Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

بەرپرسێكی یەكێتی دژی بایكۆت...منداڵەكەی بردە قوتابخانەی ئاوارە عەرەبەكان

جێگری لێپرسراوی كۆمیتەی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە شارۆكەی "دووكان" بەهۆی دەستپێنەكردنی خوێندن لە سنووری پارێزگای سلێمانی و ناوچەكە، منداڵە شەش ساڵەكەی دەباتە خوێندنگەی ئاوارە عەرەبەكان.
عارف جوبڵاغی جێگری بەرپرسی كۆمیتەی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە دووكان بە "وشە"ی ڕاگەیاند، ئەگەرچی چەند ڕۆژێك بەسەر زەنگی نوێی خوێندنی ساڵی 2016-2017 ڕۆیشتووە، بەڵام تا ئێستە پرۆسەی خوێندن دەستی پێ نەكردووە، ئەوەش چارەنووسی منداڵەكەی من و منداڵانی تری بەدواوەیە.
زیاتر گوتی: هەرچەند چاوەڕێم كرد پرۆسەی خوێندن دەست پێ بكات، تا منداڵە شەش ساڵەكەم بچێتە خوێندن و لە پۆلی یەكی بنەڕەتی دەست بە خوێندن بكات، بەڵام پرۆسەی خوێندن بەهۆی دەوام نەكردنی مامۆستا كە داواكارییان لە حكوومەت هەیە تا ئێستە دەستی پێ نەكردووە".
جێگری بەرپرسی كۆمیتەی یەكێتی دەڵێ: بە ناچاری كوڕە شەش ساڵەكەم بردووەتە قوتابخانەی ئاوارە عەرەبەكان و لەوێ تۆمارم كرد بۆ ئەوەی دەست بە خوێندن بكات و چارەنووسی نەفەوتێت، خوێندنەكەشی بە زمانی عەرەبی دەبێت. ئەوەشی گوت: ئێستە منداڵەكەم بە زمانی عەرەبی دەخوێنێ.

ماوەی دوو هەفتەیە پرۆسەی خوێندن بە فەرمی لە لایەن وەزارەتی پەروەردە دەستی پێ كردووە و تا ئێستە لە سنووری پارێزگای سلێمانی بە كارگێڕیی ڕاپەڕین و گەرمیان و شاری هەڵەبجە، پرۆسەی خوێندن لە هیچ قوتابخانە و خوێندنگەیەكی ئەو سنوورە دەستی پێ نەكردووە و مامۆستایانیش دەڵێن، بەردەوام دەبین لە بایكۆتكردن تا ئەو كاتەی وەزارەتی پەروەردە لە سیستمی نیو مووچە لا دەدرێت.
وشە/ سلێمانی. هۆشیار عەلی
پێداچوونەوە: ك.ش



بەرپرسێكی یەكێتی دژی بایكۆت...منداڵەكەی بردە قوتابخانەی ئاوارە عەرەبەكان Reviewed by k on 11:20:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.