Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

لەبارەی ئەژمارنەکردنی ئەمساڵی خوێندن یونیسێف ڕونکردنەوە دەدات

لەبارەی ئەژمارنەکردنی ئەمساڵی خوێندن یونیسێف ڕونکردنەوە دەدات
ڕێکخراوێکی سەر بەنەتەوەیەکگرتوەکان لەبارەی ھەژمارنەکردنی ئەمساڵی خوێندن لەھەرێمی کوردستان بەھۆی بایکۆتی مامۆستایانەوە ھاتەدەنگ و ڕایدەگەیەنێت، "ھەژمارنەکردنی خوێندن لەدەسەڵاتی حکومەتی ھەرێمە نەک ئێمە"، بەرپرسێکی ڕێکخراوی یونیسێف لەڕێگەی SNNوە زانیاریی زیاتر ئاشکرادەکات.


عەبدولقادر کاکە سور نوێنەری ڕێکخراوی یونیسێفی سەر بەنەتەوەیەکگرتوەکان لەھەرێم بەSNNی ڕاگەیاند، "یونیسێف بەردەوامبونی بایکۆتی خوێندن لەچەند شوێنێکی ھەرێمی کوردستان وەک ڕوداوێکی گەورە سەیردەکات و زۆریش بەداخە بۆ ئەو دۆخەی خوڵقاوە".
نوێنەرەکەی ڕێکخراوەکەی سەر بەنەتەوەیەکگرتوەکان زیاتر لەوبارەیەوە وتی:"بەردەوامبونی بایکۆت بۆ ماوەی دوو مانگ و ھەژمارنەکردنی خوێندن بەو ھۆیەوە، ھیچ پەیوەندیەکی بەیونیسێفەوە نییە".
نوێنەری ڕێکخراوی یونیسێف ڕونکردنەوەی زیاتریداو وتی:"ئەو پرسە لەدەسەڵاتی حکومەتی ھەرێمی کوردستان خۆیدایەتی کە بڕیاربدات ئەمساڵی خوێندن ھەژمارنەکات لەو شوێنانەی بایکۆت تێیدا بەردەوامبوە".
باسی لەوەشکرد،  بۆ بەردەوامی پرۆسەی خوێندن، ھاوکاری حکومەتی ھەرێم دەکەن و ھەوڵی جدی دەدەن بۆ ئەوەی ئەو پرۆسەیە لەھیچ شارو شارۆچکەیەکی ھەرێم دوانەخرێت.

لەبارەی ئەژمارنەکردنی ئەمساڵی خوێندن یونیسێف ڕونکردنەوە دەدات Reviewed by k on 5:55:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.