ئەو خۆراكانەی ئاسودەیی دەبەخشن
شارپرێس:
بەپێی توێژینەوەكان چەند خۆراكێك كاریگەری هەیە بۆ باشكردنی باری دەروونی ونەهێشتنی خەمۆكی و هەستكردن بەئاسوودەیی بەهۆی ئەوەی چەند ڤیتامین و كانزایەكیان تێدایە.
بەپێی توێژینەوەكان چەند خۆراكێك كاریگەری هەیە بۆ باشكردنی باری دەروونی ونەهێشتنی خەمۆكی و هەستكردن بەئاسوودەیی بەهۆی ئەوەی چەند ڤیتامین و كانزایەكیان تێدایە وەك فولیك ئەسید و ڤیتامین سی و ڤیتامین بی 12 و ئۆمیگا 3 و پێكهاتەكانی لیكوبین و بیتایین و ئەندرۆفین و كانزاكانی مەگنیسیۆم و پۆتاسیۆم و ئاسن و فۆسفۆر و یۆد و سیلینیۆم.
بەڵام ناكرێت زیادەڕەوەی لەبەكارهێنانی ئەم خۆراكانەدا بكرێت كەئەم پێكهاتانەی تێدایە چونكە ئەو كاتە زیانەكانی لەسوودەكانی زیاتر دەبێت.
گێلاس: لەلایەن پسپۆڕانی خۆراكەوە بە ئەسپرینی سروشتی ناودەبرێت و لەگەڵ خواردنی دەست بەجێ هەست بە خۆشی و گەشبینی دەكرێت.
ماسی و خواردنە دەریاییەكان: برێكی زۆر ئۆمیگا 3ی تێدایە و یارمەتیدەرە بۆ هێوركردنەوەی مێشك و نەهێشتنی خەمۆكی.
كاكاو : دەبێتە هۆی دەردانی هۆرمۆنی سیروتونین كە یارمەتیدەرە بۆ باشكردنی باری درەوونی و چالاككردنی مێشك و رزگاربوون لەهیلاكی.
تەماتە: دەوڵەمەندە بە ماددەی لایكوبین و ترشەڵۆكی فولیك و كاریگەری چالاكی هەیە لەسەر باشكردنی باری دەروونی و بەرەنگاربونەوەی هۆكارەكانی دروستبوونی خەمۆكی.
سپێناخ و برۆكلی و مەعدەنوس و سەوزەوات: مادەی فولیك ئەسیدی تێدایە و یارمەتی لەش دەدات بۆ دەردانی هۆرمۆنی سیراتونین كە بەرەنگاری نیگەرانی و شڵەژان دەبێتەوە.
چەوەندەری سوور: دەوڵەمەندە بەڤیتامین بی و پێكهاتەی بیتایین و بەسوودە بۆ باشتركردنی بیرەوەری و بەرەنگاربوونەوەی خەمۆكی.
شیلیك و سەرجەم جۆرەكانی توو : دەوڵەمەندن بە ڤیتامین سی و زۆر بەسوودن بۆ هەستكردن بە ئاسوودەیی و نەهێشتنی نیگەرانی و ناسەقامگیری.
بیبەری توون: هانی مێشك دەدات پێكهاتەی ئەندرۆفین دەربدات كە بەهێوركەرەوەی مێشك و باشكردنی باری دەروونی دادەنرێت.
گوێزی هیندی: كاریگەرییەكی ئەفسوناوی هەیە بۆ چالاككردنی مێشك.
سیر: یارمەتیدەرە بۆ دەردانی هۆرمۆنی سیروتینین كە بەهۆرمۆنی دڵخۆشی ناسراوە.

نووسراوه لهلایهن
Naro Queen
ئەو خۆراكانەی ئاسودەیی دەبەخشن
Reviewed by Unknown
on
8:10:00 م
Rating:
ليست هناك تعليقات: