Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

کۆلێژی پزیشکی گشتی

کۆلێژی پزیشکی گشتی

کۆلیژی پزیشکی بە بەرزترین کۆلێژ دائەنرێت لە هەرێمی کوردستان و عێراق دا ،هەروەها بەرزترین نمرەی تاقیکردنەوەی بەکەلۆری وەردەگرێت ساڵی پار کۆلێژی پزیشکی زانکۆی سلێمانی ٩٨.٨ نزمتین نمرە بوو ساڵی پێراریش نزمترین نمرە ٩٧،٨ بووە هەروەها بەشیوەیەکی گشتی خوێندکاری کۆلێژی پزیشکی دەبێت توانەیەکی نمونەیان هەبێت لە خوێندنی بەردەوام و هەوڵدان و ئارام گرتن لەگەڵ ساڵانی درێژی خوێندندا .
پاش ٦ ساڵ خوێندن لە کۆلێژەکەماندا بڕوانامەی MB, Ch.B. بە دەست دەهێنیت و دەبیتە پزیشک و پاش چەند ساڵیک دوای تەواو بوونی کۆلێژ دووبارە دەست بە خوێندنی بۆرد دەکەیتەوە و دەبیتە پزیشکی پسپۆر .
خوێندن لە کۆلێژەماندا ئەتباتە ژیانێکی نوێ و پڕ زانیاریەوە و چەندین دەرگای نوێی زانستت لێ دەکرێتەوە و گەشت بە ناو گشت زانستە پزیشکی و زیندەزانیەکاندا دەکەیت ، هەر لە ساڵانی سەرەتادا توێکاری لەشی مرۆڤ ئەخوێنیت دەمار و خوێنبەر و ئێسک و مێشک و وردەکاریەکانی لەشی مرۆڤ شارەزا ئەبیت و خوێندنی شانەکانی لەشی مرۆڤ لە ژێر مایکۆسکۆپدا و چۆنێتی گەشەی مرۆڤ لە سکی دایکیدا لە ساتی یەک گرتنی تۆ و هێلکە تاوەکو لە دایک بوونی و چۆنێتی کارکردنی ئەندامەکان و سود و زیانی مادەکان لەسەر لەش و پێکهاتەی کیمیاوی و ئەو نەخۆشیەنەی توشی مرۆڤ دەبن دیاریدە زگماکیەکان و ناساندنی بەکتریا و ڤایرسەکان و مشەخۆرەکان بە خودی خوێندکار لە لایەن دکتۆرەکانەوە و فێر بوون گشت دەرمانەکان کە لە نەخۆشیدا بەکار دێت 
پاشان لە ساڵی چوارەمدا بابەتەکان بەرەو کلینیکاڵی دەڕوات و تێیدا چارەسەری نەخۆشیەکان و چۆنێتی چارەسەر کردن فێر دەبیت و تێیدا نەخۆشیە دەرونیەکان و نەخۆشیە جەستیەکان بە دوورو درێژی ئەخوێندرێت لە ناو کۆلێژ و لە ناو نەخۆشخانەکاندا.
٣ ساڵی سەرەتای وانە پراکتیکەکان لە ناو تاقیگەدا ئەخوێندرێت و پاشان ٣ ساڵی کلینیک(کۆتا) وانە پراکتیکەکان لە نەخۆشخانەکاندا ئەخوێندرێت .

ئەو وانانەی لە کۆلێژی پزیشکیدا دەخوێنرێت
ساڵی یەکەم: 
anatomy(توێکاری) 
biology(زیندەوەر زانی)
chemistry (کیمیا)
physic (فیزیا)
computer 
کوردی 
critical thinking 

ساڵی دووهەم :
physiology (کار ئەندامزانی)
biochemistry (کیمیای ژیانی)
anatomy (توێکاری)
histology(شانەزانی)
embryology (کۆرپەلەزانی)

ساڵی سێهەم :
pathology (نەخۆشی زانی)
pharmacology (دەرمانزانی)
Parasitology and immunology (مشەخۆریزانی و بەرگری زانی)
Microbiology (bacteriology and virology)(وردەزیندەزانی ڤایرۆلۆجی و بەکتریالۆجی)
Community medicine(پزیسکی کۆمەڵ)
Basic surgery(بنەمای نەشتەرگەری)
Basic medicine(بنەمای هەناوی)


ساڵی چوارهەم:
Obstetrics(منداڵبوون)
Medicine (هەناوی)
General surgery(نەشتەرگەری)
Pediatrics(نەخۆشی مناڵان)
Forensic medicine(پزیشک دادوەری)
Community and Family medicine(پزیسکی کۆمەڵو خێزان)
Psychology(دەروناسی)

ساڵێ پێنجەم:
Radiology(تیشک زانی)
Ophthalmology(نەخۆشیەکانی چاو)
Ear, nose and throat(قورگ و لوت و گوێ)
Orthopedics (شکاوی)
Urology(میزەڕۆزانی)
Gynecology(نەخۆشیەکانی ژنان)
Pediatrics(نەخۆشی مناڵان)
medicine (هەناوی)
psychiatry(نەخۆشیە دەرونیەکان)
surgery and anesthesia (نەشتەرگەری و بەنج)
dermatology (نەخۆسیەکانی پێست)

ساڵی شەشەم:
Medicine (هەناوی)
Surgery(نەشتەرگەری)
Pediatrics(پزیشکی منداڵان)
Gynecology and obstetrics(مناڵ بوون و نەخۆشی ژنان.


کۆلێژی پزیشکی گشتی Reviewed by k on 9:10:00 م Rating: 5

هناك تعليق واحد:

  1. پێویستم بەزانیاری سکۆلەرشەیپی بەشی پزیشکی دەرەوەی وڵات سوپاس بۆوەڵامدانەوە جگە لەئێران و تورکیا

    ردحذف

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.