پەروەردەی مەخموور:کۆبوونەوە لەگەڵ سەرجەم بەڕیوبەڕی ئامادەییەکان بەڕێوەچوو
رۆژی دوو شەممە ڕیکەوتی ( ١٠\١٠\٢٠١٦ ) بە ئامادەبوونی بەرێز مامۆستا عباس محمد بەڕێوبەڕی پەروەردەی مەخموور و سەرپەرشتیاری یەکەم و سەرپەرشتیاری کارگێڕی ئامادەییەکان لە بەڕێوبەڕایەتی پەروەردەی مەخموور کۆبوونەوەیەکی فراوان لەگەڵ سەرجەم ئامادەییەکانی سنوری بەریوبەرایەتی پەروەردەی مەخموور بەڕێوەچوو ..
لەم کۆبوونەوەیەدا کێشە و گرفتی ئامادەییەکان باسی لێوەکرا لەلایەن بەڕێوبەڕی قوتابخانەکان بۆ ئەوەی لە ساڵی نوێی خوێندن رێژەی دەرچوون و نمرەی قوتابیان لە ئامادەییەکان لە ئاستێکی بەرزدا بێت و بتوانیت لە ئاستی چاوەروانییەکان بیت .
لە سەرەتدا بەڕێوبەڕی پەروەردەی مەخموور سوپاس و دەستخۆشی ئاراستەی سەرجەم مامۆستایان و فەرمانبەران و سەرپەرشتیاران کرد کە بەشێوەیەکی دڵسۆزانە ئەرکەکانی قۆیان بەجێ گەیاندووە سەرەرایی قەیرانیکی سەختی دارایی بەڵام توانیویانە سەرکەوتوانە مناڵان و قوتابیان لە خوێندن بەردەوام بن ، لە هەمانکاتدا بەرنامە و پلانی پەروەردەی مەخموری بۆ ئامادەبووان ئاشکرا کرد لەبارەی بەرەوپێشبردنی ئاستی زانستی قوتابیان لە وەرزی نوێی خوێندندا .لای خۆشیانەوە بەڕێوبەڕی قوتابخانەکان و سەرپەرشتیاران بە پیشنیار و تیبینیەکانیان توانیان کۆمەک بە ئامانجی کۆبونەوەکە بکەن .
نووسراوه لهلایهن
Parwarday Maxmur

ليست هناك تعليقات: