Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

ئەندازیاری ڕوپێوان

ڕووپێوان تاکە بەشە کە لە هەرێمی کوردستان دا هەیە،ئەویش تەنها لە زانکۆی سەلاحەدینە، 
ساڵانە ڕێژەیەکی کەم قوتابی وەردەگرێ کە ژمارەیان دەگاتە 35 - 40 قوتابی

خوێندن لەم بەشەدا 4 ساڵەو قوتابی پاش دەرچون لەم بەشە بڕوانامەی بەکالۆریۆس لە ئەندازیاری ڕووپێواندا
بەدەستدێنێت.
GPS,GIS,Total station, level لەم بەشەدا قوتابیان ڕادەهێنرێن بتوانن کۆمەڵێک ئامێری تایبەت بەم بوارە بەکاربهێنێ
وەک
کە لەڕێگەیانەوە دەتوانرێ دەستنیشانی وردبینانەی شوێن و هەڵکەوتەی شتەکان و هەروەها ئەندازەو دوری و گۆشەی
نێوانیان بکا.
دەرچووی ئەندازیاری ڕوپێوان دەتوانێ لە فەرمانگە حکومی و ئەهلیەکاندا کاربکات وەک ئەندازیاری ڕێگاوبان و
لەمەجالی تۆپۆگرافی و هایدرۆگرافی و کانزاکاری و هەروەها ژینگەشدا.
که‌مترین کۆنمره‌ی ساڵی پار بۆ کۆلێژی ئه‌ندازیاری به‌شی ڕوپێوان
زانکۆی سه‌لاحه‌ددین/ پارێزگا 93.5 گشتی 95.5


ئەندازیاری ڕوپێوان Reviewed by k on 3:50:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات: