بەغداد موچەی مامۆستایانی ھەرێم نادات
بۆ رێگری کردن لە گەنجان و لاوانی عێراق بۆ چونە ناو داعش و دەرەوەی وڵات، وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی عێراق لەرێگەی پڕۆژەیەکەوە کار بۆ دووبارە خستنەوە بەرخوێندن دەکات، بەتایبەت لەناو ئەو ئاوارانەی کە لەدەستی داعش روویان لە ناوچە جیاجیاکانی عێراق و ھەرێم کردووە.
سەرۆکی لیژنەی پەروەدە لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند بەغداد ھیچ بڕە پارەیەک وەک مووچە بۆ مامۆستایان رەوانە ناکات و کێشەی مامۆستایانی ھەرێمیش پەیوەندی بە وەزارەتی پەروەردەی ھەرێم ھەیەو دەبێت ئەوان چارەسەری داواکارییەکانی مامۆستایان بکەن.
وتیشی: ھەستکردن بە پەراوێزخستنی ئەو خوێندکارانەی بە ھۆی شەڕەوە لە خوێندن دابڕاون وەزارەتی پەروەردە بەھاوکاری رێکخراوە جیھانییەکان و ئەنجومەنی نوێنەران ئەو پڕۆژەیە جیبەجێ دەکات لە پێناو کەمکردنەوەو نەھێشتنی دیاردەی چوونە ناو ریزەکانی داعش و دەرەوەی وڵات لەلایەن خوێندکارانەوە.
بەغداد موچەی مامۆستایانی ھەرێم نادات
Reviewed by k
on
2:42:00 م
Rating:
ليست هناك تعليقات: