خوێندنی باڵا: لهههفتهی داهاتووهوه خوێندكاران دهتوانن سیستمی زانكۆلاین بهكاربهێنن
وهزارهتی خوێندنی باڵا و توێژینهوهی زانستی رایدهگهیهنێت "له ههفتهی داهاتووهوه قوتابی و خوێندكارانی دهرچووی 12ی ئامادهیی لەڕێگەی سیستمێکی ئەلیکترۆنییەوە دەتوانن بە کۆدی تاقیکردنەوەکانی قۆناغی دوانزەی ئامادەیی بچنە ناو سیستمی زانکۆلاین".
له راگهیەندراوێكی وهزارهتی خوێندنی باڵاوتوێژینهوهی زانستی كه كۆپیهكی بۆ دواڕۆژ نێردراوه، ئاماژهبهوهكراوه، وەزارەتی خوێندنی باڵا دەرچوانی دوانزەی ئامادەیی ئاگاداردەکاتهوه بەتایبەت ئەوانەی ناوی بەکارهێنەر و وشەی تێپەڕ (یوزەر نەیم و پاسوۆرد)یان لەڕێگەی پەروەردە و خوێندنگە و قوتابخانەکان بەدەست نەگەیشتوە، لەهەفتەی داهاتودا لەڕێگەی سیستمێکی ئەلیکترۆنیەوە دەتوانن بە کۆدی تاقیکردنەوەکانی قۆناغی دوانزەی ئامادەیی بچنە ناو سیستمی زانکۆلاین، دواتریش ژمارەی تەلەفۆنی خۆیان یاخود کەسێکی نزیکی تۆماربکات و پاشانیش لەڕێگەی کورتەنامەیەکەوە ناوی بەکارهێنەر و وشەی تێپەڕ (یوزەر نەیم و پاسوۆرد) بەدەستدەگات و دەتوانێت بچێتە ناو سیستمی زانکۆلاین".
له راگهیەندراوهكهی وهارهتی خوێندنی باڵادا، ئهوهشخراوهتەڕوو، وەزارەت ئاگاداری دەرچووانی دوانزەی ئامادەیی دەکات ناوی بەکارهێنەر و وشەی تێپەڕ بەباشی بپارێزن، چونکە دواتر لەڕێگەی ئەو (بەکارهێنەرو وشەی تێپەڕ) کە بەدەستیان دەگات دەتوانن بچنە ناو سیستمی زانکۆلاین بۆ هەڵبژاردنی بەش و کۆلێژەكانیان.
له كۆتایی راگهیەندراوهكهدا هاتووه "بەهۆی ئەوەی ژمارەیەکی زۆر لە خوێندنگە و قوتابخانەکانی سنووری هەردوو پاریزگای سلێمانی و هەڵەبجە و چەند شوێنێکی دیکە دەوام تیایاندا نیە و مامۆستا و فەرمانبەران بایکۆتی دەوامیان کردوە، بۆیە نەتوانرا ناوی بەکارهێنەر و وشەی تێپەڕ لە کاتی خۆیدا بگەیەنرێتە خوێندکاران و قوتابیانی سنوری ئەو دوو پارێزگایە، بۆیە بەڕێگەی ئەلیکترۆنی ناوی بەکارهێنەر و وشەی تێپەڕ دەگەیەنرێتە دەرچوانی دوانزەی ئامادەیی".
خوێندنی باڵا: لهههفتهی داهاتووهوه خوێندكاران دهتوانن سیستمی زانكۆلاین بهكاربهێنن
Reviewed by k
on
8:52:00 م
Rating:
ليست هناك تعليقات: