Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

بڕیاری ئەژمارنەکردنی خوێندنی ئەمساڵ دەدرێت

بەوتەی پارێزگاری سلێمانی بەوەکالەت، ڕێکخراوی یونسکۆ پێیڕاگەیاندون، ئەگەر تا ٢٠ ڕۆژی تر دەرگای خوێندنگەکان نەکرێنەوە، خوێندنی ئەمساڵ ھەژمارناکرێت، ئەندامێکی سکرتاریەتی یەکێتی مامۆستایانیش دەڵێت:"ئەو قسانە ساردمان ناکاتەوەو یونسکۆش بۆی بڕیاری لەو جۆرە بدات".

بەرھەم مستەفا ئەندامی سکرتایەتی یەکێتی مامۆستایان بەSNNی ڕاگەیاند، "لەڕوی یاساوە، ڕێکخراوی یونسکۆی سەر بەنەتەوەیەکگرتوەکان بۆی نییە بڕیار لەسەر پرۆسەی خوێندنی ھەرێم بدات، بەڵکو تەنھا بۆی ھەیە تێبینی و سەرنجی ھەبێت، ئەوەی ئەو دەسەڵاتەی ھەیە، تەنھا حکومەتی ھەرێم و وەزارەتی پەروەردەیە".
وتیشی:"ئەو جۆرە قسەو دەربڕینانە بەھیچ شێوەیەک ساردمان ناکاتەوە لەبایکۆتکردن، ملەکەچبون لەفەرھەنگی ئێمەدا نییەو بەردەوامیشدەبین لەبایکۆتکردن".
بەرھەم مستەفا ڕاشیگەیاند، "پرۆسەی پەروەردەو خوێندنیش لەھەرێمی کوردستان بەھەر بارودۆخێک بگات، مامۆستایان لێی بەرپرس نین، چونکە مامۆستایان لەپشوی ھاوینی ڕابردوەوە ھۆشدارییانداوەتە ئەم دەسەڵاتەو ئەگەر حاڵەتێکی لەوجۆرە ڕوبدات و خوێندنی ئەمساڵ ھەژمارنەکرێت، دەکەوێتە ئەستۆی حکومەتی ھەرێم نەک مامۆستایان".
لێدوانەکەی بەرھەم مستەفا لەکاتێکدایە، سەردار قادر پارێزگاری سلێمانی بەوەکالەت لەکۆبونەوەیەکدا وتویەتی:"یونسکۆ ئاگاداریان کردوینەتەوە ئەگەر  تا ٢٠ ڕۆژی تر کێشەکانی پەروەردە چارەسەر نەکرێن و دەرگای خوێندنگەکان نەکرێنەوە، خوێندنی ئەمساڵ بەگوێرەی پێوەرە زانستییە نێودەوڵەتییەکان ھەژمار ناکرێت".
لەلایەکی تریشەوە SNN بۆ وەرگرتنی زانیاری زیاتر لەسەر ئەو بابەتە، چەندجارێک پەیوەندیکرد بەشۆڕش غەفوری لەڕاگەیاندنی وەزارەتی پەروەردە، بەڵام وەڵامی پەیوەندییەکانی نەدایەوە.


بڕیاری ئەژمارنەکردنی خوێندنی ئەمساڵ دەدرێت Reviewed by k on 11:10:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.