Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

مامۆستایانی سلێمانی لەسەر بایکۆت دوا ھەڵوێست ڕادەگەیەنن

ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازی لە روونکردنەویەکدا جەخت لەسەر بەردەوامیدان بە بایکۆتکردنی ھۆڵەکانی خوێندن دەکاتەوەو جێگری سەرۆکی لقی سلێمانی یەکێتی مامۆستایانیش دەنگۆی دەستپێکردنەوەی پرۆسەی خوێندن بەبێ جێبەجێکردنی داواکارییەکانی مامۆستایان رەتدەکاتەوە.
لە روونکردنەوەکەدا ھاتووە: ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازی، بڕیاریدا بە بەردەوامبوونی لە چالاکیەکانی و تا جێبەجێکردنی داواکاریەکانیشمان، بەردەوام دەبین لە فشارەکان.
لەلایەکی دیکەوە، سەنگەر فایەق جێگری سەرۆکی لقی سلێمانی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان، ئەو دەنکۆیانەی رەتکردەوە کە باس لەوە دەکرێت رۆژی یەکشەممە، ئەنجومەنی پارێزگاو لقی سلێمانی یەکێتی مامۆستایان و چەند دەزگایەکی تر کۆدەبنەوەو بڕیار لەسەر شکاندنی بایکۆت دەدەن".
دەقی روونکردنەوەی ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازی:
*ڕوونکردنەوەیەک لە ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازییەوە بۆ سەرجەم مامۆستایان و فەرمانبەران و مووچە خۆران و قوتابیان و کەسوکارە بەڕێزەکانیان .
*بەڕێزان لە ئەنجامی خەمساردی و بە دەنگەوە نەھاتنی دەسەڵات دارانی ھەرێمی کوردستان و درێژەکێشانی ستەمی بە ناو پاشەکەوت و قورس بوونی بژێوی ژیانی مامۆستایان و مووچە خۆران، ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازی بڕیاری دا بە بەردەوام بوونی لە چالاکیەکانی بە ئەنجام دانی خۆپیشاندان بە ھەماھەنگی و بەشداری ئێوەی ماف خوراوی بەڕێز کە بڕیار دراوە لە ڕۆژی یەک شەممە ٢٠١٦/١٠/٢٣ لە بەردەم پەروەردەی ڕۆژئاوا ئەنجام بدرێت چونکە حکومەتی ھەرێم ھیچ کام لە داواکارییەکانی جێ بە جێ نەکردووە بۆیە تا جێ بەجێ کردنی داواکاریەکانمان بەردەوام دەبین لە فشارەکان.
بەڕێزان شایانی باسە ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازی بەردەوام لە پەیوەندی و ڕاگۆڕینەوەدایە لەگەڵ سەرجەم توێژە ناڕازییەکان بۆ گەیشتن بە مافە ڕەواکانمان و بڕیاری لە گۆڕینی شێوازی چالاکیەکانی داوە لەسەر پێشنیار و تێبینی یەکانی ئێوەی بەڕیز بۆیە ئامادەبوونت لە بەردەمی پەروەردەی ڕۆژئاوا زیاتر نزیکمان دەکاتەوە لە جێ بە جێ کردنی داواکاریەکانمان.
لە کۆتایی دا سەری ڕێز و وەفا بۆ شەھیدان و خانەوادەکانیان دادەنەوێنین و ئەمەک و پێزانینمان ھەیە بۆ برایانی پێشمەرگەمان.
وە ئەم ھەفتەیە لە ژێر ناوی
( ھەفتەی خۆڕاگری و پشتیوانی پێشمەرگە )
بەردەوام دەبین لە خۆپیشاندان
بایکۆت بەردەوامە
ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازی
٢٠١٦/١٠/٢٠



مامۆستایانی سلێمانی لەسەر بایکۆت دوا ھەڵوێست ڕادەگەیەنن Reviewed by k on 9:16:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.