Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

وەزیری پەروەردە ھەڕەشەی سزادان لەمامۆستایان دەکات

مامۆستایانی سلێمانی بەردەوامی بەناڕەزایەتی و خۆپیشاندانەکان دەدەن و وەزیری پەروەردەش ھەڕەشەی سزادانیان لێدەکات، ئەندامێکی دەستەی بەڕێوەبردنی خەڵکیش ڕایدەگەیەنێت: ئەو ھەڕەشانە زیاتر تووڕەی کردووین.

ئاوات حەسەن، ئەندامی دەستەی بەڕێوەبردنی بەرەی خەڵک، بە SNNی راگەیاند: ھیچ ڕێکارێکی تر جگە لەبەردەوامیدان بەناڕەزایی دەربڕین بۆ جێبەجێکردنی داواکاریەکانمان نییە.
وتیشی:" یان دەبێت خوێندکارانمان فێری ئەوە بکەین، لەئاست ستەم و زوڵم چۆک دابدەن، یان تەسلیمی ئیرادەی حکومەت بین، ھەردوو ڕێگەکەش لەلای ئێمە ڕەتکراوەیەو جێگەی قبوڵ نین".
بەوتەی ئەو ئەندامەی دەستەی بەڕێوەبردنی بەرەی خەڵک، وەزیری پەروەردەی حکومەتی ھەرێم ھەڕەشەی سزادانی لەمامۆستایان کردووەو وتویەتی، ئەگەر تا ١٢ ڕۆژی تر نەچنەوە ھۆڵەکانی خوێندن، رێوشوێن لەبەرامبەریان دەگیرێتەبەرو سزا دەدرێن.
لەبارەی ھەڕەشەی وەزیری پەرورەدەشەوە، ئاوات حەسەن وتی:" ئەمە زیاتر تووڕەی کردووین و لەھەفتەکانی داھاتوو چالاکیی و خۆپیشاندانی زیاتر دەکەین، دەست بۆ فشاری خوێندکاران و کەسوکارەکانیان دەبەین و دەیانھێنینە سەرشەقام".
سەبارەت بەگواستنەوەی خۆپیشاندانەکانیش لەبەردەم پەروەردەی ڕۆژئاواوە بۆ بەردەم بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی، ئەو ئەندامەی دەستەی بەڕێوەبردنی بەرەی خەڵک ئاماژەی بەوەکرد کە پێشنیازێک ھەیە تا خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەکان ببەینە بەردەم بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی و لەچەند ڕۆژی داھاتووشدا قسەی زیاتر لەوبارەیەوە دەکەین.

وەزیری پەروەردە ھەڕەشەی سزادان لەمامۆستایان دەکات Reviewed by k on 9:18:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات: