Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

(کۆلێژی پزیشکی ددان)

کۆلێژی پزیشکی ددان یەکێکە لە کۆلێژە گرنگەکانی زانکۆی سلێمانی، لە ساڵی ١٩٩٦ دامەزراوە، کە ساڵانە نزیکەی (٥٠-٧٠) خوێندکار وەردەگرێت، ئەم کۆلێژە پێک دێت لە ڕاگرایەتی کۆلێژ و بەشی تاقیگەکان و هۆڵەکانی خوێندن و نەخۆشخانەی کلینیکی تایبەت بە چارەسەری ددان...
کە لەم نەخۆشخانەیەدا خوێندکارانی هەردوو قۆناغی چوار و پێنج لە ژێر سەرپەرشتی مامۆستایانی کۆلێژدا چارەسەری ژمارەیەکی زۆر لە نەخۆش دەکەن ..
لە لایەکی دیکەوە خوێندکاران بە شێوەیەکی بەرجەستە هەڵسوکەوت لەگەڵ نەخۆش دەکەن و بە پراکتیکی فێری بەکارهێنانی ئەو زانستە دەبن کە لە کۆلێژ وەری دەگرن، تێکڕای مامۆستایانی کۆلێژی پزیشکی ددان ژمارەیان دەگاتە ٦١ مامۆستا ، کە پێك هاتوون لە مامۆستایانی پڕۆفیسۆر و مامۆستایانی خاوەن بڕوانامەی ماستەر و دکتۆرا، کە لە هەردوو بواری ثیۆری و پراکتیکیدا وانە بە خوێندکارانی کۆلێژ دەڵێن، وە لە کۆلێژدا ١٤ موعید سەرپەرشتی خوێندکاران دەکەن، لە تاقیگەکان و کلینیکەکانی کۆلێژدا..
ژمارەی خوێندکارانی کۆلێژ بە گشتی ٢٦٣ خوێندکارە ، کە هەر پێنج قۆناغەکەی کۆلێژ پێك دەهێنن، کلینیکەکانی کۆلێژی پزیشکی ددان چارەسەر پێشکەش دەکەن لەم بەشانەدا:
١- بەشی پشکنین:
لەم بەشەدا ئەو هاوڵاتییانەی سەردانی نەخۆشخانەی کۆلێژ دەکەن، پشکنینی پێویستیان بۆ دەکرێ و دەنێردرێن بۆ بەشەکانی تر بە مەبەستی چارەسەر.
٢- بەشی دروستکردنی ددان:
خوێندکاران لەم بەشەدا تاقم یا نیو تاقم بۆ ئەو نەخۆشانە دروست دەکەن کە سەردانی کلینیك دەکەن.
٣- بەشی تیشك:
لەم بەشەدا خوێندکاران زانستی تیشك گرتن و بەکارهێنانی X-Ray بۆ ناسینەوەی نەخۆشییەکانی دەم و ددان و پوك فێر دەبن.
٤- بەشی چارەسەری ددان:
کە ژمارەیەکی زۆر لە نەخۆش ڕۆژانە ڕووی تێدەکەن بۆ پڕکردنەوەی ددان و دروستکردنی کیف بۆ ددان و چارەسەر دەکرێن.
٥- بەشی نەخۆشییەکانی پوك :
لەم بەشەدا پاکردنەوەی ددان و چارەسەرکردنی نەخۆشییەکانی پوك و هەندێك نەشتەرگەری بچوك لە لایەن خوێندکارانەوە ئەنجام دەدرێن.
٦- بەشی ڕاستکردنەوەی ددان و پزیشکی ددانی منداڵان و ددان پارێزی:
لەم بەشەدا ڕاستکردنەوەی ددان و چارەسەری ددانی منداڵان و چالاکی گەڕان بە قوتابخانەکاندا ئەنجام دەدرێت، بە مەبەستی ئامۆژگاری کردنی منداڵان و پێدانی ئامۆژگاری پزیشکی لە پێناو پاراستنی تەندروستی ددانی منداڵان.
٧- بەشی نەشتەرگەری دەم و ددان:
کە لەم بەشەدا ددان دەرهێنان و نەشتەرگەری بچوكی وەك (ڕێک کردنەوەی ئێسکی شەویلگەکان و دەرهێنانی ددان بە نەشتەرگەری و چەندین نەشتەرگەری بچوکی تر) ئەنجام دەدرێت.
کەمترین دەرەجەشی وابزانم ٩٦.٧ بوو، بەرزترینیش ٩٨.٧
وانەکانی کۆلێژی پزیشکی ددان
--------------------------
ساڵی یەکەم:
زیندەوەرزانی (Biology)
کوردی و زاراوەی پزیشکی(Kurdology & Terminology)
کیمیا (Chemistry)
فیزیا (Physics)
کۆمپیوتەر(Computer)
توێکاری ( Anatomy)
توێکاری ددان (Dental Anatomy)
(Criticat Thinking)
----------------------------
ساڵی دووەم:
کارئەندامزانی (Physiology)
کیمیای ژیانی (Biochemistry)
شانەزانی (Histology)
توێکاری (Anatomy)
شانەزانی دەم (Oral Histology)
دروستکردنی ددان (Prosthodontics)
کەرەسەکانی ددان (Dental Materials)
--------------------------
ساڵی سێیەم:
نەخۆشیزانی (Pathology)
دەرمانزانی (Pharmacology)
وردە زیندەوەرزانی (Microbiology)
پزیشکی کۆمەڵ (Community Medicine)
نەشتەرگەری گشتی (General Surgery)
پزیشکی گشتی (General Medicine)
چارەسەری ددان (Conservative Dentistry)
دروستکردنی ددان (Prosthodontics)
نەشتەرگەری دەم (Oral Surgery)
------------------------------
ساڵی چوارەم :
نەشتەرگەری دەم (Oral Surgery)
نەخۆشییەکانی دەم (Oral Pathology)
وێنەگرتنی دەم (Oral Imaging)
دروستکردنی ددان (Prosthodontics)
نەخۆشی و نەشتەرگەری دەوروبەری ددان (Periodontics)
چارەسەری ددان (Conservative Dentistry)
پزیشکی ددانی کۆمەڵ (Community Dentistry)
ڕاستکردنەوەی ددان (Orthodontics)
---------------------------------
ساڵی پێنجەم:
نەشتەرگەری دەم (Oral Surgery)
نوشداری دەم (Oral Medicine)
نەخۆشی و نەشتەرگەری دەوروبەری ددان (Periodontics)
دروستکردنی ددان (Prosthodontics)
نوشداری ددانی منداڵان (Pedodontics)
ڕاستکردنەوەی ددان (Orthodontics)
ددانپارێزی (Prevethve Dentistry)
چارەسەری ددان (Conservative Dentistry)

(کۆلێژی پزیشکی ددان) Reviewed by k on 9:10:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.