Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

وەزارەتی خوێندنی باڵا پەیامێک ئاراستەی خوێندکارانی زانکۆی ئیشق دەکات

وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵاو توێژینه‌وه‌ی زانستی حكومه‌تی هه‌رێم داوا له‌ خوێندکاران ده‌كات بەهیچ شێوەیەک قیستی کرێی خوێندنی زانكۆی ئیشق نه‌ده‌ن تا چارەنووسی زانكۆکەیان یەکلایی دەبێتەوە.
 
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 28ی ته‌مووزی  2016، وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵاو توێژینه‌وه‌ی زانستی حكومه‌تی هه‌رێم سەبارەت بە چارەنووسی زانکۆی ئیشق، له‌ راگه‌یاندراوێكدا داوا له‌ خوێندكارانی زانكۆكه‌ ده‌كات تا ئەو کاتەی چارەنووسی زانکۆی ئیشق لە هەرێمی کوردستان یەکلادەبێتەوە خوێندكاران بەهیچ شێوەیەک قیستەکانی کرێی خوێندن لەم زانکۆیە نەدەن.
له‌ راگه‌یاندراوه‌كه‌ی وه‌زارتی خوێندنی باڵا كه‌ وێنه‌یه‌كی بۆ دواڕۆژ نێردراوه‌، ئاماژە به‌وه‌كراوه‌كه‌ وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بۆ یەکلاکردنەوەی چارەنووسی زانکۆی ئیشق بەفه‌رمانی وزاری ژمارە (١٢٥٠٢) لە 18ی ئابی 2016، لیژنەیەکی پێکهێناوە، لیژنەکەی وەزارەت لەئێستادا کارەکانی بەردەوامە و دواتر بڕیاری کۆتایی لەبارەی چارەنووسی زانکۆکە دەدات.
زانكۆی ئیشق له‌لایه‌ن كۆمپانیای فه‌زاله‌ر-ەو لەلایەن بزوتنه‌وه‌ی خزمه‌تی فه‌تحوڵا گوله‌نه‌وه‌ خواندارییه‌تی ده‌كرێت.
بزوتنه‌وه‌كه‌ له‌ 15ی ته‌ممووزی 2016، له‌لایه‌ن به‌رپرسانی توركیا به‌ تۆمه‌تی ئه‌نجامدانی كوده‌تا له‌ توركیا تۆمه‌تباركراوه‌،‌ ئه‌و وڵاتەش‌ داوای له‌ هه‌رێمی كوردستان كرد، سه‌رجه‌م زانكۆ و خوێندگاكانی سه‌ر به‌و ره‌وته‌ دابخەن.
وەزارەتی خوێندنی باڵا پەیامێک ئاراستەی خوێندکارانی زانکۆی ئیشق دەکات Reviewed by k on 5:20:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات: