کۆلیژی به‌رێوه‌بردن وئابووری
کۆلیژی به‌رێوه‌بردن وئابووری
کۆلێژ به‌بڕیارى ئه‌نجوومه‌نى خوێندنى باڵا‌و توێژینه‌وه‌ى زانستى ژماره "9" ى خوڵى چوارده‌هه‌مى نائاسایى له 23/6/1976 به ناوى کۆلیژى بەڕێوه‌بردن له شارى سوله‌یمانى دامه‌زراوه . وه‌له ساڵى خوێندنى "1976- 1977 زا " یه‌که‌م ساڵى بوو ده‌ست به خوێندن کرا له هه‌ردوو به‌شى زانستى "کارگێرى وئامار".
دواتر له گه‌ل سه‌رجه‌م کۆلێژو فه‌رمانگه‌کانى تر‌ى زانکۆ گواسترایه‌وه بۆ پارێزێگاى هه‌ولێر ، له‌سالى "1987- 1988" به‌شى زانستى ئابوورى کراویه‌وه وناوى نرا "کۆلێژى به‌ریوه‌بردن و ئابوورى" ساڵى " 1987- 1988 " خوێندنى باڵا (ماسته‌ر) له بواره‌کانى "کار گێرى ، ئابوورى" ده‌ستى به‌خوێندن کرد که‌پاشان له ساڵى خوێندنى "1988- 1989" به‌شى زانستى ژمێریارى خرایه سه‌ر به‌شه زانستیه‌کانى تر، هه‌روه‌ها به‌شی زانستی دارایی و بانکه‌کان له ساڵی خوێندنی "2007 – 2008" کرایه‌وه، به‌م شێوه‌یه ده‌رگاى خزمه‌تى به‌ڕووى کۆمه‌ڵگا کرده‌وه به‌مه‌به‌ستى پێگه‌یاندنى پسپۆرى شاره‌زا له بواره جیاکانى " ئابوورى ، کارگێرى، ئامار، ژمێریارى، زانستی دارایی و بانکه‌کان".
جێگاى ئاماژه یه که خوێندنى بالا له ماوه‌ى ساڵى 1992- تاوه‌کو 1998 وه‌ستێنرا دواى کێشانه‌وه‌ى دام وده‌زگاکانى حکومه‌تى به‌غداد و کۆچ کردنى مامۆستا‌و پسپۆڕان بۆ هه‌نده‌ران . به‌لام به هه‌وڵ و ته‌قه‌ڵاى سه‌رۆکایه‌تى زانکۆ‌و راگرایه‌تى کۆلێژ خوێندنى باڵا- ماسته‌ر له ساڵى "1998- 1999" هه‌روه‌ها خوێندنی دکتورا له ساڵى (2000- 2001) له گشت به‌شه زانستیه‌کانی (کارگێڕی، ئابووری، ئامار، ژمێریاری) کرایه‌وه..
سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى کۆلێژ له‌م چه‌ند ساله‌ى ڕابردوو دا زیاتر فراوان بووه به‌کردنه‌وه‌ى خوێندنى ئێواران که‌به‌شى "کارگێرى و ئابوورى" له ساڵى خوێندنى "2003- 2004" کرایه‌وه وه له ساڵى "2004- 2005" به‌شى ژمێریارى ئێواران خرایه سه‌ر به‌شه‌کانى ئێورانى
کۆلیژی به‌رێوه‌بردن وئابووری
Reviewed by k
on
9:15:00 م
Rating:
ليست هناك تعليقات: