Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا له‌ باره‌ى زانكۆلاین راگه‌یه‌ندراوێك بڵاوده‌كاته‌وه

وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى رایدەگەیه‌نێت "خوێندکارانى دەرچوى دوانزەى ئامادەیى دەتوانن سەردانى وێبسایتى (زانکۆلاین) بکەن بۆ دڵنیابون لە ڕاستى و دروستى نمرەکانیان".

عەباس ئەکرەم، وتەبێژى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى رایگەیاند "بەشێوەیەکى رەسمى لە رێکەوتى (20169/26) لەلایەن وەزارەتى پەروەردەوە ئەنجامەکانى خولى دوەمى دەرچوانى قۆناغى دوانزەى ئامادەیى گەیشتۆتە وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى، بۆ ئەم مەبەستەش لەپێناو کاراکردنى پڕۆسەى (زانکۆلاین) و، گەڕانەوەى ناوی خوێندکاران لە زانکۆکانى هەرێمى کوردستان، وەزارەتەکەمان ئاگادارى دەرچوانى قۆناغى دوانزەى ئامادەیى دەکات، بۆ دڵنیابون لە کۆنمرەى پۆلى (١٢) و، هەژمارکردنى نمرەى قۆناغەکانى (١٠) و (١١)یان، لە ئەمڕۆ ڕێکەوتى (2016/9/28) بەدواوە دەتوانن سەردانى وێبسایتى (زانکۆلاین) بەناونیشانى  (regayzanko.com) بکەن".


وته‌بێژى وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا، ئاماژه‌ش به‌وه‌ده‌كات، داوا لە دەرچوانی دوانزەى ئامادەیى دەکەین، ئەگەر هەر خوێندکارێک هەڵە لە کۆنمرەکانیان هەبو، پێویستە بەزوترین کات سەردانى (بەڕێوەبەرایەتى گشتى ئەزمونەکانى وەزارەتى پەروەردە) بکات بۆ چاککردنى هەڵەکانیان و، دواتر راستى نمرەکانیان بگەیه‌ننە وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى.

وتەبێژى وەزارەتى خوێندنى باڵا ئەوەشى راگەیاند "دەرچوانى دوانزەى ئامادەیى خولى یەکەم و دووەم دەتوانن بە ژمارەى ئەزمونەکانى قۆناغى دوانزەى ئامادەییان بچنە ناو سیستمى (زانکۆلاین) بۆ دڵنیابون لە کۆنمرەکانیان".

ناوبراو،  وتیشى "ئەم ئاگادارییە تەنها بۆ دڵنیابونى خوێندکاران و قوتابیانە لە راستى و دروستى نمرەکانیان، بەهیچ جۆرێک پەیوەندى بە هەڵبژاردن و دیاریکردنى (بەش و کۆلێژ و زانکۆکان) و، پێشکەشکردن بۆ وەرگرتن لە زانکۆ و پەیمانگەکان نیە، بەڵکو کاراکردنى (زانکۆلاین) لە کاتێکى دیکەدا رادەگەیه‌نین".

وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا له‌ باره‌ى زانكۆلاین راگه‌یه‌ندراوێك بڵاوده‌كاته‌وه Reviewed by k on 2:48:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات: