Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

به‌شی‌ جیۆلۆجی‌ سه‌ر به‌ سكووڵی‌ زانست

به‌شی‌ جیۆلۆجی‌ سه‌ر به‌ سكووڵی‌ زانسته‌ كه‌ له‌ ساڵی‌ 1975 دا له‌ زانكۆی‌ سلێمانی‌ دامه‌زرا، پاشان له‌ ساڵی‌ 1981 دا له‌ لایه‌ن رژێمی‌ به‌عسه‌وه‌ له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م كۆلێژ و به‌شه‌كانی‌ تری‌ زانكۆی‌ سلێمانی‌ دا روخێنرا بۆیه‌ هه‌ر له‌ هه‌مان ساڵدا گواسترایه‌وه‌ بۆ هه‌ولێر. له‌ ساڵی‌ 1994 دا جارێكی‌ تر به‌شی‌ جیۆلۆجی‌ وه‌ك به‌شێك له‌ زانكۆی‌ سلێمانی‌ به‌ هه‌وڵ و ته‌قه‌لای‌ ناوخۆ و رێكخراوه‌ ناحكومی و مرۆییه‌كان دامه‌زرایه‌وه‌.به‌شی‌ جیۆلۆجی‌ ئامانجی‌ به‌شداریكردنه‌ له‌ بوژاندنه‌وه‌ی‌ ئابووری‌ كوردستان و بنیاتنانه‌وه‌ و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی‌ گوند و ناوچه‌ كاولكراوه‌كانی‌ كوردستان له‌ رێی‌ گه‌ران و ئه‌نجامدانی‌ توێژینه‌وه‌ له‌سه‌ر سه‌رچاوه‌ی‌ سروشتی‌ و كان و مادده‌ی‌ به‌نرخ و كه‌ره‌سته‌ی‌ خاودا كه‌ پێویستن بۆ بنیاتنانه‌وه‌ی‌ كوردستان. هه‌روه‌ها كارده‌كات بۆ پاراستنی‌ سروشتی‌ جوانی‌ كوردستان له‌ كاریگه‌ریه‌ خراپه‌كانی‌ پیس بوونی‌ ژینگه‌. به‌شی‌ جیۆلۆجی‌ هانی‌ ئه‌نجامدانی‌ باس و لێكۆڵینه‌وه‌ ده‌دات له‌ سه‌ر سه‌رجه‌م بابه‌ته‌ جیۆلۆجیه‌ جۆراوجۆره‌كان و هه‌روه‌ها كارده‌كات بۆ دامه‌زراندنی‌ سه‌نته‌رێكی‌ راوێژكاری‌ جیۆلۆجی‌ و سه‌نته‌رێكیش بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ی‌ جیۆلۆجی‌ به‌ مه‌به‌ستی‌ گه‌ران به‌ دوای‌ نه‌وت، گاز، كانه‌ خه‌ڵوز و مه‌رمه‌ر و هتد. ئامانجێكی‌ تری‌ به‌شه‌كه‌ كردنه‌وه‌ی‌ مۆزه‌خانه‌یه‌كی‌ سروشتی‌ مێژووییه‌ له‌ كوردستان دا. به‌شی‌ جیۆلۆجی‌ به‌رده‌وام گه‌شتی‌ زانستی‌ و كۆرسی‌ راهێنانی‌ جیۆلۆجی‌ مه‌یدانی‌ ئه‌نجام ده‌دات بۆ سه‌رجه‌م ئه‌و خوێندكارانه‌ی‌ كه‌ بۆ به‌ده‌ستهێنانی‌ بروانامه‌ی‌ به‌كالۆریۆس و خوێندنی‌ باڵا له‌ به‌شه‌كه‌دا ده‌خوێنن، ئه‌مه‌ش به‌مه‌به‌ستی‌ به‌رزكردنه‌وه‌ی‌ ئاستی‌ زانستیان و به‌ره‌وپێش بردنی‌ بواری‌ جیۆلۆجی‌ له‌ كوردستان دا.ستافێكی‌ ماندوونه‌ناس له‌ به‌شی‌ جیۆلۆجی‌ دا كارده‌كات كه‌ پێك دێت له‌: یه‌ك پرۆفیسۆر، 12 پرۆفیسۆری‌ یاریده‌ده‌ر، 22
مامۆستا، 20 مامۆستای‌ یاریده‌ده‌ر و 14 معید.
لە ئێستا دا کەمترین کۆنمرەی ساڵی ٢٠١٢
کەمترین کۆنمرەی پارێزگا 567
کەمترین کۆنمرەی گشتی565

به‌شی‌ جیۆلۆجی‌ سه‌ر به‌ سكووڵی‌ زانست Reviewed by k on 9:16:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات: