامبەر بە سی پارچە ئاڵتوون، دوواتر پەشیمان بۆتەوە لەو كردارەی و لەپاش ماوەیەك خۆی كوشتووە.
نووسراوه لهلایهن
didar othman
ليست هناك تعليقات: