Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

چیرۆکی کردنەوەی یەکەمین قوتابخانەی دوای راپەڕین

xwendn la basraیست و چوار ساڵ له‌مه‌وبه‌ر، رۆژی شەشی ئۆکتۆبەر به‌ جه‌ژنی مامۆستایانی هه‌رێمی كوردستان دیاریکرا. ئه‌و كات بەشێكی هه‌ره‌ زۆری ئه‌و مامۆستایانه‌ی به‌شداریی پرۆسه‌ی په‌روه‌رده‌و فێركردن بوون به‌شێوه‌ی خۆبه‌خش كاریان ده‌كرد. 

رووداو دەچێتە ئه‌و قوتابخانه‌یه‌ی كه‌ یه‌كه‌م زه‌نگی خوێندنی له‌ باشووری كوردستان دوای راپه‌ڕینی به‌هاری 1991ی لێدرا و یه‌كه‌م زه‌نگیش بوو كه‌ لەژێر ده‌سه‌ڵاتی كورددا جارێكی دیكه‌ پرۆسه‌ی په‌روه‌رده‌و فێركردن دەستیپێکردەوە.
كۆڕه‌و خه‌ڵكێكی زۆری له‌و قوتابخانه‌یه‌ كۆكردبووه‌وه‌، بۆ كردنه‌وه‌ی قوتابخانه‌ له‌ چۆمان پێویست بوو بیناكه‌ چۆڵبكرێت، به‌ره‌ی كوردستانی هانا بۆ رێكخراوه‌ خێرخوازییه‌ بیانییه‌كان ده‌بات و له‌ ماوه‌ی 50 رۆژ قوتابخانه‌كه‌ نۆژه‌نده‌كرێته‌وه‌ و دواتر یه‌كه‌م تابلۆی قوتابخانه‌ به‌ ئاڵای كوردستان هه‌ڵده‌واسرێت.
ئه‌مه‌ یه‌كه‌م فەر‌مانی كردنه‌وه‌ی قوتابخانه‌ی سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتی كورده‌ له‌ دوای راپه‌ڕینی به‌هاری 91، خه‌ڵك و به‌ره‌ی كوردستانی كه‌ل و په‌لی خوێندن دابین ده‌كه‌ن و ژماره‌یه‌كی زۆری هاونیشتمانیش كه‌ هه‌ڵگری بڕوانامه‌ی دیبلۆم و بەكالۆریۆس بوونه‌ به‌شێوه‌ی خۆبه‌خشی بوونه‌ته‌ مامۆستای قوتابخانه‌كه‌.
عه‌لی شه‌ریف دوای دووساڵ له‌ كاری خۆبه‌خشی ئه‌و كات بووەته‌ مامۆستا و تا ئیستاش له‌ كاره‌كه‌ی به‌رده‌وامه‌ و ده‌ڵێت، كاركردنیان بۆ نه‌وه‌ی ئیستا بووه‌و هه‌ستی نیشتمان په‌روه‌ری وایكردبوو بیر له‌ مووچه‌ نه‌كه‌نه‌وه‌.
عەلی شەریف، مامۆستا لە چۆمان دەڵێت: “هه‌ستی كوردایه‌تی و نیشتمان په‌روه‌ری هێنده‌ به‌ سه‌رماندا زاڵ بوو كه‌م كه‌س هه‌بوو بیر له‌ پاره‌و مووچه‌ بكاته‌وه‌ كێ پاره‌ی بیر بوو، ئێمه‌ كه‌ رۆژانه‌ كارمان مامۆستایه‌تی خۆبه‌خشی بوو مه‌گه‌ر به‌ره‌ی كوردستانی وه‌ك ته‌واوی خێزانه‌كانی دیكه‌ی لێقه‌وماو بڕێك خۆراكی پێداباین و بۆ ماڵ و منداڵه‌كانمان بردباوه،‌ ده‌نا پاره‌مان هه‌ر بیر نه‌بوو”.
دوابه‌دوای كردنه‌وه‌ی ئه‌و قوتابخانه‌یه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان ده‌رگای قوتابخانه‌ی شار و شارۆچكه‌كانی دیكه‌ش به‌رووی قوتابیاندا كرانه‌وه‌و له‌ یه‌كه‌م كۆنگره‌ی مامۆستایانیش له‌ ساڵی 1992، رۆژی 6/10 كرا به‌ جه‌ژنی مامۆستایانی هه‌رێمی كوردستان.

لینکی راپۆڕتەکەی تەلەفزیۆنی رووداو

http://rudaw.net/sorani/kurdistan/071020168



نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
Parwarday Maxmur

چیرۆکی کردنەوەی یەکەمین قوتابخانەی دوای راپەڕین Reviewed by Unknown on 9:09:00 ص Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.