کۆبوونەوەی ئەنجومەنی پەروەردەیی پارێزگاری هەولێر بەڕیوەچوو
رۆژی دووشهممه ڕێكهوتى (۲٠۱٦/۱٠/۱٠)ى زايينى (د.پشتيوان سادق) وهزيرى پهروهردهى حكومهتى ههرێمى کوردستان لەگەڵ سەرپەرشتیارانی یەکەم و سەرجەم بەڕێوەبەری پەروەردەکانی پارێزگای هەولێر کۆ بووەوە. سەرەتا وەزیری پەروەردە سوپاسی هەموو سەرپەرشتیاران و بەڕێوەبەران و مامۆستایانی پارێزگای هەولێری کرد کە لەخۆبووردوانە و خەمخۆرانە و بەم قەیرانە ئابوورییە خزمەت دەکەن و “ناهێڵن منداڵە چاوگەشەکان لە خوێندن و زانست داببڕێن و ئەمە گەورەییە کە دڵنیایی دراوەتە پێشمەرگە قارەمانەکان کە منداڵەکانیان لە دەستێکی ئەمیندان”. پاشان یەکە بە یەکەی سەرپەرشتیاران و بەڕێوەبەرانی پەروەردەکان باسی گرفت و کێشە و چارەسەرییەکانیان کرد و پرسی بەردەوامیدان بە خوێندن و خوێندنی ئێواران و خوێندنی خێرا و بە ئینگلیزیکردنی وانەکانی زانست و بیرکاری و تێکەڵکردنەوەی هەندێک قوتابخانە و زۆر بابەتی دیکە، گفتوگۆی نێوان وەزیری پەروەردە و سەرپەرشتیاران و بەڕێوەبەرانی پەروەردە بوو.
نووسراوه لهلایهن
Parwarday Maxmur

ليست هناك تعليقات: