Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

كەلار: بەهۆی بایكۆتەوە هەزار خوێندكار وازیان لە خوێندن هێناوە

بەڕێوەبەری پەروەردەی كەلار ئاشكرایدەكات، لەماوەی ساڵی ڕابردوودا بەتەنیا لە سنوری قەزای كەلاردا هەزار خوێندكار وازیان لە خوێندن هێناوە، بەشێک لە کەسوکاری خوێندکارانیش هۆکارەکەی بۆ قەیرانی دارایی دەگەڕێننەوە.
 
شێروان محەمەد بەڕێوەبەری پەروەردەی كەلار بەدواڕۆژی ڕاگەیاند، لەماوەی ساڵی ڕابردووی خوێندن، بەپێی ئەو ئامارەی لە قوتابخانەكانی سنوری قەزای كەلاردا وەریانگرتووە، بەتەنیا لە قوتابخانە بنەڕەتیەكانی سنورەكە ساڵی ڕابردوو هەزار خوێندكار وازیان لە خوێندن هێناوە.
وتیشی"بایكۆتی خوێندن لە لایەن مامۆستایان و دەوام نەكردنیان لە ناوەندەكانی خوێندن هۆكاربووە بۆ ئەمە، چونكە بە جیاواز لە ساڵانی پێشوو هیچ ساڵێك وەكو ساڵی پێشوو وازیان لە خوێندن نەهێناوە".
بەڕێوەبەری پەروەردەی كەلار ئاماژەی بەوەشدا، وازهێنانی خوێندكاران لە خوێندن بەو ژمارە زۆرە، مەترسییەكی گەورەیە و كاریگەریەكی بەرچاوی خراپی دەبێت لەسەر بڵاوبونەوەی ڕێژەی نەخوێندەواری".
مامۆستا دلێر کەریم، یەکێک لە مامۆستایانی ناڕازی لەکەلار، بە دواڕۆژی ڕاگەیاند" ئێمە و پەروەردەی کەلاریش ئەبێ ئەو پرسیارە لە حکومەت بکەین کە بۆچی خوێندکاران واز لەخوێندن دێنن؟ چونکە ئەبێت حکومەتی هەرێم، داواکاری مامۆستایان جێبەجێبکات و، بۆ ئەوەی کە ئەزانن لەداهاتودا کاریگەری ئەم بایکۆت و وازهێنانە قورس ئەکەوێت لەسەرمان، با هەمومان پێکەوە هەوڵدەین کێشەکان چارەسەربکەین".
وتیشی"نابێت وەزارەتی پەروەردە و حکومەتی هەرێمیش خەمساردانە مامەڵە لەگەڵ ئەم کەیسی بایکۆتەدا بکات ".
ئاماژەی بەوەشدا، لەسەر وازهێنانی خوێندکاران لە خوێندن ئەبێت لێپرسینەوە لە حکومەت بکرێت، کە ئەوان بە شێوەیەکی ئاسایی مامەڵە لەگەڵ ئەم بابەتەدا دەکەن".
عەلی محەمەد، فەرمانبەرێکی حکومەتە لە قەزای کەلار و، خاوەنی شەش مناڵی خوێندکارە، ئەو بۆ دواڕۆژ باسی لەوەکرد، ساڵی ڕابردوو بەهۆی خراپی بارودۆخی ژیانمەوە سێ خوێندکارم کە دوانیان بنەڕەتین و یەکێکیان ئامەدەییە وازی لە خوێندن هێناوە ".
وتیشی"قوتابخانەی مناڵەکانم دورە و پێویستە ئۆتۆمبێلیان بۆ بگرم و، مانگانەش زیاتر لە 100هەزارییان پێویستە بۆ هاتوچۆ، ئەمە جگە لە خەرجیەکانی قوتابخانە کە بۆ هەر خوێندکارێک پێویستیەتی".
عەلی، باسی لەوەشکرد، ئەگەر بێت و بارودۆخی پێدانی موچە بۆ ئەمساڵیش وابێت ئەوا ناتوانم بیانخەمە بەر خوێندن جارێکی تر ئەو مناڵەکانی تریشم لە خوێندن بێبەشدەبن.



كەلار: بەهۆی بایكۆتەوە هەزار خوێندكار وازیان لە خوێندن هێناوە Reviewed by k on 5:26:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.